ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس ره‌خنه له ماكرۆن ده‌گرن
K24 - هەولێر:
ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به جه‌نگی ئیسرائیل و حه‌ماس ره‌خنه له ماكرۆن ده‌گر، هاوكات رایده‌گه‌یه‌نن مافی ئیسرائیل نییه بڕیار له‌سه‌ر ئایینده‌ی غه‌ززه بدات كه كێ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، هاوكات ده‌ڵێن پێویسته غه‌ززه به‌شێك بێت له ده‌وڵه‌تی داهاتووی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 16ـی تشرینی دووه‌می 2023) رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆ "Le Figaro"ـی فه‌ره‌نسی بڵاوكردووه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له نامه‌یه‌كدا كه بۆ ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسایان ناردووه، توندوتیژییه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوا به "سیاسه‌تی تیرۆر" و به ئامانجی كۆچپێكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ناو ده‌به‌ن.
ئه‌و ژماره‌یه باڵیۆزه‌ی فه‌ره‌نسا له نامه‌كه‌یاندا رایانگه‌یاندووه، مافی ئیسرائیل نییه بڕیار له‌سه‌ر ئایینده‌ی غه‌ززه بدات و كێی به‌ڕێوه‌ی ببات، به‌ڵكو ئه‌مه مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه و غه‌ززه ده‌بێت ببێته به‌شێك له ده‌وڵه‌تی داهاتووی فه‌ڵه‌ستین.
رۆژنامه‌كه یاداشتی ئه‌و ژماره‌یه له باڵیۆزانی فه‌ره‌نسا به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی روونی سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته داده‌نێت به‌رامبه‌ر به پرسی فه‌ڵه‌ستین و جه‌نگی ئیسرائیل له غه‌ززه.
لۆفیگارۆ روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌م یاداشته هه‌نگاوێكی بێهاوشێوه‌یه له مێژووی نوێی دیپلۆماسی فه‌ره‌نسا له جیهانی عه‌ره‌بی. هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه، نزیكه‌ی 10 باڵیۆزی فه‌ره‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك له وڵاتانی دیكه به‌كۆمه‌ڵ واژۆیان له‌سه‌ر یاداشته‌كه‌یان كردووه و نیگه‌رانی خۆیانیان به‌رامبه‌ر به ماكرۆن ده‌ربڕیوه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "له جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماسدا، بێلایه‌نی خۆی به‌هۆی پشتیوانیكردنی له ئیسرائیل به‌ده‌ستداوه."
زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکداری بزووتنەوەی حەماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژراو و زیاتر له هه‌زار برینداریشی لێ كه‌وته‌وه، هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ئیسرائیل وەکو تۆڵەکردنەوەیەک، زیاتر لە مانگێکە پێگەکانی حەماس لە غەززە بۆردوومان دەکات، ئەمە بێجگە لەو هێرشە زەوینییەی بۆ سەر شارەکە دەستپێکردووە. وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، زیاتر لە 11 هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون و زیاتر لە 30 هەزاری دیکەش بریندارن.
هاوکات تەندروستیی غەززە ئاشکرایکردووە، لە 07ـی ئۆکتۆبەرەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 135 دامەزراوەی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیراون و 23 نەخۆشخانەش لەکارکەوتوون.