عێراق.. بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
K24 – بەغدا:
دوای ئەوەی لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق کۆمەڵێک رێکار گیراونەبەر بۆ رێگریکردن لە بە قاچاخبردنی دۆلار، بەمهۆیەوە نرخی دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هاوکات خاوەن کۆمپانیاکانی دراویش لە بەغدا دژی رێکارەکانی بانکی ناوەندی خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.
ئەمڕۆ هەینی (6ـی تشرینی یەکەمی 2023)، شڤان جەباری پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، دوای ئەوەی کۆمەڵێک رێوشوین لەلایەن بانکی ناوەندی گیراونەبەر بۆ رێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق، گرفتێکی زۆری لە بازاڕی دراو دروستکردووە و بازاڕەکە شێواوە.
پەیامنێری کوردستان24، ئاماژەی بەوەدا، پێش ئەوەی بڕیارەکان لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەربچێت ژمارەیەک لە شارەزایانی بواری ئابووری هۆشداریاندا بانکی ناوەندی و گوتیان:" ئەگەر ئەو بڕیارانە دەربکرێت بۆ رێگریکردن لە بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق، ئەوا بازاڕی دراو زۆر دەشێوێت"، لەو چەند کاتژمێرەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەوە، لە ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 161 هەزار دیناری عێراقییە، هاوکات پێشبینی دەکرێت نرخەکە بەرزتر ببێتەوە بۆ 170 هەزار دینار.
شڤان جەباری، هەروەها راشیگەیاند، خاوەنی کۆمپانیاکانی دراو لە بەغدا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی سبەی لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، هەروەها رۆژی یەکشەمەش خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بەنیازن خۆپیشاندانێکی گەورە لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق ئەنجامبدەن.
پەیامنێری کوردستان24، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا، بڕیارەکان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق دەرچوو بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە کێشەکانی دۆلار، هەروەها دۆلار نادرێت بە ژمارەیەک کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو، هاوکات ژمارەیەکیش لەو کۆمپانیانە دەخرێنە لیستی رەشەوە، هەموو ئەمانەش وایکرد ئەو مەترسییەی کە لە بازاڕ هەبوو ببێتە راستی.
شڤان جەباری، باسی لەوەشکرد، کۆمەڵێک رێکاری دیکەش گیراونەتەبەر، لەناو بازاڕەکان بە جۆرێک رێکارەکان توندکراون داوا لە هاووڵاتییان و دوکانداران دەکرێت بە تایبەت ئەو دوکانانەی کەلوپەلی کارەبای دەفرۆشن، هەروەها خاوەنی شوێنە بازرگانییەکانیش کڕین و فرۆشتن بە دۆلارەوە نەکەن، ئەم بڕیارانەی بانکی ناوەندی عێراق لە ساڵی نوێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رۆژی پێنجشەممە (5ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) مازن سه‌باح ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی له بانكی ناوه‌ندی روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دابوو ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، لە کە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراق به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بگاتە 1700 هه‌زار. گوتووشیه‌تی، بانکی ناوەندی میكانیزم و کەرەستەی تایبەتی خۆی هەیە کە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی نێوان ئەو دوو نرخە و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌رده‌وام كار ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان و حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، بانكی ناوه‌ندی گه‌ره‌نتی ده‌داته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پاره‌كانیان به دۆلار له بانكه عێراقییه‌كان داناوه، كه تاوه‌كو سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو (2024) ده‌توانن پاره‌كه‌یان به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یی به دۆلار وه‌ربگرنه‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، بانكی ناوه‌ندی عێراق ئامانجییه‌تی به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دۆلار به‌و لایه‌نانه نه‌گات كه قه‌ده‌غه‌یه دۆلاریان پێ بگات.
مازن سه‌باح له كۆتاییدا رایگه‌یاندووه، راكێشانی نه‌ختینه‌ی دۆلار به دینار پاره‌ی هاووڵاتیان له بانكه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا بۆ حه‌واڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا، واته له 1/1/2024ـوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.