فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاته ئامانج
K24 - هەولێر:
له شنگال فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاته ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵا و 3 چەکدار کوژران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئەیلوولی 2023، کاتژمێر 15:00، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چلمێرا لە چیای شنگال کردەئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و 3 چەکدار کوژران.
لە ماوەی رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەندین جار پێگە و چەکدارانی پەکەکەیان لە سنووری شنگال کردووەتە ئامانج.