رووسیا: هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیامان پوچەڵ کردەوە

سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی رووسیا
سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی رووسیا

K24 - هەولێر

بەرگری ئاسمانی رووسیا دوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان لە ئاسمانی ناوچەکانی تولا لە باشووری مۆسکۆ و بێلگوروود کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا خستووەتە خوارەوە، هەروەها ئاماژەی بە هیچ زیانێکی گیانی نەکردووە.

وەزارەتی بەرگری روووسیا ئەمڕۆ سێشەممە لە تەلەگرام رایگەیاند، بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی توانیویەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لە ئاسمانی ناوچەی تولا و بێلگوروود بخەنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی زیانە گیانی و ماددییەکان ئاشکرا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگری ئاسمانی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی ناوچەی تولا لە باشووری مۆسکۆ لەناوبردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئاسمانییەوە لە ناوچەی بێلگۆرۆد خراوەتە خوارەوە، کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆکرانیا.