به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پتر له شه‌ش ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێت
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پتر له شه‌ش ملیۆن لیتر نه‌وت بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دابین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بەفەرمانی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( 6،600،000) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییه گشتییه‌كانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات.
پرۆسه‌ی خوێندنی 2023 - 2024 له‌هه‌رێمی كوردستان له 13ـی ئه‌یلوولی 2023 ده‌ستیپێكرد، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوای له مامۆستایان و قوتابیان كرد پابه‌ندی دوامكردن بن له‌م به‌رواره‌دا.
ده‌قی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا بە دابینکردنی شەش ملیۆن و شەش سەد هەزار ( 6،600،000) لیتر نەوت بۆ ناوەندەکانی خوێندنی حکومی لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
پرۆسەی دابەشکردنی نەوت لە سبەینێوە دەست پێدەکات ، پێویستە سەرجەم لیژنەکانی وەرگرتن هەروەها ناوەندەکانی خوێندن دڵنیابن لە بوونی بەڵگەنامەی ڕێگەپێدانی سامانە سرووشتییەکان سەبارەت بە کوالێتی نەوتی دابین‌کراو بۆیان ، هیچ جۆرە نەوتێک وەرناگیرێت بێ بوونی بەڵگەنامەی شیاوێتی سامانە سرووشتییەکان . هەروەها پێویستە ناوەندەکانی خوێندن بۆ ئەم بابەتە پابەند بن بە گشتاندنی وەزارەتمان ژمارە(561)لە 24ی 11ی 2022 چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە سەلامەتی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان و خوێندکارانەوە هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
4ی 10ی 2023