لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ د. مەحمود عوسمان

K24 – هەولێر

پێشکەشکار: ئەحمەد زاوێتەیی

دکتۆر مەحمود عوسمان یەکێکە لەو کەسانەی لەناوجەرگەی دانوستاندن لەنێوان ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و کورددا ژیاوە لەسەردەمی شۆڕشی ئەیلول و دواتر لەسەردەمی بەعسیەکان و لەدوای ڕاپەڕین و دواتریش لەساڵی ٢٠٠٣ لەسەر ھەموو ئەو قۆناغانە لەم بەرنامەیە میوانداری دکتۆر مەحمود عوسمان دەکەین پێش گفتوگۆ بینەری ئەم پانۆڕامایە دەبین لەسەر ژیاننامەی دکتۆر مەحمود عوسمان.

ئەحمەد زاویتەیی/ بەخێربێن دکتۆر مەحمود بۆ ئەم ئەڵقەیە ئێمە باسی ڕەوشی دانوستاندن دەکەین لەسەردەمی ڕژێمە جیاجیاکانی عێراق تادوای ڕووخانی ڕژێم تۆ یەکێکی لە سیاسیە دێرینەکان کە لەھەموو قۆناغەکان ڕۆڵت ھەبووە لەقۆناغی پێشوو کاتێک گفتوگۆ دەکرا درێژەیان دەکێشا   و زۆرجاریش نەدەگەیشتنە ئەنجام و بەڵێنەکان جێبەجێ نەدەبوون بەڕێزت ھۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟

د.محمود عوسمان/ پێشەکی سوپاس بەخێربێن سڵاو بۆ بینەرانی کوردستان٢٤ بۆ ئێوەش و بۆ برادەرانی پشت کامێرا کە ئەزیەتیان کێشا خۆی لە مێژووی کوردستان شەڕ زۆربوو گفتوگۆ زۆربووە لەو حکومەتانەی لە کوردستانی عێراق ئەنجامی تەواونەبووە.

ھۆکارھەبوون بۆ شکست ھۆکارە سەرەکیەکان بریتین لەوەی یەکەم حکومەتەکانی بەغدا بڕوایان بەو مافەی کورد نەبووە کە زۆر داوای ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی یان حکومی خۆبەڕێوەبەری بکات و داوای کەرکوکی کردووە حکومەتی ناوەندی ڕازی نەبووە بەم داواکارییانە لەکاتی گفتوگۆکان نەیانگووە لەسەرچی ڕازین یان دژی چین،.

زۆرشت نوسراوە ئیمزایان لەسەرکردووە بەڵام ھەرکات دەسەڵاتیان ھەبووبێت دژی وەستاونەتەوە پاشگەزبونەتەوە ئەوە ھۆکارێک بووە. داواکاری و خواستی کورد و حکومەتی عێراق دووشتی لەیەکترجیاوازبوونە بۆ نمونە ئێمە داوای فیدڕاڵیمان کردووە ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی بەھێزیان ھەبێت دەسەڵاتی بەسەر ھەموو عێراقدا ھەبێت ئێستا ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە پارێزگایەکی گەورە ھۆکارێکی تر نوسراوەکانی نێوان بەغدا و کورد نەبوونی وردەکاری بووە بۆ نمونە دەڵێت دەبێت ئەوە بکرێت بەڵام نەنوسرا وە کەی و چۆن بکرێت وردەکاری چیە. ھەرکات کورد داوای وردەکاری کردووە ناکۆکی دروست بووە چونکە ئەوان حەزیان کردووە وردەکاری نەبێت ئێمە حەزمان کردووە وردەکاری ھەبێت بەڵام ئەوە حەزیان لە وردەکاری نەبووە بۆ نمونە ماددەی ١٤٠ کە بۆ کورد لەھەمووشت گرنگتردەبێت ئەم ناوچانەی کێشە لەسەرن ناوی ھەموو ناوچەکانی نەھێناوە کاتیش دەست نیشان نەکراوە کاتێکیان دەستنیشان کردبوو ٣١/١٢/٢٠٠٧ بەڵام نەبوو ئەوە دووەمین ھۆکارە کە وردەکاری و خشتەی کات ھۆکاری تر حکومەتەکانی دراوسێ دژی ئێمە بوون وەک تورکیا و ئێران و سوریا چونکە لەسنوری ئەوانیش کورد ھەیە و مافی نەدراوە دەوڵەتانی دەرەوەش وەک ئەمریکا و ڕووسیا و ھەتا نەتەوەیەکگرتووەکان پێیان ئەم کێشانە کێشەی ناوخۆیی عێراقن دەبێت کورد لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەم کێشەیە چارەسەربکات ھیچ کات ئامادەنبوون ببنە کەسی سێیەم لەنێوان ئێمە و بەغدا بۆیە ئەم کێشەیە ماوەتەوە یاخود کە تێکچووە ھیچ کەس شاھیدنیە کەبڵێین خەتای کامیانە ئەم سێ ھۆکارە فاکتەری ئەساسین فاکتەری تریش کە کوردیە ئەوەیە کە کورد یەکگرتوونیە ھەرحیزبێک بەجیا خۆی قسەی کردووە وەکو ئێستا زەرەرێکی زۆر ئەکەین ئەوەش فاکتەرێکی زۆر گرنگە لەنەبوونی یەکڕیزی زیانی گەورەی بەکورد گەیاندووە.

