سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کونسوڵی نوێی چین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیو جیون، کونسوڵی گشتیی چین

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیو جیون، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كۆبوونەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەو دیدارەدا، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

لەلای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین، وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پڕۆژەکانییان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا.