ئینفۆگرافیک .. ئامارەکانی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022

سنوور ئالانی
سنوور ئالانی

K24 – هەولێر:

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوو زیاتر لە نۆ هەزار کەس تووشی شێرپەنجە بوون کە زۆرترین تووشبوو لە هەولێر تۆمارکراوە.

ئامارەکانی تەندروستی ئەوەیان خستووەتەڕوو، بە تێکڕا رۆژانە 32 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی شێرپەنجە بوون رێژەی تووشبووان کە رێژەی %56ـی لە رەگەزی نێر و 44%ـیش لە رەگەزی مێن.

وەزارەتی تەندوستی ئەوەشی ئاشکراکردووە، بڵاوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان کە تۆمارکراوە بریتی بووە لە شێرپەنجەی مەمك - قۆڵۆن - سییەکان - پێست - غودە - پڕۆستات - لیوکیمیا - مێشك – منداڵدان، لەگەڵ ئەوەشدا جەختی کردووەتەوە کە رێژەی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان کەمترە لەو ستاندارە نێودەوڵەتییەی کە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە دیاریکراوە.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، سنوور ئالانی ژمارە و داتاکان لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 دەخاتەڕوو.