ئەحمەد زاویتەیی/

بەڕێز دکتۆر محمود تۆ یەکێک بوویت لەوکەسانەی کە لەناوجەرگەی دانوستاندنەکان بوویت لەزۆربەی قۆناغەکان سروشتی ئەم دانوستانەی نێوان ئێوە و بەغدا چۆن ھەڵدەسەنگێنی لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان و ڕژێمە جیاجیاکانی عێراق؟

د.محمود عوسمان/

لەساڵی ١٩٦٣لەسەردەمی عبدالکریم قاسم ١٩٦٤ و ١٩٦٦ و ١٩٧٠ لەھەموو ئەو ساڵانە دیالۆگ ھەبووە ساڵی ١٩٧٩ و ١٩٩١ دیالۆگ ھەبووە دوای ساڵی ٢٠٠٣ دانوستاندن ھەبووە بەڵام یەک فاکتەر لەھەموو قۆناغەکان وەکو یەک بووە ئێستاش ھەروایە بیروبۆچونی کورد جۆرێک بووە ھی حکومەتی بەغدا جۆرێکی تربووە ئێمە داوامان کردووە حکومی زاتی یان فیدڕاڵی ئەوان داوایان کردووە حکومەتێکی ناوەندی بەھێز کە دەسەڵاتی ھەبێت لەھەموو ڕوویەکەوە بۆ نمونە ئەوان داوا دەکەن کە ئەمنیەتی عێراق لەدەستی بەغدا بێت بەڵام ئێمە داوامان کردووە ئەمنیەتی عێراق لەدەستی بەغدا بێت بەڵام ئێمە داوامان کردووە ئەمنیەتی کوردستان لەدەستی خۆماندا بێت ئێمە خواستمان بووە پەیوەندی دەرەوەمان ھەبێت ئەوان دژی ئەوان بەگشتی بۆچوونی ئێمە وابووە کەمافی خۆمان دابین بکرێ بەڵام بۆچوونی ئەوان وابووە کەمافی کورد کەمتر بێت لەبیرمە لەنوسینی دەستوور لە٢٠٠٥ ھەوڵماندا زۆرشتی باشبوو توانیمان مافی چارەنووس بنوسین لەناو دەستور بەڵام ئەوە جێبەجێ نەبوو ئەوکات دۆخی کورد زۆرباش بوو کورد بەھێزبوو یەکگرتوو مام جلال سەرۆک کۆماربوو کاک مەسعود لەبەغدا بوو دواتر لەجێبەجێ کردن نەیانکردووە لەبەرئەوە ھەموو ئەو ھۆکارانەی باسم کردن فاکتەری سەرەکین کە کاریگەریان ھەبووە لەسەر ئەوەی کەقسەی پێش گفتوگۆ و دوای گفتوگۆیان یەک نیە (عێراق ڕێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکات)

کاتێک خاڵ ئەنوسرێت بەڵام کە وردەکاری بۆ خاڵەکە ئەنوسرێت ناکۆکی دروست دەبێت و ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت،.

ئەحمەد زاویتەیی

دەتوانین بڵێین نیازپاکی نەبووە لەلای نوێنەرانی بەغدا لەگەڵ کوردا یاخود نیەتیان خراپ بووە لەگەڵ کوردا کە دانوستاندن نەگەنە ئەنجام لەبەرژەوەندی کوردا کە دانوستاندن نەگەنە ئەنجام؟

د.محمود عوسمان

ناڵێم نیەتی خراپ بەڵام بۆچونی جیاواز تۆ ھەوڵدەدەیت مافی خۆت وەربگریت ئەو ھەوڵدەدات مافی تۆ کەم بکاتەوە ئەوە جیاوازیەکەیە نەک مەسەلەیە ئەوان دژن بەڵام بیروڕای ئەوان ئەوەیە کە عێراق یەکە حکومەتی ناوەندی ھەمووشت لای حکومەتی ناوەندی بێت وەک ئەمنیەت و ئابوری و پەیوەندییەکانی دەرەوە ھەموو شتێک کەرکوک ھەمیشە کێشەی ئەوان لەگەڵ ئەوەنین کە کەرکوک لای کوردبێت لەبڕیارجێبەجێ کردن نیەت باشی نەبووە بۆ نمونە ئەو وەفدانەی ئێستا دەچنە بەغدا جارێک دەچن دوو دەچن سێ دەچن کورد نیەتی باشە خۆشباوەڕە زوو باوەڕدەکات ئەوان فێڵبازن فێڵی لێدەکەن.

کەئەچنە مفاوەزان خاڵێک داخڵ دەکەن کەفێڵێکی تێدایە وەختی دێن تەفسیری بکەیت جێ بەجێ نابێت بۆ نمونە ٢٠١٤ بودجە کێشەمان ھەبوو لەگەڵ حکومەتی مالیکی لەسەر ٢٠١٢ تاپێش ئەوەی عەبادی بێت لەسەر مەسەلەی نەوت.ئێستا داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بفرۆشین تائەوان بودجەکە بدەن لەدوایدا ناتوانی تۆ ئەوە زەمان بکەیت ڕۆژی ٤٠٠ھەزار دواتر گونجان یان شەش مانگ حیساب بکرێ ڕۆژی وا ھەیە ٤٠٠ یان ٣٠٠ ڕۆژی وا ھەیە ٤٠٠ زیاترە ئەوان کارێکیان کرد کە حکومەتی ھەرێم نەیتوانی ٤٠٠ دابنێ کردیانە خاڵ بودجەی ھەرێمیان بڕی بۆ زانیاریت تۆ ئەڵێی ڕۆژی ٤٠٠بەسێ مانگ حسابی بکە بەشەش مانگ حسابی بکە ئەوە فێڵی تیایە بەڕەئی من ھەندێ خاڵ جێگیردەکەن کەقابلی جێبەجێکردن نیە.

ئەحمەد زاویتەیی

بۆمبی تەوقیتکراو دادەنێنن

د.محمود عوسمان

بەڵێ بۆمب دادەنێنن کوردیش بەسیتە خۆشباوەڕە نیەتی پاکە فێڵی لێدەکەن.

ئەحمەد زاویتەیی

گرنگترین دیالۆگ ساڵی ١٩٧٠ یازدەی ئازار گەیشتنە حکومی زاتی یان ئۆتۆنۆمی بۆ کورد بچەسپێنن تۆ لەناو دانوساندنەکان بوویت ڕەوشی دیالۆگ چۆن بوو؟

سنوری دوای ساڵی ١٩٩١ ھەرھەمان ئەو سنورانەبوون کە لەبەیانی یازدەی ئازاری ١٩٧٠ دیاری کران چۆن گەیشتنە ئەنجام؟

د.محمود عوسمان

دیالۆگی ئەوکاتە ئاسانتربوو چونکە یەک کەس بڕیاری دەدا مەلامستەفا لێرەو سەدام حسێن لەوێ ئاسان بوو لێرە تەنیا پارتی ھەبوو حیزبی شیوعی ھەبوو بەڵام لەناو دیالۆگ نەبوو لێرە مەلامستەفا سەرۆکە بڕیاردەدات. لەوێش سەدام خۆی بڕیاردەدا ئەچیت قسەی لەگەڵ دەکەین یان دەڵێ بەڵێ یان دەڵێت نەخێر. زوو جێبەجێ دەبێت ئێستا ئەچیت ئەبێ لەگەڵ دەیان حیزب و جەماعەت دیداربکەیت ئیشەکە زەحمەتترە لێرەش ھەمان شت حیزب زۆرن ئەو وەختە سەھلتربوو بەڵام حکومەتی ئەو وەختەش نیازی پاک نەبوو مەبەستی ئەوە بوو بۆ ماوەیەک لەگەڵ کورد بێتە پێش کوردشوێن کەوتەی ئەوان بێت وەختێکیش کە بینیان کورد نابێتە شوێنکەوتەی ئەوان ناتوانێ پشتگیری حکومی بەعس بکات بەتەواوی کەوتنە تیرۆری کاک ئیدریس بارزانی و تیرۆری مەلامستەفای بارزان و سیاسەتیان گۆڕا و وردە وردە تێکچوو تالەگەڵ سۆڤیەت معاھەدەیان کرد دژی کورد ئەوکاتە گفتوگۆ ئاسانتر بۆ یەکەم جاردانیان بەئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و خاڵی زۆرباشی تێدابوو بەیانی ١١ی ئازار بەڵام کاتێک ھاتە سەر جێبەجێ کردن ئاسان نەبوو زۆر کێشەی تێکەوت.

ئەحمەد زاویتەیی

بۆچی دوای چوارساڵان شەڕ دروست بوو لەکاتێکدا گەیشتبوونە ھەندێ ئەنجام ناوەڕۆکی ئەم بەیانە خاڵی کرا؟

د.محمود عوسمان

ئەم پلانە وەختی ئێمە مفاوەزاتمان کرد لەبەغدا من سەرۆکی وەفدی کوردیم لەبەغدا کاک ئیدریس و کاک مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێمە بوون ئێمە ئەچووینە بەغدا جارێک دواتر ئەوانیش ئەھاتنە کوردستان مەلامستەفا خۆی سەرپەرشتی مفاوەزاتی دەکرد کەئەچوینە ئەوێ سەدام خۆی سەرپەرشتی دەکرد ئێمە دەمانویست ئۆتۆنۆمی جێبەجێ ببێت دوانەکەوێ ئەوان گوتیان ڕاستەوخۆ ناتوانین ئۆتۆنۆمی جێ بەجێ بکەین پێویستمان بەھەشت ساڵ ھەیە ئێمە ئەم قسەیەمان ڕەفزکرد ئێمە ئیسرارمان دەکرد لەسەر ئێستا ئەوان ئیسراریان دەکرد لەسەر ھەشت ساڵ لەدوایدا بەناوبژیوانی یەکێتی سۆڤیەت وە جەماعەتی تر لەگەڵ ئێمە و ئەواندا بوون وای لێ ھات بوو بەچوارساڵ باشتر بوو ئێمە قبوڵی بکەین سۆڤیەتیەکان بەئێمەیان گوت یان دەبێت ئەم چوارساڵە قبوڵ بکەین یان ڕێککەوتن نابێت ڕێککەوتن پێویست بوو بۆ گەل و پێشمەرگە ئەو ناکۆکیەی نێوان ئێمە و مام جلال نەما بارودۆخێکی باشی دروست کرد ئەم چوارساڵە لەوەوەھات.

ئەحمەد زاویتەیی

دەڵێن لەبەیانی یازدەی ئازار تورکیا نوێنەری خۆی دەناردە بەغدا کەئەم ڕێککەوتنە سەرنەگرێت ئێرانیش ھەوڵی دەدا ئەم ڕێککەوتنە نەبێت ئایا فاکتەری ھەرێمی ڕۆڵیان چی بوو ئەم ھەوڵە ھەرێمیانە چۆن ھەڵدەسەنگێنیت؟

د.محمود عوسمان پێش ڕێککەوتن و دوای ڕێککەوتن ھەوڵ ھەرھەبوو تورکیا زۆر دژبوو چونکە ئەوکاتە دەیگوت کورد ھەربوونی نیە ئێستا ئەڵێ ھەیە بەس تیرۆریستن ھەرھەمان شتە ئێرانیش شا زۆر دژبوو چونکە لەگەڵ کورد تێکچوبوو زۆر فشاریان لەمەلامستەفا کرد بەڵام ئیمزای کرد بەڵام چی لەبەرژەوەندی گەلی کورد بوو مەلا مستەفای بارزانی ئەوەی کرد لەبەرئەوە ئەم دوو دەوڵەتە زۆر فشاریان لەعێراق کرد بەڵام عێراق سیاسەتی خۆی ھەبوو ھەردوولا ڕازی بوون بەرژەوەندی ھەردوولای تێدابوو.

ئەحمەد زاویتەیی

گۆڕینی سیستەمی حکوم لەعێراق لەپادشایەتی و کۆماری و ھەتا ٢٠٠٣ ئەگەر سەرنج بدەی مامەڵە لەگەڵ کورد نەگۆڕاوە خاڵی ھاوبەشیان ھەیە ئایا تۆش ھەمان ڕات ھەیە کە نەگۆڕاون لەسیستەمێکی حکومی بۆ سیستەمێکی تر؟

د.محمود عوسمان

جیاوازی ھەیە جیاوازیەکە ئەوەیە پێش سەدام چونکە سەدام خوێنڕێژبوو ئەنفال و کیمیایی کرد ئەوە کارێکە ھیچ حکومەتێکی تری عێراق نەیکردووە لەھەمان سەردەمی عبدالرحمان عارف ڕایان وابوو کە عەشائیری کورد ھەمووی عەرەبن شۆڤێنی زۆر ھەبوو ئێستا چەندین حیزبی شیعە کەلەحکومدان زۆرینەیان دژن سەردەمی حکومی نوێ دوای ڕووخانی ڕژێم کورد زۆر بەھێزبوو فاکتەری سەرەکی بوو بۆ ڕووخانی ڕژێمی سەدام لەبنیاتنانەوەی عێراقی نوێ لەئەنجومەنی حکوم و نوسینەوەی دەستور بەڵام نیەتی ئەساسی ھیچ جیاوازی نەبوو ئەوان دەیانەوێ کەمترین ماف بۆ کورد ھەبێت ئێمەش دەمانەوێ زۆرترین ماف بۆ کورد ھەبێت ئەوە جیاوازیەکە ئەوان دەیانەوێ حکومەتێکی ناوەندی ھەبێت جگە لەھەرێمی کوردستان ھیچ ھەرێمی تر لەبەغدانیە بۆ زانیاریت حکومی فیدڕاڵی ھەبێت دەبێت ھەرێمی تر ھەبێت بەڵام نایکەن ھەتا سووننە و شیعە ھیچیان نایکەن و حەز لەحکومی ناوەندی بەھێز دەکەن ھەرێمی کوردستانی پێش ڕووخانی سەدام ھەبوو فرز الامر واقیع چەند بتوانن مافی کەمبکەنەوە لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێککەوتن بکەن کاتێ ڕیفراندۆممان کرد ڕای خەڵکمان وەرگرت ھەموو دونیا بووبە دوژمن ئێمە لەسەریان ھەوڵدەدەن بچوکی بکەنەوە بۆ زانیاریت کورد مەترسی نیە لەسەریان دەیەوێ لەسەر زەوی مافی خۆی ھەبێت کورد زوڵمی لەکەس نەکردووە ئەوان زوڵمیان لەکورد کردووە.

