لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ عەبدولرەحمان مستەفا

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

پێشکەشکار: ئەحمەد زاوێتەیی

ئەحمەد زاوێتەیی/مامۆستا عەبدولرەحمان   جارێکی تر بەخێربێیت بۆ بەرنامەی لەسەرووی ناکۆکیەکانەوە تایبەت لەسەر شاری کەرکوک ڕووداوەکانی ئەم دواییە لەکەرکوک.بەڕێزت ڕەوشی ئەم شارە چۆن ھەڵدەسەنگێنیت؟ئێستا؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

زۆر سوپاس بۆ بەڕێزت و ئەم خوشک و برا خۆشەویستانە و کارمەندانی کوردستان٢٤ و بینەرانتان.

دیارە وەک خۆشتان دەزانن ڕەوشی کەرکوک ھەر لە دێرزەمانەوە ڕەوشێکی ئاڵۆز بووە کەرکوک کێشەی سەرەکی بووە لەنێوان ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کورد.

لەسەرەتای دۆزینەوەی نەوت لەکەرکوک لە١٩٢٧کێشەی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوک دەستی پێکردووە ئەم کێشانەی ئێستا ھەیە ھیچی تازە نیە ھەموو بەدرێژایی مێژوو ھەبووە.

ئەحمەد زاوێتەیی/گۆڕینی دیمۆگرافیا لەدژی کورد؟

عەبدولرەحمان   مستەفا/دیمۆگرافیا بەگشتی خەڵکیان لابردووە خەڵکی تریان ھێناوەتە شوێنی خەڵکی ڕەسەن ئاوارەبوونە خەڵکی تریان ھێناوە. ترۆپکی ئەم سیاسەتە لەسەردەمی بەعس گەیشتە لوتکە لە ١٩٦٣ دواتریش بەچڕوپڕتر دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەئەنجامی ئەو پلانگێڕیەی لە ٦ی ئازاری ١٩٧٥کرا دژی شۆڕشی ئەیلول کە لەجەزائیر کرا شۆڕشی کورد نسکۆی ھێنا لەوکاتە بەدواوە دەست کرا بەگۆڕانکاری لەدیمۆگرافیا و بەردەوام بوو تا ٢٠٠٣ دواتر کە گۆڕانکاری لەعێراق کرا ئەم پرۆسەیە ڕاگیرا و لە ٢٠٠٣ و بەدواوە و دەستکرا بەئاساییکردنەوە و کارئاسانی بۆ ئەم کەسانەی دەرکراون بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەکەس و کاری خۆیان شادببنەوە بەداخیشەوە دەیڵێم زۆرینەیان نەگەڕاونەتەوە بەڵام لە ٢٠٠٣ ھەنگاوی نرا و کاری چاککرا زۆر بەرەو پێش چووین بەڵام دیاربوو ھەرلەسەرەتای بۆ چارەسەری کەرکوک و ناوچە ھاوشێوەکانی یاسایەک دەرکرا بەناوی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە قانون الادارە الدولە المرحلە الانتقالیە لەوێدا ماددەی (٥٨)چارەسەری کەرکوک و ناوچە ھاوشێوەکانی چەسپێنرا بەسێ قۆناغ.

١.  قۆناغی ئاساییکردنەوەی بارودۆخ.

٢.  سەرژمێری گشتی

٣.  استفتا بکرێ و خەڵک خۆی بڕیاربدات کەرکوک بخرێتە سەر ھەرێمی کوردستان یان لەسەرعێراق بێت یاخود ھەرێمێکی سەربەخۆبێت.

ئەم ماددەیە ھیچی بۆ نەکرا لەکاتی خۆیدا بەڵام دوای ئەوەی دەستورنوسرایەوە سەدا ھەشتای خەڵکی عێراق دەنگی پێدا ماددەی (١٤٠)پەسەندکرا ئەم قۆناغانە گوازرایەوە بۆ ئەم ماددەیە دیسان ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک ئنجا ڕاپرسی دواتر استفتا تا خەڵک بڕیاربدات لەچارەنوسی خۆی بدات لەسەرەتاوە خەڵکێکی زۆر شۆڤێنی لەعێراق نەیانھێشت ئەم ماددەیە جێبەجێبکرێت. کاتیشی بۆ دیاری کرا ئەبوایە تاکۆتایی ساڵی ٢٠٠٧ ئەم ماددەیە بەتەواوی جێبەجێبکرێت ئەگەر ئەم ماددەیە لەکاتی خۆی جێبەجێبکرایە ئەم کێشانەی کەرکوک و عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت ھیچیان نەدەبوون.

ئەحمەد زاوێتەیی/بۆچی ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەکرا؟

ئەحمەد زاوێتەیی/خەڵکانێکی زۆرھەبوون پێیان باش نەبوو ئەم ماددەیە جێبەجێ بکرێت ئەیانویست دۆخەکە وەک خۆی بمێنێتەوە کەرکوک کێشەکانی چارەسەرنەکرێت چارەسەری کێشەی کەرکوک نەکرا کێشەکان بەردەوام دەبێت.

ئەحمەد زاوێتەیی/پێکھاتە ڕەسەنەکانی شار لەگەڵ جێبەجێکردنی ماددەکەن یاخود نا؟

عەبدولرەحمان   مستەفا/بەشی زۆری لەگەڵ ئەوەن ماددەکە جێبەجێبکرێ چونکە دەزانن ھەموو کێشەکانیان چارەسەردەکرێ و کە کێشەی خەڵکیش چارەسەرکرا بەئاسودەیی دەژین.

