چوونه ده‌ره‌وه له‌م به‌رپرسانه قه‌ده‌غه كرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا وه‌ك تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ناویان هاتووه، بۆیان نییه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن و تا سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكییان ده‌بێت له ناو وڵات‌دا بمێننه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیداوه، به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕێگه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات، له‌و به‌رپرس و كه‌سانه بگیرێت كه له دانیشتنی دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كه بۆ لێپرسینه‌وه له وه‌زیری به‌رگری عێراق سازدرابوو، به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی گه‌نده‌ڵییه‌وه ناویانهاتبوو.
دوای ئه‌وه‌ی خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌كاتی بانگێشتكردنی بۆ په‌رله‌مان و لێپرسینه‌وه له چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارانی ده‌دایه‌وه،په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئاراسته‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كرد، كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی،گرێبه‌ستی كرینی چه‌كه‌وه" گلاون.
دوێنێش عه‌بادی ده‌ستبه‌جێ ڕایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی ناویان هاتووه پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت و كه‌س له سه‌رووی یاساوه نییه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش كورسی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی جێهێشتوو گوتی" تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌ستۆپاكی خۆم نه‌سه‌لمێنم ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی.