ئاگادارییەک لە هاتووچۆی هەولێرەوە سەبارەت بە کامێرای پۆینت تو پۆینت

کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی پارێزگای هەولێر
کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی پارێزگای هەولێر

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لەمڕۆوە سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە چەند بەشێكی شەقامی 120 مەتری دەکەوێتە کار.

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سەرجەم هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە کە لە دوای تەواوبوونی قۆناغی تاقیکردنەوە، لەمڕۆوە 6ـی 9ـی 2023، سیستەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ، لەسەر شەقامی 120 مەتری خێرا، لەو بەشەی کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکووک و شەقامی موسڵ بەکاردەخرێت بۆ تۆمارکردنی سزای سەرپێچی تیژڕۆیی.

بۆ ئەوەی تووشی سزای دارایی نەبن، هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، بەو خێراییە بڕۆن کە دیاریکراوە بە هێماکانی هاتووچۆ.