ئەحمەد زاویتەیی

باسی ٢٠٠٣ بکەین ئەوکاتە حکومەتی ھەرێم ھەبوو سەدام ڕووخا ھەندێ کەس دەڵێن نەدەبوایە کورد بچێتە بەغدا دەبوایە پێیان بڵێت ئێوە بڕۆن ڕێککەوتن بکەن دواتر وەرن ڕێککەوتن بکەین لەسەر ماف نەدەبوایە کورد ببێتە بەشێک لەپرۆسەی سیاسی بۆ ئەمەچی دەڵێیت چی؟

محمود عوسمان

لە ٢٠٠٣ کە سەدام ڕووخا ئەمریکا ڕووخاندی لەبەرئەوە ئەمریکا خاوەن بڕیاربوو ئەوکاتە و ئەمریکا زەختی لەکورد کرد کە جیابونەوە نیە دەبێت بچن لەبەغدا حکومەتی عێراق پێکبھێنن ئەمریکیەکان ساڵێک و دوومانگ لەبەغدا حکومیان کرد لەپاش مەجلیسی حکوم پێکھێنرا ھیچ ھەنگاوێک بەدڵی کورد نەبوو.

ئەحمەد زاویتەیی

کەواتە کورد نەیتوانی بڵێ ناتوانم بێمە بەغدا؟

محمود عوسمان

ھەندێ کەس کە دەڵێن دەمانتوانی ئەوە بکەین وانیە ڕاست نیە چونکە ئەمریکا بڕیار دەدات ئەمریکا دۆخی عێراقی جێگیرکرد ئەمریکا حکومی دەکرد کەچی بکەین بۆیە کورد نەیدەتوانی دژبێت کورد و سووننە بەفشاری ئەمریکا چوونە ئەنجومەنی حکوم دوایی برێمەر حکومەتی عێراقی دروست بوو نە مەسەلە ئەوەیە کورد ئیختیاری تری ھەبوو قبوڵی نەکرد ئەوە وانیە دوای ٢٠٠٣ دۆخێک دروست بوو کە کورد دەبوو قبوڵی بکات.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەم ڕەنگە مامەڵە لەگەڵ بۆچی دەگەڕێتەوە فشاری ھەرێمی لەسەر کورد ھەیە کەبەغدا ھاندەدەن کەبەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ کورد بکات؟

د.محمود عوسمان

من لەسەرەتاوە گوتم بیری خۆیان وایە کە عێراق یەک ووڵاتە حکومەت دەبێت ناوەندی بێت و دەسەڵاتی ھەبێت بەسەر ھەموو شتێکدا حکومێکی ناوەندی بەھێز ھەبێت بەسەر ھەموو شتێکدا حکومێکی ناوەندی بەھێز ھەبێت وە پشتگیری ھەبوو ھیچ ھەرێمێک ناکەن ھەرێمی کوردستان فەرز بوو لەسەریان چونکە پێشتر ھەبوو یەکێک لەفاکتەرەکان ئەوەیە فاکتەری دەرەکیش ھاندانی دەوڵەتانی دەوروبەر کە خۆیان کوردیان ھەیە ھیچ مافیان نەداوە بەکورد زەختیان لەعێراق کردووە کەکەمترین ماف بەکورد بدات.

