شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق پشتیوانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای بودجه ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نیشان داوه، ده‌شڵێت لێكتێگه‌یشتنێكی گه‌وره له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به پرسی مووچه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌می 2023) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌ی عێراقدا، هه‌موو هه‌وڵێكیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی راسته‌قینه جیابكه‌نه‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا روونیشیكرده‌وه بابه‌تی مووچه دوو نووسراویان كردووه، یه‌كێكیان به 100 واژۆی په‌رله‌مانتاران بووه و ئه‌مینداریه‌تی گشتی په‌رله‌مانیش ره‌وانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی كردووه، سه‌رۆكوه‌زیرانیش ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی كردووه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی دوو نووسراوی ئاراسته‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه و ئێستا لێكتێگه‌یشتنێكی گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ته‌واوی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه، پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بوودجه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی (الشرقیة)ـی عێراقی رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده و بڕگه‌كانی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی ئه‌گه‌رێكه بۆ تێپه‌ڕاندنی پرسه داراییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ستی به‌وه كردووه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئاره‌زووی چاره‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات كه له‌باره‌ی بوودجه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دروست بووه.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیبووی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".