راپۆرتێك.. ساڵی 2050 شاری به‌سره به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمییه‌وه ده‌كوڵێت
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌ك و رێكخراوێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هاتنی ساڵی 2050 پله‌ی گه‌رمی تائه‌وپه‌ڕ به‌رز ده‌بێته‌وه و چه‌ندین ملیار مرۆڤ رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی پله‌ی گه‌رمی ده‌بنه‌وه و چه‌ندین وڵاتیش ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2023) هه‌ر یه‌ك له رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" و رێكخراوی "كاربۆن پلان" كه تایبه‌ته به زانیاریی و شیكارییه ژینگه‌ییه‌كان له راپۆرتێكی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، گۆی زه‌وی تا به ساڵی 2050 ده‌گات به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته‌وه، له ساڵی 2050ـدا شاری بیلیم له رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیل ماوه‌ی 222 رۆژ رووبه‌ڕووی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته‌وه، دوای ئه‌ویش شاری كالكۆتا له هیند 188 رۆژ به‌رزی پله‌ی گه‌رمی به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها دێلهی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یش 153 رۆژ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی.
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه، شاری به‌سره له عێراق له هه‌مان ساڵدا بۆ ماوه‌ی 148 رۆژ ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رییه كوشنده‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی، له كاتێكدا له ساڵی 2000 ته‌نیا 114 رۆژ رووبه‌ڕووی گه‌رمییه‌كی سه‌رووی مامناوه‌ندی بووه‌ته‌وه.
دوای به‌سره هه‌ر یه‌ك له شاری ئارمۆسیۆ سۆنۆرای مه‌كسیكی به 123 رۆژ و شاری فینیكس له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مه‌ریكی به 102 رۆژ دێن، كه به‌ر شه‌پۆلی گه‌رمی ساڵه‌كه ده‌كه‌ون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه هاوكات له ساڵی 2050 پێنج ملیار كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه مه‌ترسیداره‌كانی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی.
رۆژی 28ـی ته‌ممووزی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگه‌یاند، زەوی قۆناغی گەرمبوونی تێپەڕاندووە و ئێستا لە قۆناغی کوڵاندایە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژەی بەوەشدا، تەممووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.
گۆتێرێس هه‌روه‌ها گوتی: "مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، رێکخراوی کەشناسی جیهانی و خزمەتگوزاری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەمموزی 2023 گەرمترین مانگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن".
گوتیشی: "لە ئەمه‌ریکای باکوور، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا ئه‌مساڵ هاوینێکی سەختە، سەردەمی گەرمبوونی زەوی کۆتایی هاتووە و سەردەمی کوڵانی زەوی دەستی پێکردووە، سەرکردەکان بەبێ گومان و بەهانە دەبێت سەرکردایەتی بکەن، ئێستاش دەتوانین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە 1.5 پلەی سلیزی سنووردار بکەین، وڵاتانی کۆمەڵەی 20 لە ٪80ـی گازە دەردراوەکان بەرپرسیارن، دەبێت کاری زیاتر بۆ دادپەروەری کەشوهەوا بکەن."