ھەمیشە قەزیەکەیان تەرک کردووە دەڵێن کێشەیەکی ناوخۆییە ئەو کێشە ناوخۆییە دەبێت لەناوخۆ لەگەڵ حکومەت چارەسەرببێت دەستوەردانیان نەکردووە ھەتا لەئەنفال و کیمیابارانیش ھەرگوتیان ناوخۆییە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی خەرقی ھەموو یاسا نێودەوڵەتیەکانە ئەم فاکتەرەش وەکو ھەموو فاکتەرەکانی تر کاریگەری خۆی ھەیە.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەم ڕەوشە دەگۆڕێت کەلەتوانای کورد ھەیە ئەم ڕەوشە بگۆڕن ئایا دۆخێک بێتە پێش لەبەرژەوەندی کورد بێت یان ئەم دۆخەی ئێستا ھەیە بەردەوام دەبێت؟

د.محمود عوسمان

مومکینە بگۆڕێ بەمەرجێ کورد یەکگرتووبێت نەک ھەرحیزبەی بەجیا نەک وەک ئەم دۆخەی ئێستا ئەگەر یەکگرتووبێت بەھێزدەبێت.

یەکگرتنی کورد ھێزێک دەدات بەکورد ئەتوانێ ڕۆڵ و دەوری ھەبێت لەبەغدا و تورکیا و ئەمریا خاڵی یەکەم و خاڵی تر ئەگەر گۆڕانکاری لەسیاسەتی نێودەوڵەتی دروست ببێت لەھەمان کاتدا زەخت لەئێران و تورکیا بکرێ تەداخول نەکەن لەکێشەی کورد ھەرسێ فاکتەرەکە گرنگە بەڵام گرنگترینیان یەکگرتنی کوردە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی عێراقیش ناوخۆیی عێراقیش سەدر دژی ھەموویانە.

ئەحمەد زاویتەیی

کورد نەیتوانیوە سوود لەناکۆکیەکان نێوان لایەنەکان وەرگرێ؟

د.محمود عوسمان

کورد نیەتی باشە و خۆشباوەڕە دژی ھیچ لایەنێک نین بەڵام ئەوان بەمشێوەیە نین ئێمە بەو شکڵەبین بەڵام ئەوان نیەتیان باش نیە.

ئەحمەد زاویتەیی

دکتۆر ئەگەر کورد نەتوانن کاریگەری لەسەر ھزری سیاسی عێراق بکەن دەتوانن کاریگەری لەسەر ھزری تاکی عێراق بکەن تاکی عێرافی لەبەرژەوەندی کورد ھەڵوێستی ھەبێت؟

د.محمود عوسمان

ھاوڵاتی عێراقی بەگشتی دژی مەسەلەی کوردنین وەختی خۆی کورد نەفی کرا بۆ باشوری عێراق زۆر ڕێزیان گرتن ئێستا گروپی گەشتیاری دێنە ئێرە ھیچ گرفتیان نیە بەڵام حکومەتی عێراق حکومەتی ھاوڵاتی نیە حکومەتی ئەم حیزب و ئەو حیزبە ھەڵبژاردنیش ھەمیشە پڕیەتی لەساختەکاری لە ٢٠٠٣ تائێستا ھەمان ستاف و دەم و چاو حکوم دەکەن ئەوە حکومەتی ھاوڵاتی نیە لای کوردیش کەمتەرخەمی ھەیە کە دەبێت زیاتر ھەوڵبدات لەگەڵ ھاوڵاتی شیعە و سووننە و تورکمان حکومەتەکان ھەرھاوڵاتی نین تابتوانن کاریگەریان ھەبێت چونکە دەبینی ھاوڵاتی عێراقی لەحاڵی کورد باشترنیە کورد دەبێت بەیەکگرتووییەوە لۆبی بۆ خۆی بکات.

ئەحمەد زاویتەیی

باسی لۆبیت کرد ئەگەر باسی دیبلۆماسیەتی کوردی بکەین ئایا توانیویەتی کاریگەری لەسەر ئێران و تورکیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دروست بکات لەبەرژەوەندی کێشەی کورد ھەڵوێستیان بگۆڕن؟

د.محمود عوسمان

بێگومان ئەو پەیوەندیانەی ھەیبووە بەتایبەتی پاش ڕووخانی سەدام و پێشتریش پەیوەندی ھەبووە یازدەی ئازاریش کاریگەری ھەبووە کەکورد بتوانێ لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە پەیوەندی ھەبێت کەلۆبی بکات و لەوێ چالاکی بکات لەڕووی دیبلۆماسی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکەکان بکات لێرەدا دوو شت ھەیە بەڵام کورد بەیەکگرتووی نەیکردووە حێزبێک بۆ ئێران و یەکێکی تر بۆ تورکیا دووەم سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە نەگۆڕاوە ئەو دەوڵەتانە دەڵێن عێراق یەک دەوڵەت دەوڵەتیش قابیلی دابەشبوون نیە دەبێ کورد لەبەغدا مافەکانی خۆی بەدەست بھێنێت وە زەمانی کورد دەستوری عێراقە ئەوە قسەی ئەمریکایە و سیاسەتیان نەگۆڕاوە بەڵام مانای ئەوەنیە کەقەت ناگۆڕێ بەڵام کورد دەبێت ھەربەردەوام بێت لێرەوە دەبینین جوگرافیای سیاسی دوژمنی ئێمەیە گەمارۆدراوین لەنێوان چەند دەوڵەتێک ھیچ لایەکمان لەسەر دەریانیە فرۆکەخانەمان ھەیە بەڵام لەژێر چاودێری بەغدادان لەبەرئەوە مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا لەگەڵ ئێمەش ھەیەتی بەڵام لەبەرئێمە نایگۆڕێتەوە لەسەردەمی شا پەیوەندی ھەبوو ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمریکا ئەوەندەی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ئێران ئەوەندە پەیوەندی نیە لەگەڵ کوردی ئێران.

