لە سەرووی ناکۆکییەکانەوە لەگەڵ فەرەیدەون عەبدولقادر

kurdistan24.net

K24 – هەولێر

پێشکەشکار: ئەحمەد زاوێتەیی

ئەحمەد زاوێتەیی/ مامۆستا فەرەیدون زۆر بەخێربێن بۆ ئەم بەرنامەیە.

فەرەیدون عبدالقادر/زۆر سوپاست دەکەم بژیت

ئەحمەد زاویتەیی

کەرکو لەمێژوو ئەمڕۆدا چی گۆڕاوە بەڕێزت یەکێک بوویت لەو سیاسەتمەدارانەی وەکو دیدەڤان لەقۆناغی مێژوویی جیاجیا لەگەڵ حکومەتی بەغدا دیسان سیاسەتمەدارێکی کاریگەربوویت لەسەر بابەتی کەرکوک زۆرجار تۆ نوێنەرایەتی کوردت کردووە بۆ کێشەی کەرکوک لەگەڵ بەغدا لەنێوان ڕابردوو ئێستادا چی گۆڕاوە لەدۆخی کەرکوک؟

فەرەیدون عبدالقادر/لەسەرەتادا پێویستە ڕاستیەک ھەیە بیڵین کەرکوک شارێکی زۆر گرنگی کوردستانە شارێکی مێژووییە بەدرێژایی مێژوو کەرکوک شوێنی ململانێی ھێزەکانی ئەم ناوچەیە بووە.

خۆت ئەزانی لەم ئاخیرەدا کەرکوک پایتەختی ولایەتی شارەزوور بووە بەڵام پێشتر ئەوەی گرنگ جیاوازبووە کەرکوکی ئێستا. کەرکوک مەرکەزی ھەموو پارێزگای کەرکوکە ناوچەی عەرەفا بووە لەمێژوودا ئەریخای ناوبووە لەسەردەمی ھاتنی مەغۆلەکان و سەلجوقیەکان ئیمپراتۆری عوسمانی و سەفەوی زۆر ململانێی بووە ھێزێک لەدەستی داوە بۆ ھێزێکی تر بەڵام سوتەمەنی خەڵکی کەرکوک بووە ئۆخەیی و ئۆقرەیان بەخۆیانەوە کەمدیوە کەرکوک ئەوەندە گرنگ بووە لای ئەو داگیرکەرانە کەھاتونەتە ئەو ناوچەیە لەشەڕەکانی نێوان سەفەوی و عوسمانیەکان ھەتا لەسەردەمی سوڵتان سلێمان قانونی سوڵتانی عوسمانی بۆ ئەم ناوچەیە زۆربەی داگیرکردووە تەقریبەن دەگێڕنەوە دوو ھەفتە بۆ ١٨ڕۆژ لەکەرکوک ماوەتەوە. دیراسەی دۆخی کەرکوکی کردووە گرنگی کەرکوک زۆربووە دواتریش لەمێژووی نوێدا کورد شانسێکی نوێی بۆ پەیدابوو کە ووڵاتی میحوەری جەنگی یەکەمی جیھانیان دۆڕاند دەرفەتێکی وا پەیدابوو کە ڕووکرایە گەلانی ژێردەستەی دەوڵەتی عوسمانی گرنگیان پێبدرێت دڵیان ڕازی بکرێت بەتایبەتی کەکۆنگرەی ئاشتی لەپاریس گیرا کەئەو گەلانە مافەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.

لەناو ئەو گەلانە باسی کوردیش کرا کوردیش لەکۆنگرەی پاریس نوێنەری ھەبوو شەریف پاشا نوێنەری کورد بوو لەکۆنگرەی پاریس پاشان لەژێر تیگەیشتنی نوێ بۆ ئاشتی بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا دوای ڕێککەوتنامەی سایکس بیکۆ کەبەنھێنی کرا لەگەڵ ڕووسەکان لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا و تێگەیشتنێک کرا بۆ دابەشکردنی ئەو ناوچەیە دوای ئەوە ھەندێ ڕاستی دەرخست.

ئەم ناوچەیە کەخەڵکەکەی خۆی پێیخۆش بێت و ڕازی بێت بتوانێت ئیدارەی خۆی بات خەڵکی کوردیش ئیدارەیەک یان دەوڵەتێکی بۆ دروست بکرێ لەبەرئەوە ئەوە ڕەنگی دایەوە لە ڕێککەوتنامەی سیڤەر.

ئەحمەد زاویتەیی

لەوکاتە کەرکوک وەک ناوچەیەکی کوردی مامەڵەی لەگەڵ دەکرا؟

فەرەیدون عبدالقادر/ ئەوکاتە کێشەی کورد بەسترابوو بەچوارچێوەی تەسکتر کەپێیان دەگوت کێشەی موسڵ کێشەی موسڵ ھەموو وڵایەتی موسڵ بوو بەڵام کەرکوک لەدەرەوەی ئەم تێگەیشتنە نەبووە،.

