وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مۆسكۆ به‌سه‌رده‌كاته‌وه
K24 - هەولێر
حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له یه‌كه‌م ڕۆژی چالاكییه فه‌رمییه‌كانیان له مۆسكۆ، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له مۆسكۆ كرد و له‌لایه‌ن دانەر ئەبوبەکر مستەفا، کاربەڕێکەری نوێنەرایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووسیا پێشوازی لێ كرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان؛ له دیدارێكدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید سوپاس و پێزانینی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی ده‌ربڕی بۆ نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مۆسكۆ، كه پشتیوان و هاوكاری درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندی كولتووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا بوون.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له مه‌راسیمێكی ڕێزلێناندا، گرووپێكی هونه‌ری كچانی ڕووسیا، کە لەساڵی 2014 وە گروپێکی هەڵپەڕکێی کوردیان پێکهێناوە و هەر هەمان ساڵ لەئاهەنگی نەورۆز لە مۆسکۆ چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێیان نمایش کردووە.
دواتر له دیدارێكدا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبری و لاوان گوێی له ڕا و سه‌رنجی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ گرت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، لیلیا میرۆنۆڤە، سه‌رپه‌رشتیاری گروپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی پێشنیازی كرد، له‌و چالاكییه هونه‌رییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان پێ بدرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كورد كولتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ هه‌یه و ده‌كرێت زیاتر كار بكرێت بۆ ناساندنی. هه‌روه‌ها هیوای خواست ناوه‌ندێكی كوردناسی له مۆسكۆ بكرێته‌وه بۆ زیاتر ئاشناكردنی كولتوور و هونه‌ری كوردی به گه‌لان.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، وێڕای ده‌ستخۆشی له چالاكییه‌كانی گرووپه‌كه، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و دیاری به‌خشییه سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری گرووپه‌كه و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
سه‌باره‌ت به داواكاری وپێشنیازه‌كانیان، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان به‌ڵێنی پێدان، له‌مه‌ودوا له‌و چالاكییه هونه‌ری و كولتووریانه‌ی ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ڕه‌خسێنرێت بۆ میوانداریكردنی گرووپی هەڵپەڕکێ و سەما جیهانییەکانی مۆسكۆ و ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتریان ده‌ربڕی.
دوێنێ چوارشه‌ممه (11ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023)، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی كوردی، به سه‌ردانێك گه‌یشته مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیای فیدڕاڵ.
هه‌ریه‌ك له ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی، ڕاوێژكاری وه‌زاره‌ت، نامق هه‌ورامی، به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، د. موحسین ئه‌دیب، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و شاخەوان مستەفا بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر، له سه‌ردانه‌كه‌دا یاوه‌ری وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانن.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سێیەم وەشانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ به سپۆنسه‌ر و پشتیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ستپێبكات و تا (23 ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) به‌رده‌وام بێت.
لە ساڵی 2020 ـه‌وە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ لە رووسیا بەڕێوەدەچێت، وەشانی یه‌كه‌م و دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کوردی مۆسکۆ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سپۆنسەری فێستیڤاڵەکە بوو.