بانکی ناوەندی: رێژەی هەڵاوسان لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە

بانکی ناوەندیی عێراق
بانکی ناوەندیی عێراق

K24 - هەولێر

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، لە ئاستێکی باشدایە بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە 4.4% دابەزیووە بۆ 3.7%.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە  لە 4.4% دابەزیوە بۆ 3.7% بە بەراورد بە وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.

بانکی ناوەندیی ئاشکرای کرد، رێژەی هەڵاوسان لە ئێران 46%ـیە، تورکیا 57%، ئیمارات 3.4% و سعوودییە 2.4%ـیە، بەمەش عێراق بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، لە ئاستێکی باشدایە.

بەگوێرەی داتاکانی بانکی ناوەندیی، له‌ مانگی ئابی 2023 رێژه‌ی هه‌ڵاوسان لە عێراق، به‌ رێژه‌ی 3.7% كه‌مبووه‌ته‌وه‌.

ئا: لاڤین عومەر