مەبەستم لەوەیە کە ئینگلیز ھات حکومڕانی عێراق بکات دەوڵەتێکی نوێ لەم ناوچەیە دابمەزرێنێت خۆی یەکەمجار لەدابەشکاری پێشوو کورد بەر ئینگلیز نەکەوتبوو بەرفەرەنسیەکان کەوتبوو بەڵام کەبۆنی نەوتیان کردبوو لێرە پێشتر ئینگلیز خەڵک و جاسوس و شارەزای خۆی ناردبوو بۆ ئەم ناوچانە زانیبویان نەوتی تیایە لەگفتوگۆیەک لەگەڵ کلیمرسۆدا گۆڕیانەوە لەگەڵ ئینگلیز ئەم ناوچەیەی وەرگرت و لەناوی ھیلالی خەسیب پاشەکشەی کرد بۆ فەرەنسیەکان لەوکاتەوە ئەم نەوتە و کەرکوک یەکێک بوونە لەھۆکانی ئەوەی کورد مافەکانی لەدەستبدات.

ئەحمەد زاویتەیی

کەرکوک وەک جوگرافیا بویە جێگای ناکۆکی یان لەبەرئەوەی فرەپێکھاتەیە کورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاسوری تێدایە؟

فەرەیدون عبدالقادر/ ئەوکاتە کێشەی پێکھاتە نەبووە وەک جوگرافیا شوێنێکی ستراتیجی وەک شوێنێک کەسەر ڕێگا و ڕێڕەوی نێوان خۆرھەڵات و خۆرئاوا بووە و ووڵاتانی بەستۆتەوە بەیەکەوە جگە لەوە ڕێگای بازرگانی بووە پاش ئەوەی کەبۆنی نەوتیش کرا ھەستکرا کەنەوتی تیایە گرنگی زیاتری پەیداکرد بەتایبەتی لەلایەن ئینگلیزەکانەوە ئەوە ھۆکاری ئەوەبوو کەرکوک بۆتە جێگای ململانێ ئەگینا وەختی خۆی بەشی ھەرەزۆری دانیشتوانی کەرکوک کوردبوونە.

لەسەردەمی ھاتنی سەلجوقیەکان تورک ھێنران بۆ ئەم ناوچەیە لەسەردەمی ھاتنی مەغۆلەکان بۆ عێراق گرتنی بەغدا تەعزیزکردنی نفوسی خۆیان لەشوێنەکانی تری عێراق خەڵکیان نارد نیشتەجێی بکەن لەکەرکوک لەسەردەمی عوسمانی بەناوی ناوچەی بەریدی و خاڵەکانی ھاتوچۆ ناردنی کامەرند و ئەوانە کۆمەڵێک خەڵکی تریان ناردە کەرکوک مەبەستم ھەموو سنوری کەرکوک لەبەرئەوەی عەرەبەکان وەختی خۆی زۆر کەمایەتی عەرەب زۆر زۆر کەمبووە،.

لەبەرواری کۆن لەسەردەمی تازە،. تەقریبەن لەدروستبوونی دەوڵەتی عێراقیەوە بەرەبەرە زیادبوونی ژمارەی عەرەب لەکەرکوک ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی لەسەردەمی مەلیک عەشائیری عوبێد و جبورھێنایە کەرکوک. ئەوانە نیشتەجێی موسڵ بوون لەنێوان عەشائیرەکان لەسنوری حەویجە و دەوروپشتی جێگیریان کردن.

ئەحمەد زاویتەیی

کێشەی کوردبوونی کەرکوک لەمێژوودا پێش دامەزراندنی عێراقی نوێ ساڵی ١٩٢١؟

فەرەیدون عبدالقادر/ زۆر لەوە کۆنترە بەقوڵایی مێژوو.

ئەحمەد زاویتەیی

ھەرکێشەیەک ھەبوو کەشاری کوردانە خەڵکی تریش ناکۆک بێ لەگەڵ کوکرد کە ھی کوردنیە. یان دوای دامەزراندنی عێراق ئەم ناکۆکیە دروست بوو؟

فەرەیدون عبدالقادر/ نەخێر لەمێژووی کۆندا ململانێ لەسەر ئەوە نەبوو کە ئەوە کوردە یان کوردنیە چونکە کورد لێی نیشتەجێ بوو بەشارێکی کوردی ئەناسرا. لەسەرئەوە بوو کەھێزە ناکۆکەکانی ئەم ناوچەیە ململانێیان دەکرد یان ھێزەکانمان کە لەدورەوە دەھاتن پەلاماری ئەم ناوچەیان ئەدا جارێک ئەم کەرکوکی داگیردەکرد کەئەم ئەکشایەوە و ئەیدۆڕاند.