لەھەرکوێ کێشە و ململانێ ھەبوو خەڵک ناڕەحەت دەبێ بەڵام ھەر ئاشتەوایی و خۆشی و بەیەکەوە ژیانی ئاشتیانە ھەموو خەڵک سوودمەند دەبێ.

لەو فەترەی لەکەرکوک  ئاشتەوایی پێکەوە ژیان ھەبوو ژیانێکی خۆشمان بردە سەرکێشەمان نەبوو لەم دە ڕۆژەی ئاخیردا ئەم دۆخە ناخۆشە ڕوویدا چی بەسەر خەڵکی کەرکوک ھات کام پێکھاتە ناڕەحەت نەبوو ھەموو پێکھاتەکان ناڕەحەت بوون ھەموو پێکھاتەکان لەکورد عەرەب و تورکمان کلد و ئاشور ناڕەحەت و دڵتەنگ بوون لەھەرشوێنێک گرژی و ناڕەحەتی ڕووبدات ناڕەحەتی بۆ ھەموو ئەو شوێنەیە.

ئەحمەد زاوێتەیی

مامۆستا ھەستێک ھەیە لای کورد کە لەکەرکوک تووشی دوژمنداری و زوڵم لێکردن دەبێت ئەم ھەستە ڕاستەیان یان ئەوانەی زوڵم دەکەن خەڵکی کەرکوک نین ئەم کارە دەکەن؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

خەڵکی کەرکوک و پێکھاتەی کەرکوک ھیچ کێشە و ناکۆکیەک لەنێوانیاندانیە من تێکەڵیانم من لەکەرکوک لەدایکبوومە لەساڵی ١٩٥١ ئێستا کەرکوکم جێنەھێشتووە لەناو ھەموویان ھەم پەیوەندیم لەگەڵ ھەموو باشە خەڵکی کەرکوک خەڵکێکی باشن یەکتریان خۆش دەوێ خزمایەتی لەنێوانیاندا ھەیە کێشە ئەگەر ھەبێت لەناو سیاسیەکان.

سیاسیەکانیش نەدەبوایە بیگەیەننە ئەوەی ئێسقانی یەکتری بشکێنن ناکۆکی و ڕاجیایی شتێکی ڕەوایە چونکە ھەر حیزبێک ئامانجێک دیاری دەکات و دەیەوێ پێی بگات خەڵکی کەرکوک ئەم دۆخەی پێناخۆشە کەسی توندڕەو لەھەموو نەتەوەکاندا ھەیە کەرکوکیش بەدەر نیە لەکەسی توندڕەو حەزناکەن ئەم برایەتی و تەباییە بەردەوام بێت ھەوڵ دەدەن کێشە دروست بکەن من ناتوانم پەنجەی تۆمەت بۆ یەک پێکھاتە درێژبکەم نەخێرپێکھاتەکان ھەموویان پێکەوە تەباو ڕێک و پێکن ژن و ژنخوازی و خزمایەتی لەنێوانیان ھەیە بەرژەوەندی ھاوبەشی ئابوری لەنێوان ھەیە.

ئەحمەد زاوێتەیی

کێن ئەوانەی دژی گەڕانەوەی بارەگای پارتین؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

کەسی توندڕەو ھەیە لەوانەیە لەدەرەوەی کەرکوک ھاتبێت لەوانەیە لەناو کەرکوک بێتن کەسەکان توندڕەون حەز بەم تەباییە ناکەن.

ئەحمەد زاوێتەیی

ئەوانەی ڕێگای نێوان ھەولێر و کەرکوکان گرت؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

ڕێگەگرتن بەبڕوای من ھەڵەیەکی گەورە بوو دەبوایە بەھیچ شێوەیەک ڕێگانەگرن چونکە بارەگایەکی پارتیە. پارتیش ھێزێکی گەورەیە حیزبێکی یەکەمی سەر ئاستی عێراق و کوردستانە ھیچ کێشەیەک نیە کە بێنە ئەوێ بەڵام ھەرکەس و لایەنێک کە دژی گەڕانەوەی پارتیە بابچێت چادر ھەڵبدات و مانبگرێت.

بەڵام تۆبێیت ڕێگەبگریت ڕێگە لەو حیزبە ناگریت حەزناکەیت بگەڕێیتەوە بۆ کەرکوک و بارەگا وەربگرێتەوە ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی گشتیە نێودەوڵەتیە خەڵکانێکی زۆر ناڕەحەت بوون بەتایبەتی گەڕەکی شۆراو کە بارھەڵگرەکان بەکۆڵانەکاندا دەڕۆیشتن ئەم ڕێگا گرتنە زیانی زۆری لەخەڵکدا ھیوادارم جارێکی تر بەھیچ شێوەیەک ڕێگا گرتن دووبارە نەبێتەوە.

