به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی عه‌ربه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – سلێمانی:
دابان محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی عه‌ربه‌ت له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، كاتژمێر 4:05ـی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، به درۆن هێرشكرایهسهر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت.
دابان محه‌ممه‌د هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا روون نییه سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌دێی عه‌ربه‌ت، بەڵام بەپێی ئاماری پشتڕاستنەکراوە شه‌ش کەس کوژراون.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
کاتژمێر 4:05 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری 18-9-2023
لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
تا ئێستا زانیاری دروست و پشتڕاستکراوە لەبەردەست نییە سەبارەت بەو لایەنەی هيرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشتڕاستنەکراوە شه‌ش کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی کوژراو بریندارەکان لەبەردەست نییە.
دابان محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت- تانجەرۆ