زیاتر لە 16 ھەزار خانوو لە شنگال و دەوروبەری وێرانكراون

دووساڵ بەسەر كارەساتی شنگال تێدەپەڕێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/76301594-00a3-4f45-8f84-ae0e9c085d64/Mehma%20Xelil%20Sherfedin.ism/manifest

K24 - شنگال

لە مەراسیمی تێپەڕبوونی دووساڵ بەسەر ھێرشی داعش بۆسەر شنگال و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی و رفاندنی ھاووڵاتی ئێزیدی، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال ئاشكرای كرد كە 80% شنگال و دەوروبەروبەری لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە لە دەستی داعش رزگاركراوە، ھەروەھا زیاتر لە 16 ھەزار خانووی ھاووڵاتیان لە قەزای شنگال و دەوروبەری وێران كراون.