لەناوچەکە ئەکرایە دەرەوە ھێزێکی تازە ئەھات کەرکوکی داگیرئەکرد، لەنێوان مێژووی نوێدا لەململانێی سەفەوی و عوسمانی ناکۆکی ھەبووە لەسەر ھەموو ناوچەکان ئەم سنورە بەتەنیا لەسەر کەرکوک نەبووە ئەم ململانێیە ھێزی ھاتووە کەرکوکی داگیرکردووە کەرکوکیش بەشێک بووە لەو شوێنانە نەی کەوتۆتە دەست دەوڵەتی داگیرکەر کە ھاتۆتە ناوچەکە لەساڵانی دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی بەڵام ئەوەی بوو بەکێشەی نەتەوایەتی لەدروستبوونی دەوڵەتی عێراق ئەوە سەریھەڵداوە چونکە کەرکوک وەک ناوچەیەکی گرنگ ئەوانەی بیریان لەوە دەکردەوە کە دەوڵەتێکی ناوەندی لەعێراق دروستی دەکەن بڕیارن لەوە کردەوە کەرکوک پێنجەمین شاری گەورەی ھەموو عێراقە لەبەرئەوە ناوچەیەکی گرنگیشە گرنگی خۆی ھەیە لەبەرئەوە دائیمە بیریان لەوە کردۆتەوە کەرکوک والێ بکەن کەبەشێک بێت لەعێراقێکی مەرکەزی لەژێردەستی بەغدابێت لەبەرئەوە ئەو ململانێیە دەستی پێکرد تۆخۆت ئەزانی لەھەرشوێنێک گەلێک کە زۆرینەی ئێوە تاریخی کوردبووە بزانن بەرەبەرە ئەیانەوێ لێت زەوت بکەن وە خەڵکی تازە بھێنن نیشتەجێی ئەوێی بکەن بچێتە دەرەوە لێت زەوت بکەن. وەخەڵکی تازە بھێنن نیشتەجێی ئەوێی بکەن بچێتە دەرەوە لەکەرکوک ئەوە دەبێتە ململانێ ئەوکاتە سروشتی نەتەوەیی دەگرێت بەخۆیەوە.

ئەحمەد زاویتەیی

زۆرینەی دانیشتوان کوردبوون؟

فەرەیدون عبدالقادر/زۆربەی زۆری کوردبوون عەرەب کەم بووە بریارانی تورکمان کەم بووە لەبەرئەوە بۆتە کێشەیەک ئەم سروشتەی بەخۆیەوە وەرگرتووە من پێموایە ئەگەر برایان عەرەب وە حکومڕانانی عێراق وەنەتەوەی سەردەستی عێراق ھەوڵی نەدایە کەرکوک لەکوردستان داببڕێ و لەکوردی داگیربکات ھەرگیز کورد ئەو حەساسیەتەی نەدەبوو وە لە ڕوانگەیەکی نەتەوایەتیەوە سەیری کێشەکەی نەدەکرد لەڕوانگەی مرۆیی کەئەم شارە پێشبخرێت بەھاوکاری یەکتری ئێستاش ئەبێ ئێمە ھەمان بیروبۆچونمان ھەبێت،.

ئەحمەد زاویتەیی

ھەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا لەسەر کەرکوک وەکو تۆ ئاماژەت پێکرد لەقۆناغی مەلەکی دەستی پێکرد بەڵام دواتر ١٩٥٧ئەم کارە جدیتربوو ھەتا گەیشتە قۆناغی بەعسیەکان ھەتا ڕۆژی ئەمرۆ دەیانەوێ ڕەنگی کوردایەتی یان کوردبوونی کەرکوک نەھێڵێن.

فەرەیدون عبدالقادر/ کاک ئەحمەد کەرکوک لەھاتنی بەعسیەکانەوە دیارە پێش ئەوانیش ھەوڵ ھەبووە بەبەرنامە تەعریب کراوە بەبەرنامە ئەیانەوێ بوونی کورد لەم شارە بسڕنەوە و بیگۆڕن بۆیە بۆم باسکردی ئەم کاردانەوە نەتەوایەتیە لەلایەن کوردەوە ھەیە زۆر بەڕوونی حکومەتی سەدام حسێن وە ئەم ڕژێمە بەرنامەیەی چڕی ھەبوو بۆ ئەوەی عەرەبێکی زۆربێنێتە ئەم ناوچانە لەلادێ و ناحیە و قەزاکانی دەوروپشتی کەرکوک جێگیریان بکات.

کورد بەبڕیاری مەجلیسی قیادەی شۆڕش دەردەکرا بۆ ھەولێر و سلێمانی بۆ شوێنەکانی تر(کەرکوک بەبەرنامە تەعریب کراوە)

ئەحمەد زاویتەیی

کەرکوک یەکێک بووە لەو خاڵانەی بۆ گفتوگۆ لەبەرنامەی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی بەسەرکێشی مەلامستەفا بارزانی لەنێوان حکومەتی بەعس لە١١ی ئازاری ١٩٧٠ بابەتی کەرکوک بابەتێکی گرنگ ئەگەر باسی قۆناغی گفتوگۆ لەنێوان کورد و بەغدابکەیت؟