ئەحمەد زاوێتەیی

لەساڵی ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧ پارێزگار کورد بوو وابزانم نیوەی ئەو کاتە بەڕێزت بوویت ھێزەکانی کوردیش ئەمنیەکان لەو ماوەیە کورد توانی چی بکات؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

ڕەنگە ھەندێ کێشەی ھەبووبێت بەڵام ھیچ کات نەگەیشتۆتە ئەم دۆخەی ئێستا ھەموو لایەک شاھیدیمان بۆ دەدەن لەکارکردنی بێ جیاوازی کارمان کرد ئەم خوشک و برایانە لەکەرکوک ئەزانن و بەڕێزیشت ئەم ڕاستیە ئەزانین ئێستاش ئەتوانن لەخەڵکی کەرکوک بپرسن جیاوازیمان لەنێوان لایەنەکان و نەتەوەکان نەکرد حەزمان کرد کەس زوڵمی لێنەکرێت دەرگامان واڵابوو بۆ خەڵکی کەرکوک بەمەبەستی چارەسەری کێشەکانیان ھەرکێشەیەک لای ئێمە چارەسەری ھەبوایە ھەوڵمان دەدا چارەسەری بکەین ئەگەر لای ئێمەش نەبوایە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کێشەکە چارەسەربکەین سوپاس بۆ خوا لەماوەی ھەشت ساڵی پارێزگاریدا ھیچ گرفتێکمان نەبوو ھەموو لایەک شاھیدیمان بۆ دەدەن ھەرکەسێک لەکەرکوک بەرپرس بێت دەبێت جیاوازی نەکات چونکە وەزیفە گشتیە.

بۆ نەتەوەکان وەک یەک بێت ھەرکات کێشە دروست بوایە خێرا ئاومان پێدا دەکرد لەسەردەمی ئێمە ھیچ کێشەیەک نەبوو.

ناسر مەلا حەکیم

مداخەلەیەکی بچوکم ھەیە پێش پرسیارەکە وەک ئەوەی کاک عەبدولرەحمان   مستەفا فەرمووی ئەوەی ئێستا ڕوودەدات لەکەرکوک بۆ سەدەیەک دەچێت سێ نەتەوە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەقەلیات پێکەوە ژیاون ژن و ژنخوازیان ھەبووە پێکەوە ژیاون لەسەر قسەی مامۆستا ئەوەی کە ڕوودەدات لەدوای ٢٠٠٣ دوای ئازادکردنی ئەم شارە خەلەلێک ھەبووە لەکۆمەڵێک خەڵکی دەرەوەی ئەم شارە ھاتونەتە کەرکوک کێشەیان دروست کردووە ئەگەر کوردیش بووبێت کێشەی دروست کردبێت گوزارشت نیە لەھەموو کورد چونکە کەرکوک شاری برایەتی و بەیەکەوە ژیان ژن و ژنخوازی زۆر ھەیە پرسیارەکەشم ئەوەیە.

چی بکرێت بۆ ئەوەی شار ھێورببێتەوە چ کەسێک بەرپرسیارێتی پێبدرێت خەمخۆری ئەم شارە بێت؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

زۆر سوپاس ھەموومان دەزانین کەرکوک خەڵکی باش و زیرەک و بەتوانای تێدایە و توانای ئەوەی ھەیە کە چارەسەری کێشەکان بکات توانای ھەیە   لایەنەکان لەیەکتری نزیک بکاتەوە لەھەموو نەتەوەکان ئێمە ئەبێت ھەوڵبدەین بەھەموو لایەنەکان لەیەکتری نزیک ببینەوە ئەوکەسانەی ئەتوانن ئەم کارانە ئەنجام بدەن زۆرن وەکو باسم کرد.

ھەموویان دانیشن پێکەوە نەھێڵن ھیچ کەسێکی دەرەکی لەھەموو نەتەوەکان نابێت ڕێگەبدرێت غەیرە کەرکوکی تەداخولی کەرکوک بکات کەرکوک بۆ کەرکوکیانە بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری کێشەی خۆیان بکەن ئەشتوانن.

عەزیزە وەلی

پرسیارم بۆ بەڕێز عەبدولرەحمان   مستەفان ئەوەیە ئێستا ئەبینین لەشاری کەرکوک بەدۆخێکی ناھاوسەنگی ئەمنی و سیاسی و ئیداریدا تێدەپەڕێت ئایا ئێمەی کورد بەیەکڕیزی دەتوانین ئەم دۆخە چارەسەربکەین یاخود ھەوڵبدەین بۆ دۆخی کەرکوک بەڕێزت باسی ئەوەت کرد کە پەیوەندی باش و پتەوت ھەیە لەگەڵ ھەموو نەتەوەکان ئایا ئەمە ھیچ کاریگەری نەبوو لەسەردۆخی کەرکوک؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

بەتەئکید کاریگەری ھەبووە بەڵام ئەوەی بەڕێزت باستکرد بەیەکگرتووی ھەمووشتێک ئەکرێ کەبەرەی کوردستانی دروست بوو زۆر دەسکەوتمان بەدەست ھێنا بەڵام کەپەرش و بڵاوبوین زۆر شتمان لەدەستدا کاتێ لیستی ھاوپەیمانی بوو خۆم سەرۆکایەتیم ئەکرد لەکۆی ٤١ کورسی ٢٦کورسیمان بەدەست ھێنا بەڵام بەپەرتەوازەیی ڕێژەی دەنگ و کورسی کەم دەکات بەڵام بەیەکگرتوویی دەستکەوت زۆر بەدەست دەھێنین کاتێ کێشە دروست دەبێت دەتوانین خێرا چارەسەری بکەین ئەم دۆخە ناخۆشەی دروست بوو چوار لاوی بێ گوناح شەھیدبوون بەبێ ئەوەی ھیچ تاوانیان ھەبێ کۆمەڵێک منداڵ ھەتیوخران ژمارەیەک  دایک و باوک جگەرسوتاوکران ھیوادارم لیژنەی دروستکرا و لەبەغدا بگەنە ڕاستی و بکەرانی سزابدەن ئێمەی کەرکوکیش ھەقە جارێکی تر ڕێگە نەدەین ئەم دۆخە دروست ببێت.

