كه‌شتی ئۆشن ڤایكینگ نزیكه‌ی 300 كۆچبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا رزگار ده‌كات
K24 - هەولێر:
كه‌شتی "ئۆشن ڤایكینگ" كه له‌لایه‌ن رێكخراوی "ئێس ئۆ ئێس میدیتیرانییه"ـی ناحكومییه‌وه به‌كرێ گیراوه، نزیكه‌ی 300 كه‌س له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی لیبیا رزگار ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی ئابی 2023) رێكخراوی "ئێس ئۆ ئێس میدیتیرانییه"ـی مرۆیی كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری مارسیلیای فه‌ره‌نسایه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، تیمه‌كانیان توانیویانه 272 كه‌س كه 32ـیان ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵ بووه و كه‌سوكاریان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه و نۆ منداڵ و پێنج كه‌سی دیكه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ بووه، له كه‌ناراوه‌كانی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لیبیا رزگار بكه‌ن.
رێكخراوی "ئێس ئۆ ئێس میدیتیرانییه"ـی مرۆیی روونیشیكردووه‌ته‌وه، تیمه پزیشكییه‌كان دوای رزگاركردنیان، كۆچبه‌ره‌كانیان پشكنیوه و ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كۆچبه‌رانه له 23 وڵاته‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌ناره‌وه‌كانی ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لیبیا بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتانی ئه‌وروپا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوی "ئێس ئۆ ئێس میدیتیرانییه"ـی مرۆیی، ناوچه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست بووه‌ته مه‌ترسیدارترین رێگه‌ی كۆچبه‌رانی جیهان.
ئاژانسی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌وه‌ته‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2023ـوه تاوه‌كو ئێستا 2013 كه‌س له‌و ناوچه‌یه بێسه‌روشوێن بوونه، له كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه له ته‌واوی ساڵی 2022ـ گه‌یشتبووه 1417 كه‌س.
له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له كه‌ناراوه‌كانی یۆنان نقوم بوو، له ئه‌نجامدا 82 ته‌رم دۆزرایه‌وه و سه‌دانی دیكه‌یش تا ئێستا بێسه‌روشوێن ماوه‌نه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به كاره‌ساتبارترین رووداوی له‌و شێوه‌یه‌ی كۆچبه‌ران دێت له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیتالیا به پاساوی پابه‌ندنه‌بوون به پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی، ماوه‌ی ده رۆژ كه‌شتی "ئۆشن ڤایكینگ"ـیان ده‌ستگیر كرد، به‌ڵام دواتر ئازادیان كرد و رێگه‌یان پێ دا له ده‌ركاكان هاتووچۆ بكات.
رۆژی 12ـی نیسانی 2023، حه‌وت سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه گه‌یشتنه كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا و حکومەتی ئه‌و وڵاته‌ش بەهۆی زۆری هاتنی پەنابەرانەوە بۆ کەناراوەکانی دۆخی نائاسایی راگەیاند.
حکومەتی ئیتاڵیا بەسەرۆکایەتی جۆرجیا میلۆنی بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی پەنابەرە هاتووەکان بۆ وڵاتەکە لەرێگەی دەریای ناوەڕاستەوە، دۆخی نائاسایی خستەبواری جێبەجێکردنەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، حکومەتی ئیتاڵیا پاش راگەیاندنی دۆخی نائاسایی، رێکكاری جیاواز لە بەرێوەبردنی دۆخی پەنابەران و داڵدەدانیان و ناردنەوەیان دەگرێتەبەر.
هاوکات، بۆ دۆخی نائاسایی 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ حکومەتەکەی ملیۆنی تەرخانده‌كریت، به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردنی توندتری کەنارەوەکان، هەروەها رێگە بە حکومەت دەدات ئەو کەسانەی مافی مانەوەیان نییە لە وڵاتەکە دەربکرێن.