ره‌ئیسی: ئێران و سعوودیه دوو وڵاتی كاریگه‌ری ناوچه‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران و سعوودیه، دوو وڵاتی كاریگه‌ری ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامیین.
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران، له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ عه‌لی ره‌زا عینایه‌تی باڵیۆزی ئێران له سعوودیه، رایگه‌یاند، ئێران و سعوودیه، دوو وڵاتی كاریگه‌ر و به‌هێزی ناوچه‌كه و جیهانی ئیسلامیین، هه‌ماهه‌نگی نێوانیان پێگه‌ی هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهان پته‌وده‌كات، ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان كه‌متر ده‌كاته‌وه. (هه‌روه‌ك ئاژانسی ته‌سنیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی بۆ كردووه).
عه‌لی ره‌زا عینایه‌تی باڵیۆزی نوێی ئێران له سعوودیه، پێش گه‌شتكردنی بۆ سعوودیه و ده‌ستبه‌كاربوونی له ریاز، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران كۆبووه‌وه، له نێویشیاندا سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.
ئێران و سعوودیه له مانگی مارسی رابردوو له‌باره‌ی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان، رێكه‌وتن.
پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوان سعوودیه و ئێران كه پێشتر بەهۆی قەیرانی یەمەنەوە لە ئاداری 2015ه‌وه گرژیی زیاتری به‌خۆوه بینیبوو، به ته‌واوه‌تی پچڕان.
بەرپرسانی ئێران و سعوودیە لە نیسانی 2021دا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی راسته‌وخۆ لە بەغدا کۆبوونەوە و دواتریش دانوستانەکان بە نێوەندگیری عێراق درێژه‌یان هه‌بوو.
رۆژی 10ی ئادار به نێوه‌ندگیریی چین، ریاز و تاران له په‌كین رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکانی نێوانیان دوای حه‌وت ساڵ له پچڕانی.