شاندێكی سه‌ربازی ئێران له مۆسكۆیه
K24 – هەولێر:
بۆ تاووتوێكردنی هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئێران و رووسیا، شاندێكی سه‌ربازی ئێران له مۆسكۆیه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی ئابی 2023 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، شاندێكی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی ئێران له مۆسكۆن و گفتوگۆیان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگییه سه‌ربازییه‌كان كرد. له‌مباره‌یه‌وه ئۆلێگ سالیۆكۆڤ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه وشكانییه‌كانی روسیا رایگه‌یاند، رووسیا پێیوایه ئێران یه‌كێكه له وڵاته دۆسته سه‌ره‌كیی و ستراتیژییه‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گوتیشی: "گفتوگۆی چڕی سیاسی به‌رده‌وام، له‌نێوان رووسیا و ئێران، خاڵی به‌هێزی ئه‌م قۆناغه‌یه، بۆ بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگییه‌كانمان".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی رووسیا و ئێران له مۆسكۆ چه‌ندین رێككه‌وتنی سه‌ربازییان له بواره جیاوازه‌كان واژۆكردووه، بڕیاریشه شانده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران سه‌ردانی دام و ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانی رووسیا بكه‌ن.