ئەحمەد زاوێتەیی

ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر کاریگەری زۆر خراپی ھەبوو لە سەر بارودۆخی کەرکووک دەستکەوتەکانی کوردی لەم شارە یەکسان کرد بەسفر ئایا تۆ ھاوڕایت یان ڕایەکی جیاوازت ھەیە

  عەبدوڕەحمان مستەفا

 بەڵێ بە دڵنیاییەوە کاریگەری زۆر خراپی

ھەبووە بەڵام یەکسانی نەکردووە بەسفر چونکە زۆربەی پۆستە ئیداریەکانی کەرکووک لە دەست کوردابوو پۆستەکانیان لێسەندراوەتەوە ژمارەیەکی کەم پۆست بە دەست کوردەوە ماوە  لە ئێستادا دەسەڵاتی کوردیش زۆر لاوازبووە ئەو دەسەڵاتەی کە کورد لە پێش ساڵی ٢٠١٧ ھەیبوو لە ئێستادا نەی ماوە  ئەوەش لێکەوتی ئەو ڕووداوانە بوو کە لە ساڵی دوو ھەزار حەڤدە ڕووی دا  ھیوادارین کە لەو ھەڵبژاردنە لە ھاوسەنگی کورد ھاوسەنگ بکرێتەوە  ئەگەر خەڵکی کورک و بەشداری ھەڵبژاردن بکات  ئەم  بتوانین بەشێک لەو زوڵمانەی لێمان کراوە ئەو مافانەی لەدەستمانداوە وەریبگرینەوە.

ئەحمەد زاوێتەیی

 ھەر گرێدراو بە ڕووداوەکانی شانزدەی ئۆکتۆبەر  ١٤٢ پۆست لەکورد وەرگیرایەوە ئەوەش کاریگەریەکی خراپی کرد لەسەر پێگە و جەماوەری کورد لەکەرکوک؟

عەبدوڕەحمان مستەفا

 بە تەئکید وایە  ئەمە وای کرد کە دەسەڵاتی کورد لە کەرکووک کەم بێتەوە  وەکوو ئەوەی بەڕێزت باس بکرد سەد و چل و دوو پۆست لە کەرکووک لە کورد وەرگیراوەتەوە  بە ڕاستی کەم نییە پۆستی کاریگەریشت ھەبێت ئەوەش کاریگەری سلبی دەکاتە سەر خەڵکی کەرکوک لە کورد

ئەحمەد زاوێتەیی

 یەکێک لە کاریگەرییە خراپەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر ناو ماڵی کورد لە کەرکووک ڕووبەڕووی لێکترازان بوو  تا ئێستاش نەیان توانیوە  پێک بێن لەسەر چارەسەری بۆ کەرکووک ئەوە بکەن یانی ڕێکبکەون

ڕێژەی کورد لە پاش شانزدەی ئۆکتۆبەر  کەم بووە ئایا کاریگەری نێگەتیڤ دەکات لەسەر دەنگی کورد

 عەبدولرەحمان   مستەفا

بەڵێ بە دڵنیاییەوە خەڵکێکی زۆر ئاوارەوەی دەرەوەی کەرکووک بووە بەشێکی گەڕایەوە  بەڵام بەشێکی زۆری تائێستا نەگەڕاوەتەوە ئەو کەسانە بێ بەش نابن لە حەقی دەنگدان  بەڵام من ھیوادارم ئەو کەسانە ڕۆژی دەنگان بگەڕێنەوە کەرکووک و دەنگی خۆیان بدەن  دەنگی خۆیان نەسوتێنن خۆ دەنگەکەیان لەدەست نەچووە و خۆزگەش دەخوازین بگەڕێنەوە ھەر کەسێکیش بە گوێرەی بارودۆخی تایبەتی خۆیەتی 

ئەحمەد زاویتی

ئایا سیاسەتی بەعەرەب کردن دوای شازدەی ئۆکتۆبەر چالاکتربوو لەسەر کەرکوک و دەوروبەری کەرکووک دەبیستین لەدەوروبەری کەرکوک لەھەندێک لادێ و جێگا جووتیاری کورد دەردەکەن؟

  عەبدوڕەحمان موستەفا

 بەڵێ ھەوڵ ھەیە لە پەڵکانەو لە تۆپزاوا  خەڵک خۆیان ڕێگر بوونە لەوەی کە  زەوییەکانیان داگیر بکرێت  ئێستاش کە لە توپزاوە جووتیاری کورد و تورکمان چادریان ھەڵداوە مانیان گرتووە  بەبێ ئەوەی ڕێگە بگرن دانیشتوونە لە جێگەی خۆیان ڕێگە نادەن کە زەویان لێ بسەندرێت تائێستا بەرگریان کردووە و دووبارەی دەکەمەوە ئەگەر ماددەی ١٤٠ وەک لەو ڕێککەوتنەی کراوە لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت کە یەکێتی و پارتی تێدایە چارەسەربکرێت ئەوا ئەم کێشانە ھیچی نامێنێت؟

  عەبدولرەحمان   مستەفا

بەڕاستی ئەوە نەخۆشییە و ناخۆشییەکە کە ڕووبەڕووی کورد بۆتەوە ململانێ حیزبی  بە ڕاستی ئێستا ئەوەی کە ئێستا بە یەکتری دەکەن  دەبووایە ڕێک کەون لەسەر ئەوەی چۆن بتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن و  بوو  لێرەوە داوا لە سەرکردایەتی سیاسی کورد  دەکەم کە  یەکڕێزی بپارێزن و بتوانن  ناکۆکییەکانیان نەگاتە ناو  خەڵکی کەرکووک و  کاتێک کە ناکۆکیەکیش دروست ببێت خێرا ئاوی پێدا بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بێت نەک بەنزینی پێدابکەن و ململانێکە زیاتر ببێ  ئەمە ئەرکی ھەموو خەڵکە بەتایبەتی ئەرکی ڕۆشنبیرەکانە کە بتوانن دەنگی خەڵکی کەرکوک بپارێزن نەھێڵن دەنگیان بەھەدەربچێت ئەو زیانانەی بەرکورد کەوتووە لەھەڵبژاردنی ئەمجارە بیگەڕێنینەوە.

