زه‌نجه‌بیل و كاریگه‌ری سووده ته‌ندروستییه‌كانی
K24 – هەولێر:
زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له‌و رووه‌كانه‌ی له كۆنه‌وه بۆ ته‌ندروستی و زۆرێك له چاره‌سه‌رییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت، به‌شێوه‌یه‌ك به ته‌ڕی و فرێش یانیش به وشكراوه‌یی سووده جۆراوجۆره‌كانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان ده‌بێت.
ئاساییه ئه‌م رووه‌كه به چه‌ندین شێوه ئاماده ده‌كرێت و به هه‌ر یه‌كێك له جۆره‌كانی ئاماده‌كردنی سووده ته‌ندروستییه‌كانی ده‌گاته مرۆڤ. باوترین شێوه‌ی به‌كارهێنانی له سه‌رده‌می ئێستادا به‌كارهێنانیه‌تی به‌شێوه‌ی هاڕدراو دوای وشككردنه‌وه‌ی، كه بڕێك به قه‌باره‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی كه‌وچكێكی چا له‌و هاڕدراوه ده‌خرێته ناو كوپێك و له‌گه‌ڵ ئاوێكی گه‌رم تێكه‌ڵ ده‌كرێت و دوای چه‌ند خوله‌كێك وه‌كو چا و هه‌ر شله‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌رم ده‌خورێته‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی گه‌ده‌یان نییه، ده‌توانن پێنج بۆ ده خوله‌كێك به‌ر له هه‌ر ژه‌مێك رۆژانه ئه‌م كاره دووباره بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌كرێت (حامز) یان پورته‌قاڵی له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكرێت و تامه‌كه‌ی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت.
دیارترین و زانراوترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی زه‌نجه‌بیل له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كورت ده‌كرێته‌وه.
1- بۆ چاره‌سه‌ری گه‌ده و قۆڵۆن: خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له چاره‌سه‌رییه كاریگه‌رییه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێڵنجدان و رشانه‌وه. تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه زه‌نجه‌بیلی وشككراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین پێكهاته‌ی جینجیرۆڵ-ـی تێدایه، بۆیه به تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاوی كوڵاو، كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. هاوكات گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ری هه‌رسنه‌كردن، به‌تایبه‌ت كه ده‌توانێت ئه‌نزیمی لیباز و ته‌ربسین وه‌ك دوو ئه‌نزیمی گرنگ بۆ پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی پرۆتین و چه‌ورییه‌كانیان ده‌ربكات. ئه‌م گیراوه‌یه هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌بزی و باووبژ (غازات)ـی سك. پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی هه‌روه‌ها سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی زه‌نجه‌بیل توانای ئارامكردنه‌وه‌ی په‌رده‌ی ده‌وری گه‌ده و كرژبوونی گه‌ده و پاراستنی له شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و گه‌ده و په‌نكریاس هه‌یه.
2- سووده‌كانی بۆ مێشك: زه‌نجه‌بیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ناو پێكهاته‌كه‌یدا رێژه‌یه‌كی به‌رزی دژه‌ئۆكسان و دژه‌پرۆتینی به‌یتا ئه‌میلۆیدی تێدایه كه ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی خانه‌كانی مێشك، بۆیه به خواردنه‌وه‌ی كوپێكی رۆژانه له گیرانه‌وه‌ی زه‌نجه‌بیل مرۆڤ ده‌توانێت رووبه‌ڕووی سووتانه‌وه (ئیلتیهاب)ـاته درێژخایه‌نه‌كان ببێته‌وه كه ده‌بنه هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی مێشك به‌تایبه‌تی زه‌هایمه‌ر.
3- سووده‌كانی بۆ دڵ و بۆرییه‌كان: ده‌كرێت زه‌نجه‌بیل بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن و فشاری دڵ و خوێن و دووركه‌وتنه‌وه له جه‌ڵته‌ی خوێن و باشتركردنی سووڕی خوێن به‌كاربێت. زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆڵیسترۆڵ به‌تایبه‌تی كۆڵیسترۆڵی زیانبه‌خش و هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ر سێ چه‌ورییه سه‌ره‌كییه‌كه.
4- سووده‌كانی بۆ جومگه‌كان: وه‌ك باسمان كرد زه‌نجه‌بیل خاوه‌نی دژه‌سووتانه‌وه و ئارامكه‌ره‌وه‌ی ئازاره‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك توانای رێگریکردن لە بەرهەمهێنانی پرۆستاگلاندین و لیکۆترینی هەیە، كه ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌خۆشی جومگه‌كان و سووتانه‌وه‌یان، به‌تایبه‌تی سووتانه‌وه‌ی جومگه‌ی رۆماتدویدی.
5- سووده‌كانی بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته: خواردنه‌وه‌ی كوپێك گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل به‌شێوه‌ی رۆژانه به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستان و پاییزدا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه وه‌رزییه‌كانی، یانیش ئه‌گه‌ر مرۆڤ تووش بێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ری زۆر به‌هێز نابن. جگه له‌وه‌ش گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێز بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان و به‌هێزكردنی ددانه‌كان و پاراستنی پووكی ددانه‌كان.
6- بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش: زۆرێك له توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و قه‌ڵه‌وی، به‌تایبه‌ت كه خواردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوه‌یه پله‌ی گه‌رمی جه‌سته به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سووتانی چه‌ورییه‌كان و تێكشاندنی به‌ربه‌سته چه‌ورییه‌كانی ناو بۆرییه‌كانی خوێن بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه و رێگه‌گرتن له هه‌ڵمژین و كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌ورییه‌كان له جه‌سته و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ چه‌ورییه‌كان.
7- بۆ زیادكردنی ئاره‌زووی سێكس: زه‌نجه‌بیل به‌هۆی ئه‌وه‌ی خێرایی سووڕی خوێن زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراتر گه‌یشتنی خوێن به شوێنه هه‌ستیاره‌كان و ئه‌ندامی زاووزێ. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه‌ئۆكسانی به‌رزی تێدایه بۆیه یارمه‌تیده‌رێكی كاریگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لاوازی سێكسی و (ره‌پنه‌بوون) له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه. هاوكات یارمه‌تیده‌ره بۆ پیتاندن به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی هۆڕمۆنی تستوستیرۆنی جه‌سته به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاریشه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆڕمۆنی لۆتینی كه به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی تێستۆسیرۆن ده‌كات. پسپۆڕان و توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن گیراوه‌ی زه‌نجه‌بیل كاریگه‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی كواڵیتی تۆوی پیاو.