ژمارهيهك گهنجى سوننهى ئێران لهسێدارهدران
K24 – ههولێر:
دهسهڵاتدارانى ئێران له پارێزگاى سنهى رۆژههڵاتى كوردستان رایانگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی گرووپی (تەوحید و جیھاد)یان لە سێدارەداوە.
دادگای پارێزگای سنە لە راگەیەندراوێکدا گوتی: چەند كەسێكیان لە سێدارە داوە كە سەر بە گرووپە سەلەفی و تەكفیرییەكان بوون و ئەندامی گرووپی (تەوحید و جیھاد) بوون.
ئەو كەسانە بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە لە سێدارەدراون.
لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ناسنامە و ژمارەی ئەو كەسانە نەكراوە.
دادگای سنە دەڵێت، ئەو كەسانە 6 ساڵ لەمەوپێش بەھۆی پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە تەكفیرییەكان دەستگیركراون و دەستیان ھەبووە لە كوشتن و برینداركردنی زیاتر لە 60 كەس لە پارێزگای سنە.