بەردی بناغەی ژمارەیەك پڕۆژە لە سنووری زاخۆ دانرا
K24 – زاخۆ:
به گوژمه‌ی زیاتر له چوار ملیار دینار به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری زاخۆ داندرا. قایمقامی زاخۆ رایدەگەیەنێت، بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی ئەم سنوورە دەکرێت
به مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری زاخۆ به‌ردی بناغه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه له شارەدێ و گونده‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ دانرا، گوژمه‌ی پڕۆژه‌كان چوار ملیار و 182 ملیۆن دیناره، ئه‌مه له كاتێكدایه له دوو ساڵی رابردوو و دوای ئه‌وه‌ی زاخۆ كرایه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ زیاتر له 250 پڕۆژه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه.
مشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ، بە کوردستان24ـی راگەیاند، دادپەروەرییەکی زۆر لە ئەنجامدانی پڕۆژەکانمان هەیە لەسەر ئاستی دەڤەرەکان و بەبێ جیاوازی خزمەتی سەرجەم ناوچەکان دەکرێت.
بەشێک لە هاووڵاتییان ئەم دەڤەرە بە کوردستان24ـیان راگەیاند، ساڵی رابردوو بەدەست نەبوونی خزمەتگوزاری دەیانناڵاند، بەڵام وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن لە ئێستادا لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان بۆ فەراهم کراوە و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
له دوو ساڵی رابردوو و دوای ئه‌وه‌ی زاخۆ كرایه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ زیاتر له 250 پڕۆژه‌ی بە گوژمەی 200 ملیار دینار تێدا ئه‌نجامدراوه.