ئەحمەد زاوی تێی ئەگەر کورد  کێشە ناوخۆییەکانی وەلا بنێن بە تایبەتی لانە کاریگەرەکان لە سەر ساحەی سیاسی کوردستان و لە کەرکوک ئەگەر نزیکی یەکتر بنو  بگەنە ڕێککەوتنێک لە نێوان خۆیاندا  ئایا دەتوانن ڕەوشی کەرکووک بگەڕێننەوە بۆ پێش ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر  ئایا دەتوانن پارێزگارێکی کورد بۆ کوردستان دابنێن؟

  عەبدولرەحمان   مستەفا

 بە گوێرەی دەستووری ئەنجومەنی پارێزگا بەرپرسە لە دانانی پارێزگا بۆ کەرکووک  لە ھەر پارێزگایەک ئەمە دەستوورە و  یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەوەیە  پارێزگار داناندرێ بەڵکو پارێزگار ھەڵدەبژێری لە لایەن نوێنەرانی خەڵکی ئەم شارەوە  ئەگەر ھەڵبژاردن کراو کورد زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست ھێنا حەتمەن ئەوە دەبێت خاوەنی ئەوەی  پارێزگار بۆ ئەم شارە دابنێ  ئەگەر کوردیش دەنگی زۆر لەئەنجومەنی پارێزگا بەدەست ھێنا ئەوە پارێزگار دادەنێت ئەوە دەستورە و چەسپاوە ئەگەر کورد دەنگی زۆری بەدەست نەھێنا  ئەولایەی تر دەنگی زۆری بەدەست ھێنا پۆستی پارێزگار دەبات بۆ خۆی

بۆچی ئەو دژایەتیە ھەیە لەگەڵ پارتی لەکەرکوک یاخود لەلایەن ھەندێ پێکھاتە لەشاری کەرکوک تا ئەو ڕادەیە ڕێگەنەدەن پارتی بارەگا بھێنێتەوە کەرکوک و دادگای فیدڕاڵی تەداخول بکات لە کێشەی گەڕاندنەوەی پارتی

عەبدولرەحمان   مستەفا

دیارە دادگای فیدڕاڵی  من وەکو یاسان ناسێک باس دەکەم قەرارەکەی قەرارە بڕیارەکەی بڕیارێکی ئەمری وەلایی پێ دەڵێن  ئەمری وەلائیش بڕیارێکی نیھایی نییە  ئەگەر دادگا بڕیاری دا ئەو بارەگانە نەگەڕێتەوە ئەوە ناگەڕێتەوە بڕیارەکەی دادگایە فیدڕاڵی بڕیارێکی کۆتایی نییە بە ھیچ شێوەیەک

  ئەحمەد زاوێتەیی

ئایا نیگەرانی لەسەر گەڕانەوەی پارتی لەسەر بارەگایە یاخود لەسەر ڕێگرتنە لە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک؟

خۆی بەپێی ئەو قسانەی کە گوێمان لە لایەنەکان ئەبێت ھیچیان ڕێگرنین لەگەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک و پارتی وەکو حیزبێکی گەورە حیزبێکی کاریگەر حیزبێکی خاوەن خەباتیش دوور و درێژە لە ساحەی کوردستان و  ساحەی عێراقی حیزبێکە ژمارەیەکی زۆر ئەندامانی پەرلەمانی ھەیە پۆستی باڵا ھەیە لە بەغداد ھاوبەشە لەبڕیاری سیاسی و ئیداری و کاریگەری خۆی ھەبووە لەسەر دامەزراندنی  حکومەتی عێراق لە ٢٠٠٣ تائێستاش بەھاوکاری لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی تریش بەڵام ئەوان لەبەرئەوەیە کە بارەکاکەی پارتی ئێستا قیادەی عەمەلیاتی مشترکەی تێدایە ئەوەش ھێمایەکە بۆ ئەوە بەڵام بەباوەڕی من ئەوە ھیچ ھۆیەک نیە چونکە بارەگا بارەگای خۆیانە حەقی خۆیانە کە بێنەوە بۆ ناوی دانیشن دوایش پێویست  نییە بارەکەی سوپا لەناو شاربێ پێویستە لەدەرەوەی شاربێ   ئەمە کاتی خۆشی کە ئێمە لەوێ بووین بەھیچ شێوەیەک ڕێگەمان نەدا بارەگای سوپا لەناو شاربێ لە وەختی خۆیدا ئێمە ئێمە ڕێککەوتنێکمان ھەبوو کە ئەبێت سوپا لەدەرەوەی شاربێت نابێت لەناو شاربێت چونکە پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکانی تر لەناو شاربوون و پارێزگاری دەکەن کاروبارەکان زۆربەباشی ئەچوو بەڕێوە ھیچ بارەگایەکی سوپاش لەناو شارەدا نەبوو

