توێژینه‌وه‌یه‌ك هۆكاره‌كانی تووشبوونی گه‌نجان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هەولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له ئه‌نجامێكی شۆكهێنه‌ردا ئاماژه به هۆكاره سه‌ره‌كییه مه‌ترسیداره‌كانی دروستبوون و تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌نێوان كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵی ده‌خاته‌ڕوو، كه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی به سیسته‌می خۆراكه‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن تیمی نێوده‌وڵه‌وتی له كۆمه‌ڵێك توێژه‌رانی زانكۆكانی چگیانگ له چین و ئێدنبڕه و هارڤاردی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه و له گۆڤاری " BMJ Oncology" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و سیسته‌مه خۆراكییانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری گۆشتی سوور و خوێیان تێدایه، هاوكات له‌گه‌ڵ مادده‌ی كحولییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له‌ناو گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵی.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌كه به پله دوو سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێك نه‌ریتی خۆراكی كه ئه‌وانیش وه‌ك پاشكۆیه‌كی سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه داده‌نرێن، له‌وانه‌ش نه‌خواردنی بڕی پێویستی سه‌وزه و میوه و جگه‌ره‌كێشان، له‌لایه‌ن گه‌نجانی كچ و كوڕه‌وه.
توێژه‌رانی هه‌ر سێ زانكۆكه هانی گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بژین و كه‌متر دووچاری تووشبوون به شێرپه‌نجه ببن، كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رزی فشاری خوێن و شه‌كره‌ی خوێن پارێزراو بن. هۆشداریش ده‌ده‌ن، گۆشتی سوور و خوێ و مادده كحولییه‌كان هۆكارن بۆ كێشی زیاد و خاوبوونه‌وه و قورسبوونی جه‌سته و پووكانه‌وه‌ی خانه‌كان و لاوازبوونی چالاكییه‌كانی جه‌سته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك له زانایان و پزیشكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ڤایرۆسی گه‌ده و دژه‌زینده‌وه‌ری و پیسبوونی هه‌وا، چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ رووبه‌ڕووی خراپی ره‌وشی ته‌ندروستی ببێته‌وه، كه ره‌نگه دواتر بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه سه‌ربكێشێت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی نوێ له‌لایه‌ن كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵ، له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1990 – 2019، رێژه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 79%، كه كۆی گشتی تووشبووان سێ ملیۆن و 26 هه‌زار كه‌س بووه، هاوكات له به‌ریتانیا رێژه‌كه 16% بووه، واته تووشبووان له 35 هه‌زار كه‌س بۆ 42 هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه هۆشداری ده‌دات له زیادبوونی رێژه‌یه‌كی زۆرتری گه‌نجان به تووشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئافره‌تانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵ، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌ته‌ی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه خێرابڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره، پێش هه‌ردوو جۆری شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و پرۆستاتا كه‌وتووه.
توێژینه‌وه‌كه جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، بۆری هه‌ناسه، سنگ، ریخۆڵه‌كان و گه‌ده باوترین و دیارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ن له‌لایه‌ن كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 50 ساڵییه‌وه.