فەرەیدون عبدالقادر/ساڵی ١٩٧٠ئەم کێشەیە دیارە وەکو بۆم باسکردی پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە سەدام حسێن کەخۆی لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە سەرکردایەتی مفاوەزاتی دەکرد کەدەچوویە لای مەلامستەفای بارزانی قسە و وتوێژەکانی ئیدارەی دەکرد سەرەتا کاتی وتووێژەکان سەدام حسێن و ڕژێمی عێراقی واتوند نەبوون لەسەر کەرکوک نیەتێکی وایان نیشان دەدات کە ئێمە دەتوانین کێشەی کەرکوک بەڕێگای ئاشتی چارەسەربکەین مەلامستەفا و لایەنی کوردی ڕازی بوون چوارساڵ لەدوای دەرچوونی بەیانی ١١ی ئازار کێشەیەکی بۆ دۆزرابێتەوە بۆ چارەسەری کێشەی کەرکوک بەڵام ڕژێمی عێراق وەک بۆسەی دانابوو بۆ ئەم مەسەلەیە ھەتا بۆسەشی دانابوو بۆ بەیانی ئازار خۆشی لەبەرئەوە لەساڵی ١٩٧٤ بەئاشکرا سەدام حسێن پاشگەزبویەوە لەھەموو بەڵێنەکانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ وە شتێکی شەل و گێڕی بەناوی ئۆتۆنۆمی کوردستانەوە بەبێ دەسەڵات بەبێ لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی نەتەوایەتی کوردی کەبتوانێ خۆی ئیدارەی خۆی بکات ھەموو ئەوانەی تیاسریەوە وە بەعس و سەیتەرەی بەعس و ھەژمونی بەعس خستە شوێنی ھەموو شتی وە ئیتر کێشەکە قوڵتربوو،.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەم کێشانە بەردەوام بوون تادوای ٢٠٠٣ بویە جێگای دانوساندنی ھەرێم و بەغدا من لەبەڕێز مەحمود عوسمانم پرسی وەک جیاوازی دانوساندن دەڵێ کاتی سەدام حسێن ئاسانتربوو یان ئێستا ئەو شتێکی سەرنج ڕاکێش گوت گوتی سەردەمی سەدام حسێن ئاسانتربوو تۆچی دەڵێیت بۆ جیاوازی نێوان دیالۆگی ئەوکات و ئێستا؟

یاخود لەگەڵ ئەوانەی ئێستا ئاسانترە کە حکومی بەغدا دەکەن؟

فەرەیدون عبدالقادر/من دەمەوێ بۆ بەڕێزت ھەموو بینەران باس بکەم کەمن لەدوو مفاوەزات لەگەڵ حکومەتی عێراقدا ڕۆڵم ھەبووە ڕەنگە یەکەمین ڕۆڵم ھاتوچۆ و وتوێژمنی تیابووم لەھەردووکیان ئێمە پڕۆژەمان ھەبوو بۆ کەرکوک دەمەوێ وەک بیرەوەریەک گفتوگۆکانی ١٩٨٤ کەمن ئەندامێکی کاریگەربووم کارابووم لەناو شاندی یەکێتی کە مام سەرۆکایەتی دەکرد لەتەنشیت مام جلالەوەبووم سەدام حسێن پاش ستایشێکی زۆری مام جلال و وەفدەکەی ئێمە ووتی من ھەموو ئەو قڕەو دەنگە دەنگەی ئێوە بەجدیەت و دڵسۆزی حیساب دەکەم وە لەسەرکێشە مدینە کەرکوک نەیگوت پارێزگا

ئەحمەد زاویتەیی

خۆی باسی کرد؟

فەرەیدون عبدالقادر/گوتی ئێمە کێشەمان نابێت وەختی خۆی بەمەرحوم کاک ئیدریس بارزانیم گوتووە چەند پێشنیارێکم بۆ کردووە لەوانە خاسە کەرکوک بکات بەدووبەشەوە لایەکی بێتە ئیدارەی عێراق ، لاکەی تری لای حکومی زاتی ئیدارەی کوردی بێت خاڵێکی ئیدارەیەکی ھاوبەش و برایانەی تێدا دروست بکەین وە ئیتر لەم پێشنیارانەم کردووە و دەوڵەمەندی بکەین برایانە چارەسەری بکەین گوتی من ناڵێم کەرکوک شارێکی کوردی نیە ناشڵێم شارێکی عەرەبیە بەڵام کەرکوک نەوتی تیایە کەرکوک بنکەیەکی ئابوریی دروست دەکات  بۆ جیابونەوەی ئێوە لەعێراق منیش حەزدەکەم لەم عێراقە پێکەوەبین لەبەرئەوە نامەوێت ھانی ئەوەبدەم بنکەیەکی ئابوری لەدەستی ئێوەبێ بەڵام باکەرکوک بکەینە شارێکی ھاوبەش لەنێوان ئێمە و ئێوەدا ئامادەبوو بۆ ئیدارەی ھاوبەش بەڵام ئەوانەی ئێستا نەک بۆ کەرکوک ئەیانەوێ ھەمووی قوت بدەن و بیبەن.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەم خاڵە بەڕێز محمود عوسمان ئاماژەی پێکرد گوتی سەدام ئاسانتربوو ئەوکاتە یەک کەس بوو بڕیاری دەدات بەڵام ئێستا لەبەغدا چەندین لایەن ھەن بڕیاریش دەدەن جێبەجێ نابێت لای کوردیش تاک بڕیاری نیە گەلێک لایەنی تر دژی بڕیارەکانن ئەوکاتەیەک مەرجەع ھەبوو بۆ کوردان جێگای داخە لەمێژووی ھەموو دەوڵەتان بەرەو پێشچوون ھەن بەس لەعێراق مێژوو بەرەو دواوەدەچێت؟

فەرەیدون عبدالقادر/ من دەمەوێ قسەیەک بکەم تکام لەھەموو کوردێکە بەسەرکردەکانی کوردیشەوە بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە بەوە نەخەڵەتێن کەوابزانن لەبەرئەوە ئێمە ناتوانین لەگەڵ باش تەفاھوم بکەین لەبەرئەوەی لایەنی زۆرن ھەریەکەی ڕایەکن بەڕای من ھەموویان یەک ڕەئین بەڵام ڕۆڵیان دابەشکردووە،.