ھیچ بارەگایەکی سوپاش لەناوشار نەبوو

دەگەڕێمەوە لای ڕۆژنامەنووسانی ھاوکار سەرەتا لە کاک یونس دەستپێدەکەم

یونس ئەحمەد

لە دوای وازھێنانی تۆ و دەست لە کارکێشانەوە لە پارێزگاری کەرکووک ٢٠١١ کۆتایەکانی ٢٠١١ بوو  ٣/٤/٢٠١١ لەو بەروارەوە تا ٢٠١٧ بە پرۆسەیەکی سەرکەوتوویی ئەزانی یان نا ئەگەر نا بۆچی من ئەو تەقیمە ناکەم لەبەرئەوەی ئەوەی دوای من ھات ئەگەر من تەقیمی ئەو بکەم بۆ من جوان نیە ئێوە خۆتان ئەتوانن ئەم ھەڵسەنگاندنە بکەن خۆتان لەکەرکوک ژیاون بڕۆن ئەم تەقیمە بکەن لەگەڵ ھەردوو فەترەکەیە.

ڕۆژنامەنووس عەزیزە وەلی مامۆستا گیان من پرسیاری من ئەوەیە کە کورد بە گشتی لە کەرکووک وەلانراوە ئەو بەسیترین شت دەربڕینی مافی ڕەوای خۆیەتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەیە فرۆشتنی قەدەغەیە ئەمە کۆمێنتی بەڕێزتان بزانم ئایا بۆچی ئێمەی کورد لەم شارە چ وەکوو ھاوڵاتی چ وەکو ڕۆژنامەنووس چ وەکو چالاکوان بۆ نموونە ناتوانین مومامەرەسەی مافی دەربڕینی ئاسایی و سروشتی خۆمان بکەین؟

عبدالرحمن مستەفا

  ھەمووی پەیوەندی بەوە بە ڕەوشی کەرکوکەوە ھەیە پەیوەندی بەو دۆخە سیاسیەوە ھەیە کە لەکەرکوک دروست بووە لێکەوتووەکانی ئەوەی کە دووبارە کەرکووک لەلایەن حکومەتی عێراق ھاتوو ناوی خەڵکانی کورد پۆستەکانی لە دەست دا ئەو پۆستە گرنگانەی بەدەستیەوە بوو لەدەستیاندا

ئەو کاتە خۆتان ئەزانن ئاڵای کوردستان لە ھەموو شوێنێک ھەبوو لە ھەموو کونجێکا ھەبوو ھەتا پێشمەرگە کە شەڕی لەسەر ساترەکان ئەکرد ئاڵا ھەبوو بەڵام دوای ئەو وەزعەی کە ڕوویدا لەکەرکوک  دوای ٢٠١٧ دۆخەکە گۆڕا بەدڵنیایی کەسانێک ھاتوون پێیان ناخۆشە ئاڵای کوردستان ھەڵبکرێت.

ئەوەش مافێکی ڕەوانیە و ھەرێمی کوردستان ھەرێمێکە دەستووریە ھەرێمێکە ئاڵای خۆی ھەیە ئەو ئاڵایەش ئەبێ ڕێزلێگیراوبێ لە ھەموو شوێنێک ئێستا کە بەرپرسانی ھەرێم ئەچنە دەرەوەی ووڵات ئاڵایان بۆ دادەنرێت ھەق نەبوو ئەم بڕیارە بدرێ ئەبوایە ئاڵای کوردستانیش وەکو ئاڵای سەرجەم لایەنەکانی تر ڕێزلێگیراوبێت

کاک ناسر مەلا حکیم پرسیارێکت ھەیە؟

ناسر مەلا حەکیم سێ پرسیارم ھەیە

ئەحمەد زاوێتەیی بەپێکەنینەوە سێ پرسیار زۆرە؟

ناسر مەلا حەکیم پرسیارەکان گرێدراوی یەکترن

نەبوونی یەک گوتاری کوردی و گوتاری میدیایی لەم ڕووداوانەی دوایدا چەند کاریگەری ھەبوو چونکە ھەریەکەی بەئاڕاستەیەک کاری کرد؟

بەبڕوای بەڕێزت ئەگەر کورد یەک لیست بوایە ئایا ئەم ڕووداوانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دروست دەبوو؟ ڕای بەڕێزت لەسەر ئەم بابەتانە؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

بە تاکید  باسمان لێکرد ئەگەر کورد یەک گوتار بووایە یەک ھەڵوێست بووایە یەک مەوقیف بووایە زۆر شت ئەگۆڕا وەک ئێستاکە نەدەبوو لایەنیەکانی تریش متمانەیان زیاتر پێیانەدەکرد زیاتر دەھاتنە پێشەوە  زۆر باسم کرد کێشەمان ئینشااللە لەگەڵ لایەنەکان ترا بە ھیچ شێوەیەک نابێ ئەگەر ئیلا من باسی توندڕەو ناکەم ئەوانە بەڵام وەکو پێکھاتەکان کە ئێمە وەکو برا پێکەوە دەژین پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ ھەموو لایەکانا ھەیە  ھەموو کاتێکیش یەکڕیزی ئەزانی  کاتێکیش یەک لیستی مایەی سەرکەوتن بووە بەگوێرەی یاسای سانتلیگۆ دەنگێک بڕوات کاریگەری دەبێت بەلیستی جیاواز و چەند لیستێک ھەموو لیستێک چەند دەنگێکی زۆری دەڕوات ئەو دەنگانە ئەگەر یەک لیست بوینایە ھیچی نەدەڕۆیشت یەک لیستی دەبویە ھۆی ئەوەی کورسی زیاتر بەدەست بھێنین لەبەرئەوەی یەک لیستی نەبوو بەدڵنیایی دەنگێکی زۆرمان دەفەوتێت.

