پێكانه‌كه‌ی مێسی قورسه‌ و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌

لیۆنێل مێسی و جۆردی ئالبا له‌ یاریی رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتوون
لیۆنێل مێسی و جۆردی ئالبا له‌ یاریی رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتوون

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رۆژنامەنووسێکی ئەمریکی رایگەیاند لیۆنێل مێسی تا کۆتایی وەرز لە ئینتەر مەیامی دادەبڕێت.
کادین دیلیسا رۆژنامەنووسی ئەمریکی کە گرنگییەکی زۆر بە ئیتنەر مەیامی دەدات لە تویتەری خۆی ئاشکرای کردووە پێکانەکەی ئەژنۆی مێسی قوڕسە و بەهۆیەوە تا کۆتایی ئەم وەرزە لە ئینتەر مەیامی دادەبڕێت.
دیلیسیا نووسیویەتی: سەرچاوەیەک پێی راگەیاندووە مێسی تووشی لێکترازانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بووە و لە تیشکی موگناتیسی دەرکەوتووە پێکانەکەی قوڕسە و تا کۆتایی وەرز دوور دەکەوێتەوە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە سەرەتا ئەم پێکانەی مێسی لە یارییەکەی ئارجێنتینا و ئیکوادۆر لە پاڵاوتنەکان بووە پێش ئەوەی پێکانەکەی بەرامبەر تۆرنتۆ گەورەتر بێت.
مێسی کە لەم وەرزە 12 یاریی بۆ ئیتەر مەیامی کردووە لە کۆتا سێ یاریی ئەم وەرزە دادەبڕێت کە خولی ئەمریکا لە بیست و دووی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
مێسی لە کۆی 12 یاریی لە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکان 11 گۆڵی کردووە و 5 ئەسیستی تۆمار کردووە.

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی