کتێبی شەپۆلەکانی ریالیزم دەربارەی سینەما دەکەوێتە بەردیدی خوێنەران

K24 – هەولێر:

کتێبی 'شەپۆلەکانی ریالیزم' چەند وتارێکی سەربەخۆ و جیا جیای کۆمەڵێک نووسەر پێکهاتووە، وەرگێڕانی راڤین کامەران و تێمای سەرەکیی سەرجەمیان سینەمای فەرەنسییە بۆ پێشەنگای نێودەوڵەتی کتێب، هاوکات لەگەڵ کتێبی 'جوانیناسیی برسێتی' بڵاو دەبێتەوە.

راڤین کامەران وەرگێڕی کتێبەکە بۆ کوردستان24 دەڵێت: "ئێپشتاین لە ساڵی 1928 بەدواوە لە درێژەی نەریتی فیلمسازیی ناتوراڵیستی و بە گوتەی خۆشی لە گەڕان بەدوای واقیعدا گەشت بۆ چه‌ند ناوچەیه‌كی بەریتانیا دەکات و چەندین فیلمی دۆکیۆمێنتەری لەگەڵ خەڵکانی ئەم ناوچەیە دروست دەکات.

لەم فیلمانەدا چیتر رووبەڕووی ئاوی ئارامی رووبارەکان و نۆکەندەکانی پاریس نابینەوە، بەڵکو رووبەڕووی شەپۆلی سەرکێش و ئاوی ترسناکی ئۆقیانووسی ئەتڵەسی دەبینەوە.

گەر لە فیلمی 'بێل نێرڤانز' و فیلمە پاریسیەکانی ئێپشتایندا ئاو و بەگشتی سروشت زیاتر رەنگدانەوەی نەست و سوبێکتیڤیتەی کارەکتەرەکان بووبێت، ئەوا لە فیلمە بەریتانییەکانیدا و ئاو و ئۆقیانووس پێگەیەکی سەربەخۆ وەردەگرن و دەگۆڕێن و دەبن بە کارەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، تا ئەو رادەیەی لە دۆکیۆمێنتەریی 'دەریای قەلەڕەشەکان' دوای گرتەیەکی دوور و درێژی تۆفانی ئۆقیانووس.

7