لەبەرئەوە ئەم شتانەش ھەیە بەگشتی ئێمە دوژمنمان زۆرە ڕاستە دیبلۆماسیەتی کوردیش ھەبووە ئێستاش ھەیە بەڵام ئەم فاکتەرانەی باسم کردن ھۆکاری ئەوەن کە دیبلۆماسیەتی کورد وەک پێویست نیە کە پێمە دەمانەوێت.

ئەحمەد زاویتەیی

ھاوکێشەیەک ھەیە کە ھەرکات بەغدا بەھێزبێت ھەرێم لاوازە بەپێچەوانەوە ھەرکات ھەرێم بەھێزبێت بەغدا لاوازە ئەم ھاوکێشەیە چۆن دەگۆڕێت ھەردووکیان بەھێزبن.

د.محمود عوسمان

ئەوکاتە بەھێزدەبن کەدەستور جێبەجێ بکرێت دەستوری عێراقی خاڵی باشی تێدایە ئەگەر جێبەجێ بکرێت عێراقێکی فیدڕاڵی بەپێی دەستور بەغدا بەھێز دەبێت کوردستانیش بەھێزدەبیت بەو عەقڵیەتە ئەوانەی بەغدا دەستور جێبەجێ ناکەن دەڵێن دەبێت حکوم مەرکەزی بێت زۆر بڕوایان بەفیدڕاڵی نیە وەختێک دێتە سەرباسی دۆخەکە لەسەر حیسابی کورد دەبێت کورد لاوازدەبێت کورد کە بەھێزە ھەندێ جار یەکگرتووبووە بەکاری نەھێناوە لەدژی خەڵکی تر بەھێزی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بەکارھێناوە وەکو ٢٠٠٣ ئێمە بەھێزبووین یەکگرتووبووین بەڵام بەکارمان نەھێنا دژی بەغدا تا ھەندێ مافی زیاتر بەدەست بھێنین لەبەرئەوە وەختێک بەھێزدەبن ھەردووکیان کەدەستور جێبەجێ بکرێت

ئەحمەد زاویتەیی

باسی ٢٠٠٣ت کرد سەرۆک بارزانی و مام جلال تاڵەبانی ھەبوون کورد بەھێزبوون لەبەغدا؟

د.محمود عوسمان

٢٠٠٣ ئێمە لەبەغدابووین کاک مەسعود بارزانی مام جلال لەوێ بوون کاک مەسعود ماوەیەکی زۆر لەوێ بوو کاتی دەستورمان نوسی زۆر ھەوڵدرا ئێمە یەکگرتووبوین کۆبونەوەی زۆرکرا شەوتا پێنجی بەیانی کۆبونەوە بووە بریمەر و نەتەوەیەکگرتووەکان لەوێ بوون ئەوەندەی توانیمان مافی خۆمان چەسپاندووە یەکێک لەو خاڵانەی کە زۆر ھەوڵمان بۆیدا چوویە ناو دەستور شیعە و سووننە دژی بوون ئەوە کە دەڵێ دوو دابەش سێ،.

سێ پارێزگا دژی یاسایەک بوون ئەوە نابێتە یاسا زۆر دژی بوون مافی تر ھەیەشتی باشی تیایە لەدەستورەکەدا ھەیە و چەسپاوە ھەوڵمانداوە ئەوەی کە نەکراوە نەمانتوانیوە زیاتربکەین کە ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان موافق نەبوون و ھێزە عێراقیەکان موافق نەبوونە بەراستی ھەرئەوەندەکراوە.

ئەحمەد زاویتەیی

بەڵام لەو خاڵانە جێبەجێ نەبوون؟

د.محمود عوسمان

جا ئەوەیە نوسین شتێکە و جێ بەجێ کردن شتێکی ترە

دەستور ببینە شتێکی باشە بەڵام لەجێ بەجێکردن جیاوازی ھەیە بۆ نمونە ١٤٠ چەندساڵە ھەیە کوا ھیچی جێبەجێ نەکراوە خاڵی پێشمەرگە بەشێکە لەھێزی بەرگری عێراق دەبێت ھەموو شایستە داراییەکانی ھەبێ نەدراوە بۆ نمونە نەوت و غاز نەبۆتە یاسا نەوتی ھەرێم بەقاچاغ دانراوە دەڵێت دەبێت سزابدرێت لەم کۆتاییە عێراق و تورکیا ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کردووە نەوتی ھەرێمیان بڕی ئەوەی تورکیا کردویەتی عێراقیش موافقە لاری نیە بۆ ئەوەی کێشە بۆ ھەرێم دروست بکرێت.

