ته‌قه له ته‌یمووری ئه‌نفال كرا
K24 – هەولێر:
تەیمووری ئەنفال، شەهیدی زیندوو ئاشكرای ده‌كات، لەسەر رێگای دێلێژە - سەنگاو، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو و دەمامکدار زۆر بەنامەردانە و داعش ئاسا هێرشیانکردەسەرم و ویستیان تیرۆرم بکەن.
ته‌یموور ده‌شڵێت، ئه‌و چه‌كدارانه بۆ كوشتنم ته‌قه‌یان لێكردم و خۆشبەختانە ئۆتۆمبێلەکەم گولـلە نەبڕ بوو و لەو هەوڵە تیرۆریستیە دیسان رزگارم بوو.
داواشی لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان كرد، رێکكاری یاسایی بگرنەبەر و و تاوانباران راپێچی یاسا و دادگا بکرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: "داوادەکەم دەستتێوەردان لە گرتنی تاوانباران نەکرێت و بەسزای خۆیان بگەن".
ته‌یمووری ئه‌نفال تاقانه‌ی ئه‌نفاله و له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا رزگاری بووه، دواتر له‌لایه‌ن ماڵێكه‌وه به خێوكراوه و ئێستا كار بۆ خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌كات.
پێشتریش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یه‌كێتی راگه‌یاندبوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بەهۆی ئەوەی خەڵکی جاش و ناشایستە هێنراونەتە ناو کۆنگرەی یه‌كێتی، دەستبەرداری ئه‌و حزبه بووم.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، یەکێتی کەسوکاری ئەنفالکراوانی فەرامۆش کردووە.