ئینته‌ر مه‌یامی به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوێكی مێژوویی نزیكه‌

ئینتەر مەیامی و لیۆنێل مێسی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی شه‌و لە بەردەم رۆژێکی مێژوویین و ئەو دووانەیە بۆ جاری یەکەمە پێکەوە بەشداری یارییەکی کۆتایی دەکەن و هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی یەکەم ناسناویان دەدەن و دەیانەوێت پێکەوە رۆژێکێ مێژوویی تۆمار بکەن.

بەیانی سبەی یەکشەممە کاتژمێر 04:00ـی به‌ره‌به‌یان بە کاتی هەولێر، ئینتەر مەیامی لە یاریی کۆتایی جامی خولی ئەمریکا رووبەڕووی ناشڤێل دەبێتەوە.

 مێسی و هاوڕێیه‌کانی هەر لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامەکە بە بردنەوە دەستیان پێکرد و تاوەکو بۆ جاری یەکەم گەیشتنە یاریی کۆتایی جامەکە.

ئینتەر مەیامی لەوەتەی دامەزراندنی لە ساڵی 2018، هەرگیز بەشداری هیچ یارییەکی کۆتایی و بگرە هیچ ناسناوێکیشیان بەدەست نەهێناوە، بەڵام دوای هاتنی مێسی ئەو یانەیە توانی بۆ جاری یەکەم لە مێژووی 5 ساڵەی دروستبوونی بگاتە یاریی کۆتایی.

لە بەرامبەردا یانەی ناشڤێلیش کە تەمەنێکی کورتیان هەیە و تەنها یەکساڵ جیاوازیان لەگەڵ مەیامی هەیە، ئەو یانەیەش بۆ جاری یەکەمە بەشداری یارییەکی کۆتایی دەکات و هاوشێوەی رکابەرەکەیان ئامانجیانە یەکەم ناسناو لە مێژووی یانەکەیان بەدەست بێنن.

هەردوو یانە واتە ئینتەر مەیامی و ناشڤێل بۆ جاری یەکەم  لە گەڕی پێنجەمی خولی ئەمریکا لە ساڵی 2020 کە یەکەم بەشداری کردنیان بوو لە خولەکە، رووبەڕووی یەکتری بوونەوە، هەروەها دوایین رووبەڕووبوونەوەشیان لە جامی کراوەی ئەمریکا مانگی سێی ئەمساڵ بووە.

مەیامی و ناشڤێل پێشتر دوو جاری دیکە لە یاریی هاوشێوە رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە و ئەم رووبەڕووبونەوەیان دەبێتە سێیەم یاریی لە هاوشێوەی یاریی جام و جاری یەکەم هەردوو یانە لە یاریی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا ساڵی 2020 و جاری دووەمیش لە جامی کراوەی ئەمریکا مانگی سێی ئەمساڵ بووە.

ئه‌گه‌ر مێسی ئه‌م نازناوه‌ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر مه‌یامی بباته‌وه‌ ریكۆرده‌كه‌ی دانی ئالڤێس یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین یاریزان هاوشانی یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ زۆرترین نازناوی بردووه‌ته‌وه‌.