كوردستان24 ڤیدیۆیی تەقاندنەوەی بارەگای پارتێكی كوردی بڵاودەكاتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a8d38c2c-8547-4bf1-a077-f4fec525d605/Taqinavaoffice.ism/manifest

K24 - ھەولێر

لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا چۆنێتی تەقاندنەوەی ئۆفیسی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا دەردەكەوێت.

سەرچاوەیەكی تایبەت كە گرتە ڤیدیۆكەی بۆ كوردستان24 ناردووە، لە گرتەکەدا وا دەردەكەێت كەسێك دەچێت و بۆمب دادەنێتەوە و ئاگری تێبەردەدات، پاشان ئۆفیسەكە دەتەقێتەوە.

دوو رۆژ لەمەوبەر ئۆفیسی پەدەكەسە لە شاری گركێلەكی رۆژئاوای كوردستان تەقێندرایەوە و زیانێكی ماددی زۆری لێكەوتەوە، بەڵام ھیچ زیانێكی گیانی نەبوو، پارتەكەش پاراستنی ئۆفیسەكەیانی خستە ئەستۆی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) بەو پێیەی لەو ناوچەیە ئەوان دەسەڵاتدارن.