بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە جوهانسبێرگ 116 کەس بوونە قوربانی

K24 - هەولێر

ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ کە لە ناوچەیەکی بازرگانی جۆهانسبێرگ گیانیان لەدەستدا بەرزبووەوە و گەیشتە 73 کەس و 43 کەسیش برینداربوون.

​ ڕۆبەرت مولۆدزی، گوتەبێژی فریاکەوتنی ناوچەکە بە میدیاکانی ناوخۆیی راگەیاند: " بەهۆی سووتانی باڵەخانە بازرگانییەکەەوە تا ئێستا 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و 43 کەسی دیکەش بریندار بوون".

دەستەی پەخشی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە ناوەڕاستی شاری جۆهانسبێرگ کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٣ کەسی دیکەش برینداربوون. بەڵام لە نوێترین زانیارییەکان رێژەی گیان لەدەستدان بەرزبووەتەوە بۆ 73 کەس و 43 کەشی دیکەش برینداربوونە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن سەرجەم خەڵکیان لە بیناکە گواستووتەوە تا ئێستا هۆکاری رووداوەکەش نەزانراوە.