ئێمە لەگەڵ ئەمریکیەکان قسەمان کرد کە شێخان و خانەقین کوردن بچنە سەر ھەرێمی کوردستان بریمەر گوتی یەک سانتیمەتر ناخەینە سەر کوردستان بەپەنجە ھێمای بۆ کرد بۆ نایخەن ئێمە نامانەوێ بڵێن ئەمریکا ھات عێراقی ڕووخاند کوردی بەھێزکرد تورکیا و ئێران و عەرەب زویردەبن.

ئەحمەد زاویتەیی

ئایا ترس ھەیە دەستور بگۆڕێت؟

د.محمود عوسمان

ھەوڵیان داوە بیگۆڕن بەڵام تائێستا نەتوانراوە بگۆڕێ نازانم لەئایندە ھەمیشە ھەوڵیان ئەوەیە ماف و دەسەڵاتی کورد کەمبکەنەوە دەسەڵاتی ناوەندی زیاتربکەن کاک مەسعود بارزانی نزیکەی ٥٠ ڕۆژ لەبەغدا بووە کەئەم مفاوەزاتەکرا بەردەوام ئەیانگوت ئەم خاڵە دوابخەن بۆ دوای دەستور ئەوە دوابخەن بۆ دوای ھەڵبژاردن ئێمە ھیچ کات ئەمەمان قبوڵ نەکرد ھەڵوێستی مام جلال و کاک مەسعود بەتایبەتی مام جلال سەرۆک کۆمار بوو ئەبوایە مراحاتی ھەموو عێراقیەکان بکات بەڵام ھەڵوێستی کاک مەسعود بارزانی ھەمیشە پێداگری دەکرد لەسەرئەوەی ھیچ دواناخرێت. دەتوانم بڵێم دەستوری عێراق شتی باشی تیایە بەڵام جێبەجێ ناکرێت.

ئەحمەد زاویتەیی

تەمەنی قەوارەی ھەرێم ٣٣ساڵە بەرەو کوێ دەچێت؟

د.محمود عوسمان

بەغدا دەیەوێ دەسەڵاتی ھەرێم کەمبکاتەوە بڕوای وایە تەنیا ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ھەرێمی کوردستانە ئێران دەیەوێ بچوکی بکاتەوە چونکە ئێران و عێراق پەیوەندیان باشە لەھەمانکاتدا تورکیاش دەیەوێ ھەرێم بچوک ببێتەوە.

دەیانەوێ لەوە گەورەترنەبێت کورد ئەگەر بیەوێ بەرەو کەرکوک بچێت بۆ جێبەجێکردنی ١٤٠ دەبێت یەکگرتووبێت ئێمە ئەم یەکگرتوویەمان نیە ئێستاش ئەوە گەورەترین کێشەی ئێمە ئەگەر یەکگرتوونەبین خراپتردەبێت.

ئەحمەد زاویتەیی

دەبێ کورد چی بکات لەم دۆخەدا ؟ جگە لەیەکگرتووی چیتربکات؟

د.محمود عوسمان

کورد دەبێت سێ شت بکات یەکەم دەبێت یەکگرتوو بێت نە حیزبایەتی تەسک دەبێت کورد کوردایەتی بکات.

دووەم دەبێت کاربکات بۆ جێبەجێکردنی دەستور.

سێیەم دەبێت کاربکات بۆ جێبەجێکردنی لۆبی لەدەرەوە بکات یارمەتی و کۆمەک بۆ پشتیوانی لەکێشەکەی.

ئەحمەد زاویتەیی

کورد بۆچی یەکگرتوو نابێت؟

د.محمود عوسمان

بەپێکەنینەوە نازانم بۆچی بەڵام شتێکی خراپە تەرکیز لەسەر حیزبایەتی نابێت ئێمە ھیچمان نەکردووە دەبێت ھەموو پێکەوە بۆ کورد کاربکەن ساڵی ٢٠١٤لەکەرکوک بەھۆی نەبوونی یەک لیستی ١٩٠دەنگمان لەکیس چوو دژایەتی سیاسیەتی ئێران و تورکیا کێشەیە بۆ ئێمە

ئەحمەد زاویتەیی

زۆر زۆر سوپاس بۆ بەڕێز دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتڤانی کوردستانی

بینەرانی ئازیز سوپاس بۆ ئێوەش تا ئێستا بینەری بەرنامەکە بوون تا ئەڵقەیەکی تر بەرنامەکە خواتان لەگەڵ.