ئینفۆگرافیک .. كونسوڵگه‌ری و نووسینگەی وڵاتان له‌ هه‌رێمی كوردستان

ژینۆ محەممەد
ژینۆ محەممەد

K24 – هەولێر:

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و راکێشانی سەرنجی گەشتیاران و وەبەرهێنەران، وڵاتی قەتەر کونسوڵخانەی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە و بەمەش ژمارەی كونسوڵگه‌رییه‌كان دەگاتە 31 کونسوڵخانە.

بەگوێرەی ئامارەکانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 31 کونسوڵگەری و حەوت نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌كان و نوێنەرایەتی دوو ئاژانسی هاریکاری نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان هەیە.

لەم ئینفۆگرافیکەدا، ژینۆ محەممەد باس لە ژمارە و ناوی ئەو کونسوڵگەری و نووسینگەی باڵیۆزخانە و ئاژانسە نێودەوڵەتییانە دەکات کە لە هەرێمی کوردستاندا هەن.