فازڵ حاجی: ئه‌مشه‌و 36 كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مشه‌و 36 كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ده‌ست به‌كاركردن ده‌كه‌ن و سه‌رپێچییه‌كان تۆمارده‌كه‌ن.
گوتیشی: "كامێرای خاڵ بۆ خاڵ پابه‌ندت ده‌كات كه به‌خێراییه‌كی سنووردار شۆفێری بكه‌ی، چونكه كاتێك له كامێرایه‌ك تێده‌په‌ڕی، له پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێلیش كامێرایه‌كی دیكه سه‌رپێچی و خێراییه‌كان تۆمارده‌كات".
فازڵ حاجی راشیگه‌یاند، له پێناو پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و دووربوون له سزای یاسایی، پێویسته شۆفێران پابه‌ندی خێرایی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ بن، كه 110 كلیۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا دیاریكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ بۆ گیرفانبڕینی هاوڵاتییان نییه، ئامانج له دانانی، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای نووژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی چه‌ندین رێگاوبانی تازه، بینرا هاووڵاتییان به‌دروستی به‌كاریناهێنن و رێژه‌ی مردن و برینداربوون به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌رزببوونه‌وه، بۆیه بیر له‌وه كرایه‌وه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ دابندرێت.
ئاشكراشیكرد، له‌و شوێنانه‌ی كه كامێرای خاڵ بۆ خاڵ داندراوه، یه‌ك رووداوی هاتووچۆ تۆمارنه‌كراوه و شوفێران له ئێستادا پابه‌ندن به خێرایی دیاریكراوی كامێرای خاڵ بۆ خاڵ.
روونیشیكرده‌وه، درێژی رێگای شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر 26 كلیۆمه‌تره، ئه‌گه‌ر شوفێران به‌خێرایی دیاریكراو ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن، 20 خوله‌كیان پێویسته.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر كه‌متر له‌و خێراییه (110 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا) شوفێر ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، به‌سه‌رپێچی بۆی ئه‌ژمار ناكرێت، ته‌نیا له‌و خێراییه‌ی كه دیاریكراوه به‌سه‌رپێچی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
پێشتریش فازڵ حاجی به كوردستان24ـی رایگه‌یاندبوو، ئەمشەو كامێراكانی خاڵ بۆ خاڵ سەرپێچی تۆماردەكەن، بەپێی سیستمەكەش خێرایی ژمارەکان کە لەسەر تابلۆکان دیاریكراوە و لە سەرووی ئەو ژمارانەوە كامێرا‌كان سەرپێچی تۆماردەكەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئەمشەو کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ، لە شەقامی 120مەتری خێرا و رێگاکانی هەولێر- خەبات، هەولێر-شەقڵاوە، هەلێر- کۆیە دەخرێنە کار.
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتبوشی، خێرایی رێگاکان دیاریکراوە و کامێراکانیش تیژڕۆیی سەرووی خێرایی دیاریکراو تۆماردەکەن.
پێشتریش هێمن میرانی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، كامێرای خاڵ بۆ خاڵ تا ساڵی 2030، رووداو و قوربانییه‌كانی هاتووچۆ به رێژه‌ی 50% كه‌مده‌كاته‌وه.