کوردستان24 بەردەوام پێشەنگە؛ 154 ملیۆن بینەر لە دوو هەفتەدا
K24 - هەولێر:
بەگوێرەی نوێترین داتا فەرمییەکانی کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک دەکات، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 زۆرترین بینەریان هەبووە لەسەر ئاستی میدیاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.
وەک لە داتاکانی کۆمپانیای مێتا ئاماژەی پێدراوە، ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 لە دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 154 ملیۆن بینەریان هەبووە، کە ئەمەش کوردستان24 دەکاتە پڕبینەرترین پەیجی دەزگای میدیایی لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە داتاکانی کۆمپانیای مێتادا هاتووە، ئەو ڤیدیۆیانەی لە پەیجی سەرەکی کوردستان24 بڵاوکراونەتەوە، زیاتر لە 152 هەزار جار لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە شەیر کراونەتەوە.
زۆرترین ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 لە بەرهەمی ناوخۆیی کەناڵی کوردستان24ـە و ڤیدیۆ گشتییەکانی دیکەیە، کە بوونەتە جێی سەرنج و سەرچاوەی زانیاری بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و پلاتفۆڕمی فەیسبووک بەتایبەتی.
هەروەها جگە لە پەیجی سەرەکی کوردستان24، داتاکانی پەیجەکانی دیکەی کوردستان24 بە زمانەکانی عەرەبی و زمانەکانی دیکە بەشێوەیەکی بەرچاو لەماوەی رابردوو رێژەی بینەرانیان بەرزبووەتەوە، بەتایبەتی پەیجی کوردستان24 بە زمانی عەرەبی، بە هەواڵ و ڤیدیۆی ناوخۆیی، بووەتە یەکێک لە پڕبینەرترین پەیجەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق.
ڤیدیۆکانی پەیجی سەرەکی کوردستان24 سنوورەکانی تێپەڕاندووە و جگە لە هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاویان دەکاتەوە، بینەری هەیە و بەکارهێنەرانی فەیبسووک لەلای خۆیان شەیری دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە، ئەمەش ئەوە نیشاندەدات کە کارکردنی پیشەییانەی کوردستان24 وەک دەزگایەکی میدیایی بەرەو ئاستی جیهانی هەنگاوەکانی بە دروستی دەنێت.
میتۆدی كاركردنی کوردستان24
کوردستان24، دامەزراوەیەكی تایبەت بە توێژینەوە و راگەیاندنە، وەك نێوەندێكی میدیایی ھەمەجۆر بەشێوەیەکی درووست و بابەتیانە و بە پێی پهرهنسیپی "بهرپرسیاریهتی كۆمهڵایهتی"، ئهركه پیشهییهكانی بهرانبهر (نیشتمان، تاكهكانی كۆمهڵگه، ئازادیه كهسییهكان) بهجێدهگهیهنێت.
ئامانجی دامەزراوەکە، گەشەپێدانی ئەو رووخسارە میدیاییەیە کە میدیا لە کوردستان دەقی پێوە گرتووە و دەیەوێت ببێتە رێنیشاندەر بۆ جیھانێکی نوێی کاری میدیایی لە ناوچەكە بەگشتی و كوردستان بە تایبەتی.
كوردستان24 لە رێگەی تۆڕێكی فراوانی پەیامنێران له كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان، بەخێرایی و بێلایەنانە، بە دوای رووداوەكاندا دهچێ و بەدواداچوونی وردی چركە بە چركەی ھەیە لەسەر ئەو بابەتانەی كە بۆ پێكھاتە جیاجیاكانی كوردستان جێگەی بایەخن.