مێسی به‌ یه‌ك مانگ ئینته‌ر مه‌یامی كرده‌ خاوه‌نی یه‌كه‌مین نازناو له‌ مێژوودا

لیۆنێل مێسی له‌ كاتی رۆیشتنی بۆ وه‌رگرتنی جامی خولی ئه‌مریكا
لیۆنێل مێسی له‌ كاتی رۆیشتنی بۆ وه‌رگرتنی جامی خولی ئه‌مریكا

ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی لە یاریی کۆتایی جامی ئەمریکا بووه‌ میوانی ناشڤێڵ و توانیان یارییەکە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان  ببەنەوە و بۆ جاری یەکەم مێسی توانی مەیامی بکاتە پاڵەوان و یەکەم ناسناوی بۆ ئەوە یانەیە بەدەستهێنا. مێسی دوو خه‌ڵاتی له‌ یارییه‌كه‌ وه‌رگرت، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵكاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

لە خولەکی 23 لیۆنێل مێسی لە دەرەوەی ناوچەی سزا یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی کرد و یانەکەشی بە گۆڵێک پێشخست.

لیۆ بەم گۆڵە کۆی گۆڵەکانی لە جامی ئەمریکا لە کۆی 7 یاریی گەیاندە 10 گۆڵە بووە گۆڵکاری پاڵەوانتیەکە.

لە خولەکی 57 یاریزانانی خاوەن یاریگا توانیان سوود لە لێدانێکی گۆشە ببینن و فافا پیکالوت توانی گۆڵی بەرامبەر بوون بۆ ناشڤێل بکات و هەموو شتێکی هێناوە خاڵی سەرەتا.

لە خولەکی 71 سێرخیۆ بۆسکێتس ئاسیستێکی بۆ مێسی کرد و لیۆش جارێکی دیکە نزیکبوو لە دەرەوەی ناوچەی سزا گۆڵی دووەمیش بۆ یانەکەی بکات، بەڵام ئەمجارەیان ستون رێگری لە لیۆ کرد و یارییەکەش لە کاتی یاسایی خۆی بە یەکسانبوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان کۆتایی هات و هەردوولا پەنایان بۆ لێدانە یەکلاکەررەوەکان برد.

مێسی یەکەم لێدانی پێناڵتی بۆ مەیامی جێبەجێ کرد و لێدانەکەشی بە سەرکەوتویی جێبەجێ کرد.

یاریزانانی ناشڤێل لێدانێکیان فەوتاند و دەرفەت بوو بۆ مەیامی یارییەکە یەکلایی بکاتەوە، بەڵام ئەمانیش لێدانەکەیان لەدەستدا.

یاریزانانی ناشڤێل توانیان لە کۆی چوار لێدانی پێناڵتی، لێدانی سێیەمیان كرده‌ گۆڵ و هەموو شتێکیان یەکسانکردەوە.

ئەمجارەیان نۆرە گەیشتە گۆڵپارێزی ناشڤێل، بەڵام نەیتوانی لێدانەکەی گۆڵ بکات و مێسی و ئینتەر مەیامی یەکەم ناسناویان پێکەوە بەدەستهێنا و بونە پاڵەوانی جامی ئەمریکا.

ئینته‌ر مه‌یامی به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی خولی ئه‌مریكا
ئینته‌ر مه‌یامی به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی خولی ئه‌مریكا
ئینته‌ر مه‌یامی به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی خولی ئه‌مریكا
ئینته‌ر مه‌یامی به‌ سه‌ركردایه‌تی مێسی بووه‌ پاڵه‌وانی جامی خولی ئه‌مریكا