"ئه‌وه‌ی مێسی كردوویه‌تی به هیچ یاریزانێك نه‌كراوه"
بوونی لیۆنێل مێسی له ئینته‌ر مه‌یامی بینه‌رێكی زۆری بۆ خولی ئه‌مریكی MLS زیاتر كردووه، ئه‌وه له كاتێكدایه هێشتا تاكه یارییه‌كی له خولی ئه‌مریكی ئه‌نجام نه‌داوه، به‌ڵام توانی له جامی خولی ئه‌مریكا یانه‌كه‌ی بكاته پاڵه‌وان.
به‌هۆی مێسی جۆش و خرۆشێكی زۆر له نێو یانه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ست پێده‌كرێت، به‌شێكی زۆری هانده‌رانی تیپه‌كانی دیكه ته‌نیا بۆ سه‌یركردنی یاری مێسی دێنه ناو یاریگا و له بری هاندانی تپیه‌كه‌یان به سه‌رسامییه‌وه سه‌یری یاری و حووڵه هونه‌رییه‌كانی ئه‌ستێره ئارجێنتیناییه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامێكی باڵای ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری MLS له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی ئه‌مریكا به سه‌رسامییه‌وه رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆی مێسی له ئه‌مریكا ده‌بینرێت دۆخێكی زۆر تایبه‌ت و مێژووییه، ده‌شڵێت: ئاستبه‌رزی مێسی وایكردووه بچێته هه‌ر شوێنێك ئه‌و شوێنه به‌ناوبانگتر بكات، به‌ته‌واوه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر تۆپی پێی ئه‌مریكا دروست كردووه.
دۆناڵد گاربه‌ری ئه‌ندامی باڵای ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری MLS باس له‌وه ده‌كات له مێژووی خولی ئه‌مریكیدا زۆر یاریزانی به‌ناوبانگ یارییان كردووه و هانده‌رانیان به جۆش و خرۆش هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ پێشوازییه‌ی له مێسی ده‌كرێت هه‌رگیز وێنه‌ی نییه و بابه‌تێكی ده‌گمه‌نه و ناوازه‌یه.
گاره‌به‌ر گوتیشی: مێسی ئاستێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوی هه‌بووه و بووه‌ته هۆی ورووژاندنێكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هانده‌ران، پێویسته بزانین له داهاتوودا چی رووده‌دات. پێویسته یانه‌كان پێگه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگرن هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه سوود له‌و سه‌رده‌مه‌ی مێسی له ئه‌مریكا وه‌ربگرن.
لیۆنێل مێسی له هاوینی ئه‌مساڵ دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی هات، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مریكا كرد، هێشتا نه‌یتوانیوه به‌شداریی له خولی ئه‌مریكا بكات، ته‌نیا له جامی خولی ئه‌مریكا به‌شداریی كردووه له ماوه‌ی یه‌ك مانگ 7 یاریی بۆ ئینته‌ر مه‌یامی كرد، 10 گۆڵ و 4 ئه‌سێستی كرد و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین ناسناو له مێژوودا.
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی