حكومه‌تی كۆڵۆمبیا بۆ رێگریكردن له قه‌ڵه‌وی باجی زیاتر ده‌خاته سه‌ر خواردنه‌وه گازییه‌كان
K24 - هەولێر:
حكومه‌تی كۆڵۆمبیا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له زیادبوونی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌نێو هاووڵاتییانیدا، بڕیاری دا به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی سه‌ر خواردنه‌وه گازی و شه‌كرداره‌كان و به‌رهه‌مه پیشه‌سازییه‌كانی دیكه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌ن و ده‌بنه هۆكاری قه‌ڵه‌وی.
ئەو باجە نوێیە کە لە کۆتایی ساڵی 2022 لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندکرا و لەلایەن دادگای دەستوورییەوە پەسەندکراوه سەرەڕای چەندین ئاڵنگاری و ئاسته‌نگی یاسایی کە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قه‌ڵه‌وی له وڵاتی كۆڵۆمبیا پێشکەش کراون، بڕیارە لە ساڵی 2024ـدا لە 10% بۆ 15% بەرزبێتەوە، هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌كه له ساڵی 2025ـیش ده‌گاته رێژه‌ی 20%.
هه‌ر یه‌ك له به‌رهه‌مه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی به خوێ و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و شه‌كرداره‌كان له لیستی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ن، كه حكومه‌تی كۆڵۆمبیا باجی سه‌ریان زیاد ده‌كات، به‌وپێیه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و دڵ و چه‌وری خوێن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی حكومه‌تی كۆڵۆمبیا، نزیكه‌ی 286 هه‌زار كه‌س له پیشه‌سازییه‌كانی به‌رهه‌مه شه‌كرداره‌كان كار ده‌كه‌ن، هاوكات وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت، ژماره‌یه‌ك له گه‌وره خاوه‌نكارانی كۆڵۆمبی، دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستاونه‌ته‌وه و سكاڵایان له دادگا تۆمار كردووه.
ساڵی 2015 نزیكه‌ی 56% خه‌ڵكی كۆڵۆمبیا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 بۆ 64 ساڵیدا بوو، دووچاری قه‌ڵه‌وی بووبوونه‌وه، بۆیه حكومه‌ت له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵ ده‌دات مه‌ترسییه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر هاووڵاتییانی كه‌م بكاته‌وه.
پێشتریش هه‌ر یه‌ك له مه‌كسیك، ئیكوادۆر و پیرۆ هه‌مان رێكاری به‌رزكردنه‌وه و زیادكردنی باجی سه‌ر خواردنه‌وه گازییه شه‌كرداره‌كانیان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌ندروستی وڵاته‌كانیان گرتووه‌ته‌به‌ر.