ئافرەتانی بەغدا دژی هەموارکردنەوەی ماددەیەک خۆپیشاندانیان کرد

K24 - هەولێر

لەبەغدا خۆپیشاندانی بەشێک لە ئافرەتان بەڕێوەچوو، تێیدا دژاریەتی هەموواری ماددەی57ـی عێراقی دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئایاری 2024، لە بەغدا خۆپیشاندانێکی ئافرەتان تایبەت بە دژایەتی هەموواری ماددەی 57، بەڕێوەچوو، کە  ماددەکە تایبەتە بە سەرپەرشتی و لەخۆگرتنی منداڵ.

هەروەها ئەمە یەکەمجار نییە ژنانی عێراق خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، دەیان جاری دیکە ئافرەتانی عێراق ئەم خۆپیشاندانانەیان کردووە. دژی هەوڵەکانی بەشێک لە پەرلەمانتاران بۆ هەمووارکردنەوەی ماددەی57.

بەشێک لە ئافرەتانی عێڕاق پێیانوایە ئەم ماددەیە دژی لەخۆگرتنی منداڵ و سەرپەرشتی منداڵە، هەروەها دەبێتە هۆی پشتگوێ خستنی مافەکانی ئافرەتان لە کۆمەڵگا، هەر بۆیە ئافرەتان هۆشداری دەدەن هەمووارکردنەوەی ئەم ماددەیە، کە مەترسی زۆرە و دەبێتە هۆی مەترسی کۆمەڵایەتی لەنێوان ژنان و پیاواندا. بەتایبەت ئەم ماددەیە ژنان ناچار دەکات کە منداڵەکانیان بدەن بە پیاوان.

ئافرەتانی عێراق مەترسییەکی دیکەی ئەم ماددەیە باس دەکەن، ئەویش سەپاندنی مەزهبێکە بەسەر هەموو عێراقییەکاندا، بەتایبەت لەبواری هاوسەرگیریدا، چونکە ئافرەتان پێیانوایە هەمووارکردنەوەی ئەم ماددەیە سەپاندنی مەزهەبی جەعفەرییە بەسەر سەرجەم مەزهەبەکانی دیکەی عێراقدا.

ئافرەتە خۆپیشاندەرەکان داوادەکەن ماددەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە و هەمووار نەکرێت، چونکە لە ماوەکانی پێشوودا هەوڵی هەمووارکردنەوەی بۆ کراوە، کە بەر لە چوار ساڵ لەلایەن دادگای فیدراڵەوە ڕەتکراوەتەوە.