ئەردۆغان: بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا کاتییە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا

K24 - هەولێر

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەکەی کاتییەوە و حکومەت تاوتوێی هەنگاوەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزی تێچووی گوزەران دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرۆککۆماری تورکیا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەداوە، بەشێک لە پێنوێنە ئابوورییەکان باش بونیان پێوە دیارە، داواشی لە گەلی تورکیا کرد ئارام بگرن و بڕوایان بە حکومەتەکەیان هەبێت.

رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا لە مانگی تەممووزدا بۆ سەدا 47.8 بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بگاتە سەدا 60، هۆکارەکەشی بۆ زیادبوونی رێژەی باج و دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە دەگەڕێتەوە.