پێشانگایەكی هاوبەشی فۆتۆگرافی لە ساڵیادی جارنامەی مافەكانی منداڵان كرایەوە

K24 – هەولێر:

پێشانگایەكی هاوبەشی فۆتۆگرافی گەڕۆك بۆ فۆتۆگرافەران "هۆگر خۆشناو" و "سەرمەد ئومێد" لەلایەن هەردوو رێكخراوی "كوردستان فۆتۆ" و "رێپاك" لە هۆڵی ئامادەیی كوردستانی گەورە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە فۆتۆگرافەران و ئارەزوومەندانی هونەری فۆتۆگرافی و دیزاین کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا، چەند گرتەیەکی دەگمەن و ناوازەی منداڵانی بێسەرپەرشت و دەسگێڕ و خانەی نەوجەوانان نمایشکرا، هەروەها بەشێک لە وێنەکان ئاماژەبوون بۆ رۆڵی منداڵانی بەهرەمەند لە بواری هونەردا، بەتایبەت له بواری مۆسیقادا.

شێرزاد رەسوڵ، سەرۆکی رێکخراوی کوردستان فۆتۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند: "رێکخراوەکەمان وەک پاڵپشتیەک لەو فۆتۆگرافەرانە و نیشاندانی بەرهەمەکانیان لە پێشانگایەکی هاوبەشدا هاوکاربووین، کە چەند وێنەیەکی دەگمەنیان لە ساڵیادی راگەیاندنی جارنامەی مافەکانی منداڵان خستووەتە ڕوو، کە گوزارشت لە مافی منداڵانی کورد و ناوچەکانی دیکەی دەرەوەی کوردستان دەکات و کارێکی ناوازەیە لە مێژووی فۆتۆگرافیدا.