کوردستان24 دیسان یەکەمە؛ هەمووان چاویان لەسەر ڤیدیۆکانی ئێمەیە

ئەم داتایانە لە کۆمپانیای مێتاوە وەرگیراوە کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات
ئەم داتایانە لە کۆمپانیای مێتاوە وەرگیراوە کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات

K24 - هەولێر:

سۆشیاڵ میدیای کوردستان24 لەسەر ئاستی بینەری ڤیدیۆکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و جارێکی دیکە پلەی یەکەمی بەدەست هێنایەوە.

وەک لە نوێترین داتا فەرمییەکانی کۆمپانیای مێتادا دەرکەوتووە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 زۆرترین بینەریان هەبووە لەسەر ئاستی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، بەجۆرێک تەنیا لە دوو هەفتەدا ڤیدیۆکانی کوردستان24، زیاتر لە 138 ملیۆن بینەریان هەبووە.

بە گوێرەی داتاکانی مێتا، ئەو ڤیدیۆیانەی لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا (9ـی ئاب بۆ 22ـی ئاب) لە پەیجی سەرەکی کوردستان24 بڵاوکراونەتەوە، زیاتر لە 117 هەزار جار لەلایەن بەکارهێنەرانی فەیسبووکەوە شەیر کراونەتەوە.

زۆرترین ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 لە بەرهەمی ناوخۆیی کەناڵی کوردستان24ـە و ڤیدیۆ گشتییەکانی دیکەیە، کە بوونەتە جێی سەرنج و سەرچاوەی زانیاری بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و پلاتفۆڕمی فەیسبووک بەتایبەتی.

ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 سنوورەکانی تێپەڕاندووە و جگە لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاویان دەکاتەوە، بینەری هەیە و بەکارهێنەرانی فەیبسووک لەلای خۆیان شەیری دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە کارکردنی پیشەییانەی کوردستان24 وەک دەزگایەکی میدیایی بەرەو ئاستی جیهانی هەنگاوەکانی بە دروستی دەنێت.

سەرەڕای ئەوەی کوردستان24 بەراورد بە پەیجە میدیاییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، تەمەنێکی زۆری نییە، بەڵام ئەمە جاری یەکەمی نییە کە پێشەنگ بێت، هەروەها لە ماوەی (20ـی تەمووز بۆ 2ـی ئاب)، ڤیدیۆکانی زیاتر لە 154 ملیۆن بینەریان هەبووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە بەرهەمەکانی کوردستان24، بەردەوام جێی سەرنجی هەمووانە.

کوردستان24 هەوڵ دەدات لەگەڵ خۆیدا ناوی کوردستان بە جیهان بناسێنێت، وەک چۆن بە پێی په‌ره‌نسیپی "به‌رپرسیاریه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی"، ئه‌ركه‌ پیشه‌ییه‌كانی به‌رانبه‌ر (نیشتمان، تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، ئازادیه‌ كه‌سییه‌كان) به‌جێده‌گه‌یه‌نێت.