ناسر مەلا حەکیم

ئەی ڕۆڵی سۆشیال میدیا لەم دۆخە؟ئەگەر یەک گوتاربونایە؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

خۆی ئەم دۆخەی سۆشیال میدیا بەرھەم و لێکەوتەی ململانێ و ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە

ئەحمەد زاوێتەیی

مامۆستا ھاتینە باسی ھەڵبژاردنەکان لەناو کەرکوک جەنابت ئامادەکاریەکانی لایەنەکانی سیاسی کورد لەناو کەرکوک چۆن دەبینی بۆ ھەڵبژاردن لە ئاستی کێشەی کوردە لەناو شاری کەرکووک ئێستا؟

عەبدولرەحمان   مستفا

 وەڵا یەکەم شت ئەوەی کە ئەیبینم ئەبوایە پێکۆبوونایە ٢٠١٩ خۆتانەزانن ھاوپەیمانی کوردستان دروست بوو ھەر بۆ پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەواو دیالەش بە ھەرسێکیان کەھەرخۆشم بەسەرۆکی ھاوپەیمانی ھەڵبژێردرام لەئەنجامدا ٣٢ حیزب و لایەنی سیاسی بەشداربوو کە ھاوپەیمانیەتیەکەمان تۆمار کرد سەرکەوتنێکی زۆر زۆر گەورە بوو بۆ کورد بەڵام بەداخەوە ئەوکاتە ھەڵبژاردن نەکرا بەڵام ئێستا نازانم چوارە یان پێنج لیستە بەدڵنیایی کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دەنگی کورد

حەزمان دەکرد ھەموویان بەیەکەوە ھاتبانە پێش بۆ ئەوەی وەک باسمان لێکرد دەنگمان نەفەوتێت و کورسی زیاتر بەدەست بھێنین.

ئەحمەد زاوێتەیی

بارودۆخی کەرکوک دوای خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە چۆن تەماشا دەکەی یانی بەرەو کوێ دەچێت ھەڵوێستی بەغدا چیە بۆ کاریگەریە خراپەکانی کە ڕوویدان شەھیدبوونی چوار ھاوڵاتی ئایا کاریک دەکرێ بۆ ڕازی کردنی لەئاست ئەم کارەساتە؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی ڕوویدا دڵی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکوکی ئێشاند بەتایبەتی کورد بۆیە ھۆی ئەوەی دۆخێکی ناخۆش لەکەرکوک دروست ببێت تائێستا ئاسەوارەکەی ماوە لیژنەیەک لەبەغدا دروست کراوە بەھیوام بگەنە ئەنجام و ڕاستیەکان ئاشکرا بکەن و بکەرەکان سزابدەن ئەگەر بێت و ئەم کارە بکرێت ئارامیەک لەکەرکوک دروست دەبێت ھیوادارم جارێکی تر دۆخی وا لەکەرکوک دروست نەبێتەوە و ھیوام وایە بەغدا گوێ لەخەڵکی کەرکوک بگرێت تا بتوانن چۆن کێشەکان چارەسەربێت بەھیوام وایە کەرکوکیەکان یەکگرتووبن و پێکەوە بچنە بەغدا نەک بەپەرش و بڵاوی چونکە ئەگەر یەکگرتووبن کاریگەریان زیاتردەبێت.

ئەحمەد زاوێتەیی ئایا ھەوڵێکی کۆمەڵایەتی ھەیە لەنێوان پێکھاتەکانی کەرکوک بۆ ئەوەی ڕێگربن جارێکی تر دۆخی وا لەکەرکوک دووبارە نەبێـتەوە؟نەک بابەتێکی سیاسی ھەرێم بێت یان بەغدا؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

کاک ئەحمەد وەک بۆتم باسکرد ھیچ کێشەیەک لەنێوان پێکھاتەکان نیە و ھەوڵیش ھەیە بۆ ئەوەی ڕێگربن لەوەی جارێکی تر ئەم کێشانە دروست ببنەوە لەناو ھەموو پێکھاتەکان کەسانی باش ھەیە و ھەوڵدەدەن ڕێگربن لەوەی جارێکی تر ئەم کێشانە دووبارە ببنەوە ھەوڵدەدەن کێشەکانی کەرکوک چارەسەربکرێت و بەڵام بیرت بێت ئەگەر کێشەکان لەسەرەوە چارەسەرنەکرێت ئەوا دووبارە کێشە لاوەکیەکان گەورە دەبن و دووبارە دەبنەوە

ئەحمەد زاوێتەیی مامۆستا تۆ وەک کەسایەتیەکی کورد لەکەرکوک ھەموو لایەنە سیاسیەکان کۆکن لەسەر بەڕێزت و کێشەیان نیە لەگەڵت تۆ چ داواکاریەکت ھەیە لەسەرکردایەتی سیاسی کورد تا کاریگەری ڕووداوە ناخۆشەکان لەسەر کورد بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی کەم ببێت؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

ھەنگاوی یەکەم ئەبێت کورد یەکڕیز بێت و شەڕی ڕاگەیاندن دژی یەکتری نەکەن ئنجا ئەبێت بەرنامەیەکیان ھەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە فشار لەسەر لایەنەکان بکەن تا مافی کورد بەدەست بھێنن

ئەگەر دەرفەت بۆ کورد ڕەخسا جارێکی تر پۆستی پارێزگار بەرکورد کەوت و لایەنە سیاسیەکان داوایان لێکردیت ببیتەوە پارێزگاری کەرکوک وەڵامی تۆ چی دەبێت؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

بڕیاری ئەوەم داوە کەناتوانم ئەو کارە بکەم ئەوەی توانیم کردم خەڵکی لەمن باشتر ھەیە ئەتوانێ ئەم پۆستە بەڕێوەببات.