ئەحمەد زاویتەیی

دژی کورد؟!

فەرەیدون عبدالقادر/بەڵێ ھەموویان یەک تێگەیشتنیان ھەیە ھەرە ھێزە باشەکەیان ئەوەی سەدام پاش پەشیمان بوونەوە لەبەیانی یازدەی ئازاری ١٩٧٠ بۆ کوردی ڕەوابینیوە ئەوانەی ئێستا حکومڕانی عێراقن ئەیانەوێ ھەرێمی کوردستان کەمترو بێدەسەڵاتربکەن لەوەی کەپاش پەشیمان بوونەوە سەدام پێمانی ڕەوا دەبینی.

ئەحمەد زاویتەیی

گەلێک دەرفەتی مێژوویی دێن بەغدا لاوازبێت پێویستی بەکورد بێت نەرمی لەگەڵ کورد دەنوێنێت کورد توانیویانە لەو دەرفەتە مێژووییانە کاتێ بەغدا لاوازبێ سوود لەو دەرفەتانە وەربگرن بەتایبەتی لەکەرکوک لەساڵی ١٩٧٠ تا ساڵی ٢٠٠٣ دوای ڕژێم ئەم دەرفەتانەی کورد توانیان سوودی لێ وەربگرن بابەتی کەرکوک لەبەرژەوەندی کوردستان بەکاربھێنن.

فەرەیدون عبدالقادر/ئەو ھەویرە ئاوی زۆر دەوێت بەڵام قسەی لەسەر دەکەم من بەش بەحاڵی خۆم پێم وایە ئەگەر لەھەر ووڵاتێکدا چەند نەتەوەیەکی تێدادەژین ئەگەر یەکسانی ھەبێت ئەگەر تێگەیشتنێکی باش یاسایەکی ژیانی باش ھەبێت لەھەموو کارێک مافێکدا یەکسان بن گەلانی ئەو شوێنە حەزدەکەن لەچوارچێوەی دەوڵەتێکدا بژین چونکە لەم دنیای ئەمڕۆ ھەست دەکات نوێنەر و حکومڕانانی سەردەست بەھاوڵاتی بیانی و نمرە دوو سەیری دەکەن گوێی بۆ ناگرن گرنگی بەژیان و گوزەرانی نادەن چاویان بەپێشکەوتنی ھەڵنایەت ئەیانەوێ لەقالبی بدەن ئەوە ئەوکاتە ئەوگەلە حەزدەکات لەچوارچێوەی ئەم ووڵاتەدا ژیان نەکات کەزوڵم و زۆری لێکراوە وە زەبروزەنگ لەسەری دروستکراوە لەبەرئەوە ئەمەشتێکی زۆر سروشتیە کەلەبەغداوە ناوی ئەنێنن ئینفیساڵیەت ناوی دەنێنن کورد کێشەیە بۆ عێراق نا کورد کێشە نیە بۆ عێراق.

برادەرانی حکومڕانی عێراق کێشەن بۆ عێراق ئەو عەقڵیەتە کێشەیە بۆ عێراق کەبڕوای بەدیموکراتیەت نیە ئەو عەقلیەتە کێشەیە بۆ عێراق کەبڕوای بەیەکسانی نیە بڕوای بەوە نیە تواناکانی گەلانی عێراق ھەمووی کۆبکاتەوە بۆ پێشخستنی عێراق.

عێراق تائێستا دوور لەکێشەی ئێمە لەکێشەی نێوان سووننە و شیعە ھەموو لایەنە شیعیەکان خۆیان ناکۆکیان ھەیە ھیچ ھێزێکیان ناتوانێت یەکیان بخات.

ئەحمەد زاویتەیی

باسی دوای ٢٠٠٣ بکەین گەلێک دەرفەت دروست بوون ئایا کورد توانی سوود لەم دەرفەتانە وەربگرێت بەتایبەت کەرکوک؟

فەرەیدون عبدالقادر/کاک ئەحمەد بەداخەوە ئەوە یەکەمجارنیە کورد دەرفەتی زێڕینی مێژوویی لەدەست دەدات لەکۆنەوە ئەگەر پێدابگەڕێینەوە وە زۆرە ئەگەر ڕۆژێک قسەی لەسەربکەین بەڵام لەوکاتەی ناونرا پرۆسەی ڕزگارکردنی عێراق وە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھاتن و ڕژێمی سەدام حسێن ڕووخێنرا ویستیان دۆخێکی تازە دروست بکەنەوە لەعێراقدا بەبڕوای من سەرانی کورد ھەڵەیەکی گەورەی مێژووی زۆر گەورەیان کرد کە ڕۆیشتن بوون بەبەشێک لەو ھەوڵەی بۆ دروستکردنی دەوڵەتی عێراق ئێمە خۆمان دۆخی خۆمانمان ھەبو بەجروبەیەکی دوورودرێژدا ڕۆیشتبووین بەپرۆسەی ھەڵبژاردندا گوزەرمان کردبوو نمونەی ھەڵبژاردنی ١٩٩٢ بێ وێنەبوو ھێزی پێشمەرگەمان ھەبوو دەزگای ئەمن و ئاسایشمان ھەبوو حکومەتی ھەرێمی کوردستانمان ھەبوو ھی واقیعێکی فیدڕاڵی ئێمە خۆمانمان ڕێکخستبوو ھەروەھا پەیوەندی نێودەوڵەتیمان ھەبوو نەئەبوو ئێمە بەو پەلەیە ڕابکەینە بەغدا ببینە بەکارەکتەری گرنگ لەعێراقی تازە ئەبوایە بڵێین ئێوە بڕۆن خۆتان ڕێکبخەن دواتر ئێمە بەڕێککەوتنێک داخڵی ئەو کیانە دەبین کەپێی دەڵێن عێراقی تازە . ئەو وەختە ئەم ڕێککەوتنە قورساییەکی گەورەی بۆ کورد دروست دەکرد،.

وە مەرجەکانی کوردی تێداجێگا دەبۆوە چونکە ئەوکاتە کورد زۆر بەھێزبوو بەپێچەوانە عێراق زۆر لاوازو بێ ھێزو پەرت و بڵاوبوو ئێمە ئەو دەرفەتە زێڕینەمان لەدەستدا.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەمریکا ڕێگای دەدا بەکورد کە نەچێتە بەغدا لەگەڵ پرۆسەی سیاسی پاش ڕووخانی سەدام نەبێ؟

فەرەیدون عبدالقادر/ من پێموایە ئەمریکا و غەیری ئەمریکا ڕێزی ئیرادەی ڕەسمکراو ئەگرن ئێمە ئەم واقیعەمان فەرزکردایە ئەمریکاش ڕێزی ئەگرت ئەمریکاش زۆری لەکەس نەکردووە ئەگەر ئەمە نەکەیت چاوت دەرئەھێنم.

ئەحمەد زاویتەیی

سەبارەت بەکەرکوک چی بۆ کەرکوک کرا کە کەرکوک یەکێکە لەبابەتی گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا؟ پشتی ٢٠٠٣ وەکو ماددەی ٥٨ و ١٤٠ی دەستور؟

فەرەیدون عبدالقادر/کاک ئەحمەد من دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ٢٠٠٣ بەرپرسی کەرکوک بووم لەلایەن پارتی و یەکێتیەوە دانرابووم بەسەرپەرشتی کەرکوک عبدالرحمان مستەفا من کردمە پارێزگا توانیمان ئەنجومەنی پارێزگا دروستبکرێ کورد زۆرینەی تێدا بەدەست بھێنێت و ئەوکاتە پەیوەندیەکی زۆرباشمان لەگەڵ ئەمریکیەکان ھەبوو من شەو و ڕۆژ لەگەڵ ئەمریکیەکان لەپەیوەندیدا بووم چونکە خاڵی ھاوبەشمان ھەبوو ئەویش ئەمن و ئاسایشی ئەم ناوچەیە بەرقەراربکەین ئەمریکیەکان بۆیەک خولەک دژی کورد نەبوون دژی خواستەکانی کورد نەبوون پشتیوانی ھەموو ھەوڵ و تەقەلای کوردیان ئەگرت بەڵام لایەنگری ئەوەشبوون ئێمە ڕێز لەپێکھاتەکانی تر بگرین توانیمان جەوێکی برایەتی تێدادروست بکەین.

ئەحمەد زاویتەیی

ڕەوشێک لەکەرکوک پەیدابوو بەناوی ئیرادەی کوردی تا دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر نزیکی ١٤ساڵان کوردبوون کاتێک ھەڵبژاردن دەکرا کورد زۆرینەیان دەھێنا کورد نەیتوانی ئەم ڕەوشە بەدەست بخەن لەبەرژەوەندی خۆیان دوای شانزەی ئۆکتۆبەر ھەمووی لەدەست چوو؟

فەرەیدون عبدالقادر/ ئێمە لەدوای ڕزگارکردنی کەرکوک ٧٢کاتژمێر مۆڵەتمان ھەبوو کە شوێنەواری تەعریب بسڕینەوە بەداخەوە برادەران بەقسەیان نەکردین وە لەوێوەوە ئیتر ھەڵەکانی ئێمە دەست پێکرد . ھەڵەی سەرکردایەتی کوردی و لایەنە کوردیەکان،.

بەڕاستی ئێمە بەکەرکوکەوە زۆر مەشغوڵ نەبووین پاشقول لەیەکترگرتن ناکۆکی و جیاوازی بیروڕا دروستکردنی دام و دەزگای وا زۆرباشە سەرپەرشتی نەکەین و کۆنترۆڵی نەکەین خەڵکمان لێ عاجزبکا ئێمە لەوکاتەوە دەبوایە کارمان لەسەرجیاوازی ئەوە بکردایە کە ئێمە لەگەڵ نەتەوەی سەردەست جیاوازین ئێمە گەلێکین قوربانی دەستی چەوسانەوەین ئەبوو پەیوەندی باشمان لەگەڵ تورکمان و عەرەب و کلدان دروست بکەین ئەبوایە ئێمە کارێکی وامان بکردایە ئەبوایە ئەو پێکھاتانە بەڕێگای کارکردنی کورد سەرسام بن ئەبوایە ئێمە لەھەقی خۆمان بدەینە تورکمان تاڕازیان بکەین نەئەبوایە کاریک بکەین بڕۆنە ھیچ بەرەیەکی تر کەبەرامبەر کورد بوەسێن ئێمە ھەڵەی گەورەمان کردووە بەگشتی ئەوەندەی ئێمە لەگەڵ یەکتر شەڕمان کردو گوللەمان نا بەیەکتریەوە لەسەر کەرکوک شەڕمان نەکرد ئەوەندە خۆمان تەرخان کرد لەسەر کەرکوک شەڕبکەین.

ئەحمەد زاویتەیی

فاکتەری نێودەوڵەتی تورکیا زۆرجار باسی کەرکوک دەکات بەڵام ئێستا ئێران دەست درێژترە تایبەت لەگەڵ بەغدا و لایەنی شیعە تا لەبەرژەوەندی کورد نەبێت؟

فەرەیدون عبدالقادر/ بێ شک دەبێت کورد ئەو ھەقیقەتە بزانێت نەک تورکیا و ئێران وەک دەوڵەتانی دراوسێ ھەموو ئەو دەوڵەتانەی کوردستانیان   بەسەردا دابەشکراوە ئەوانە تێگەیشتنی خۆیان ھەیە کەکێشەی کورد ھەرجوڵانەوەیەکی کورد بەمەترسی دەزانن لەسەر ئەمنی نەتەوەیی خۆیان جا ئەگەر کورد لەکوردستانی باشور کارێک بکات ئێران بەمەترسی ئەمنی نەتەوەیی خۆی دەزانێت ھەروەھا تورکیاش ئێمە وەک ئەوەی واجباتمان مافیشیمان ھەیە ئێمە واجبمان ئەوەیە پەیوەندیەکی باشی گرنگ لەگەڵ تورکیا و ئێران دروست بکەین دنیای ئەمڕۆ دنیای بەرژەوەندییە دنیای جوگرافیا و زەوی نیە ڕاستە لەتورکیا قەوانێک لێدەدرێت دەبێت ولایەتی موسڵ بگەڕێتەوە سەر تورکیا بەڵام ئەوە خەوێکە جیھان بەسەریدا تێپەڕیوە ئەمڕۆ تورکیا کێشەی ئابوری ھەیە ئەتوانین ئێمە ڕێووشوێنی وابدۆزینەوە کەبەرژەوەندی تورکیا ببەستینەوە بەبەرژەوەندی خۆمان تێمان بگات کەئێمە مەترسی نین لەسەر ئەمنی نەتەوەیی تورکیا و ئێمە فاکتەری ئاشتین لەناوچەکە ھەمان سیاسەتیش لەگەڵ ئێران پەیڕەوبکەین ئێمە واجبمان بەشکڵی ئاقڵانی پەیوەندیەکان ڕێکەین لەگەڵ دراوسێ و جیھانی دەرەوە.

ئەحمەد زاویتەیی

کەرکوک خاڵی ناکۆکی نێوان کورد حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بەڵام جێگای داخە ئێستا کەرکوک بۆتە خاڵی ناکۆک لەنێوان کورد؟ لە١٦ی ئۆکتۆبەر ناکۆکی تەقیەوە ئایا کەرکوک دەگەڕێتەوە پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر؟لەوکاتەوە کورد نەیانتوانیوە پارێزگا دابنرێت؟

فەرەیدون عبدالقادر/ ئەزانی کاک ئەحمە مەسەلەیەکی کوردی ھەیە ئەڵێ ماڵی خۆت توند بگرە کەس بەدز مەگرە ئێمە باسی دراوسێ بکەین ئەوانیش حەزناکەن ئێمە بگەینە ئامانج ئێمە بەداخەوە گەلێکین ئەگەر ھۆکاری سەرکەوتنمان تیابوایە دەمێک بوو وەکو ئەو گەلانە کەلەھەموویان کۆنترین برایانی عەرەب لەحیجاز و یەمەن و ئەوسەری دونیا ھاتن ئیمپراتۆریەک گەورەیان دروست کرد. دەوڵەتی عوسمانی لەوسەری ئاسیاوە ھات قەرەقۆنیلۆ ئاق قۆلنیۆ دەوڵەتێکی گەورەی وەک دەوڵەتی عوسمانیان دروستکرد کەسەدان ساڵ حکومی کرد لەکاتێکدا کورد لەھەموویان کۆنترە ئەوەش بۆ ھۆکاری دووبەرەکی یەکترقبوڵ نەکرد دەگەڕێنەوە نەریتی یەکەم گرتن. نەریتی ئەوەی کەنەتوانن یەکبگرین و قسەی خۆمان یەکبخەین بەبڕوای من کەرکوکیش ھەرقوربانی ئەو ناکۆکیەکە لەناوماندا ھەیە کەرکوک بەداخەوە بۆتە قوربانی ئەو ناکۆکیەی لەنێوان یەکێتی و پارتی دا ھەیە.

بەنمرەی سەرەکی لەشازدەی ئۆکتۆبەر بەرھەمی ئەو ناکۆکیە ئەنجامی ئەو نەبوونی ڕێککەوتنە نەبوونی ئەوەی یەک ئیرادەی ھاوبەش ھەبێت تۆ ھەرکەرکوک ماڵی شارێکی وەک دووزخورماتو زۆر نەماوە شکڵی کوردی بەسەرەوە کۆتایی بێت دوای شازدەی ئۆکتۆبەر ئێمە نیوەی خاکی کوردستانمان بۆ ماوەتەوە ئەوە بەرھەمی یەکنەگرتنی کورد تاکورد نەتوانێ یەکبگرێت تا کورد سەرکردەیەکی ھاوبەشی نەبێت ئومێدم نیە ھیچ کێشەیەکی کورد چارەسەربێت،.

ئەحمەد زاویتەیی

بەشداری کورد لەکەرکوک بەسێ لیست چ کاریگەری لەسەر کورد دروست دەکات؟

فەرەیدون عبدالقادر/ ئەوە نیشانەی ئەوەیە ھەستی نەتەوایەتی کوردی کەوتۆتە دوای بەرژەوەندی حیزبی ئەم سێ لیستە ھی کێیە قابیلە ھی گەلی کوردە. ئەو سێ لیستە لیستی حیزبەکانە کە ھەرحیزبە لەبەر بەرژەوەندی و دەمارگیری خۆی ناتوانن یەک لیست دروست بکەن لەم ناوچەیە ئەبوو یەک لیستیان ھەبێت کفرە کەکورد یەک لیستی نیە.

ئەحمەد زاویتەیی

لەبابەتی دیالۆگی نێوان ھەرێم و بەغدا قسە لەسەر زۆرشت دەکرێ کەرکوک ماوە لەناوباسان یان لەبیرکراوە؟

فەرەیدون عبدالقادر/ وەڵاھی لەلای سەرانی کورد خەریکە لەبیردەچێتەوە بەڵام لای نەتەوەی کورد ھەرگیز بیرناچێتەوە بەڵام بەغدا دەیەوێ ھەرێمی کوردستانی کۆتایی پێبھێنێت لەقالبی بدات لە ١٩٦٠ قوربانی دەدەین دەیانەوێ بنکۆڵی بکەن لەوەوە دەستیان پێکرد ھەقی تەواومان ھەبوو سامانی سروشتی بفرۆشین پلانێکیان دانا ئەو مافەیان لێسەندینەوە سۆمۆ ئەیفرۆشێت دواتر ئێمە داوای بودجە دەکەین من بەکارەساتی دەزانم دۆخی کوردستان وای لێھاتووە ئێستا ھەموومان ناچارین باسی مووچەبکەین من پێشمەرگەبووم لەو شاخانە خەڵک وازی لەژن و ماڵی دەھێنا منداڵەکەی بەجێدەھێشت ئەھات ئەبوو بەپێشمەرگە لەم شاخانە بۆ دۆزێک ناوی دۆزی گەلی کورد بوو نەک مووچە.

ئەحمەد زاویتەیی

ئەگەر مووچە چوویە دەستی بەغدا چی لێدێت؟

فەرەیدون عبدالقادر/ئەبێ ڕەخنە لەخۆمان بگرین بۆچی نەمانتوانیوە مووچە ڕێکبخەین بتوانین مووچە بدەینە خەڵک و ڕەخنە لەخۆمان بگرین کەباش ئیدارەی ئەم سنورەمان نەداوە کە گرەنتی مووچە بکەین مووچە نەبێت بابەتی سەرەکی بۆ خەڵک نان و برسیەتی زۆر شتی گەورەتر لەبیرخەڵک دەباتەوە دەبێت بێینەوە ھۆش زۆر شتی گەورەمان ھەستی نیشتیمانی و نەتەوایەتی زۆر کاڵبۆتەوە زۆر ھۆکاری ھێزمان لەدەستداوە دەبێت کۆببینەوە و سەنگەر دروست بکەین ڕێگە لەبەردەم ئەم ھێرشە گەورەیە بگرین.

ئەحمەد زاویتەیی

دەرفەت ماوە؟

فەرەیدون عبدالقادر/بەبڕوای من ھەموو وەخت ھەیە قسەیەکی فارسی ھەیە دەڵێ ماسی ھەرکات لەئاو دەربھێنرێت تازەیە.

ئەحمەد زاویتەیی

بەدیلی کەرکوک؟

فەرەیدون عبدالقادر/ چۆن ئیدارەیەکی یەکگرتوو لەناو کورد دروست دەکەیت چۆن ھێزەکان کۆدەکەینەوە دەبێت ھەستی نیشتیمانی و نەتەوەیی لای خەڵک وا() بۆ کەرکوک ئایا خەڵک ھەیە ئێستا دەبێت بگەڕێت بەدوای کلیلی ئەساسی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە ئەوەش بەدروستکردنی ئێمە زۆر شتی تر لەدەست دەدەین.

ئەحمەد زاویتەیی

مامۆستا فەرەیدون عبدالقادر کەتوانی لەبازنەی حیزبایەتی دەربکەوێت وەک کوردپەروەرێک و نیشتیمان پەروەرێک دەربکەوێت قسەبکات سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە بینەران سوپاس بۆ ئێوە و بمێنن بەخێر و سەلامەت.