ئەی ئەگەر تەنیا لەسەر تۆ کۆک بوون؟

عەبدولرەحمان مستەفا

بۆمن زەحمەتە

ئەحمەد زاوێتەیی

برادەران ئایا پرسیاری ترتان ماوە؟

چونکە بەرنامەکەمان ماوەیەکی کەمی ماوە فەرموو کاک یونس ئەحمەد

یونس ئەحمەد

من موداخەلەیەکم ھەیە و کۆمێنتێکم ھەیە

بەبڕوای ھێزێک ئەگەر بەھێزھاتبێتە ناوچەکە بڕوای بەھێزی مەنیتق نیە ئەوانەی کەبەھێز ھاتوونە کار لەسەر ڕەوتێکی کۆمەڵگا دەکەن ئەوکەسانەی کە لەگەڵ ڕەوتی توندوتیژیدا ئەوان دەستیان لەپشت دەدەن .

ئەحمەد زاوێتەیی

دەتەوێت بڵێت ئەوانەی بەھێز ھاتونە بەئاشتی ناڕۆن

یونس ئەحمەد

بەڵێ بەئاشتی ناڕۆن و دەبێت بەھێزبڕۆن چونکە ئەوانە بڕوایان بەئاشتی نیە چونکە ئەوانە بڕوایان بەھێزی مەنیتق نیە چونکە خۆیان بەھێز ھاتوونە بۆیە ئەوانەی ئێستا ئەیانەوێ ئاژاوە دروست بکەن ھیچیان خەڵکی کەرکوک نین وەک مامۆستا ئاماژەی پێکرد ئەوانەی ئەسڵ کەرکوکین کورد و عەرەب و تورکمان ھیچ کێشەیەک لەنێوانیان نیە زۆر ئاسایی پارێزگاری لەڕەوتی کۆمەڵایەتی خۆیان دەکەن ئەوانەی بکەری ڕووداوەکان بەشێکن لەپەڵکانە و حەویجە ھاتبونە ناو خۆپیشاندانەکان و لایەنە عێراقیەکان کەھاوبیریانن دەستیان لەپشت دەدەن.

ناسر مەلا حەکیم

منیش مداخەلەیەکم ھەبوو ژمارەیەک سەرۆک عەشیرەت لەگەڵ سەرۆکی ھێزە ھاوبەشەکان کۆبونەوە ئەوەش ھەنگاوێکی زۆرباشە

عەزیزە وەلی

چەند گەشبینی بەئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەمساڵ بۆ نەتەوەی کورد؟

عەبدولرەحمان   مستەفا

من ھەمیشە گەشبینم و دەبێت ھەروابم خەڵکی کەرکوک بەشداردەبن و ھیوادارم ھەموویان بچنە سەر سندوقی دەنگدان و ئەگەر بەشدارنەبن و شتی تر لەدەست دەدەین.

ئەحمەد زاوێتەیی

ئایا کورد ژمارەی کورسیەکانی کەم دەکات یان زیاد

ھەرکات ھەڵبژاردن کرابێت کورد نیوەی دەنگی ھێناوە و ھیوادارم دەنگ کەم نەکات زیاتر بکات.

دواپرسیارم ڕۆڵی ئێران و تورکیا و بەغدا لەسەر کەرکوک؟ بۆ تێکدانی دۆخی ئەمشارە لەبەرژەوەندی خۆیان؟

نەک لەسەر ئاستی کەرکوک بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق دەستوەردان ھەیە چونکە متمانە لەنێوان لایەنەکان نەماوە بەھیوای ئەوەی متمانە دروست ببێتەوە و ڕێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت

لەنێوان پێکھاتە ڕەسەنەکان ھیچ کێشە نیە

ئەوانەی کێشە دروست دەکەن بەھێز ھاتوون ئەگەر ھەوڵبدرێ ئەم ئاژاوەچیانە دەبێت بەخواستی خەڵک بڕۆن

ئەم ھێزانەی لەکەرکوکن بەفەرمانی بەغدا ھاتوون دەبێت بەفەرمانی بەغدا بڕۆنەوە و دەبێت بەڕێککەوتنی سیاسی کێشە کەرکوک چارەسەربکرێت و دەبێت پۆلیس بارودۆخی کەرکوک پارێزگاری بکرێت.

ئەی خەڵکی ھاتوو بۆ کەرکوک چۆن چارەسەردەکرێت؟

ئایا پێکھاتە ڕەسەنەکان ناتوانن دەریان بکەن

پێکھاتەکان ھێزیان نیە بەڵام دەتوانن بەڕێککەوتن ئەم دۆخە چارەسەربکرێت بەڵام ئەگەر ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت ھەموو کێشەکان چارەسەردەبن  و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

مامۆستا عەبدولرەحمان   مستەفا یەکەم پارێزگاری کەرکوک لە دوای ٢٠٠٣ زۆر سوپاس بۆ ئامادەبونت سوپاس بۆ میوانەکانم

بینەرەکان زۆر سوپاس بۆ ئێوەش کە تا ئێستا بینەرمان بوون بەخاتری ئێوە و خواتان لەگەڵ