ئێران ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می له‌سێداره‌دان به كه‌س نادات
K24 – هه‌ولێر:
ڕێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" سه‌ركۆنه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری له سێداره‌دان له ئێران ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران "20" زیندانی سوننه مه‌زهه‌بی به یه‌كجار له سێداره‌دا و وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ ناو ده‌برێت له‌و وڵاته‌دا كه پاش ساڵانێكی زۆر ئه‌نجامی داوه.
ڕێكخراوه‌كه ئه‌م له سێداره‌دانه به كۆمه‌ڵه‌ی وه‌ك"گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی له‌كه‌داره له دۆسیه‌ی ئێران ناوبردووه له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا".
هه‌فته‌ی رابردوو ئێران ڕایگه‌یاند كه "20" كه‌سی له سێداره‌داوه كه خۆی به "تیرۆریست" ناوی بردبوون، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری كردبوون به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك هێرش دژی هاوڵاتیانی سڤیل و پیاوانی ئاینی له ناوچه كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای ئێران.
له‌وباره‌یه‌وه "ساره لی ویستۆن" به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاند" له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له ئێران، كه له 2/8/2016 له زیندانی "ره‌جائی شه‌هر" ئه‌نجامیدا، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی له‌كه‌داره بۆ دۆسیه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه" له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان به‌سه‌ر "230" كه‌سدا له مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ره‌وه تا ئێستا، جارێكی دیكه ئێران له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دایه كه زۆرترین ژماره‌ی له سێداره‌دانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێرانی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" گروپی "ته‌وحید و جیهاد" له نێوان ساڵه‌كانی 2009 و 2012 دا"24" كرده‌ی چه‌كدارییان ئه‌نجامداوه و به‌و هۆیه‌وه "21" كه‌سیان كوشتووه و "40" كه‌سی دیكه‌شیان بریندار كردووه.
به‌ڵام ڕێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له نیویۆركه،ڕایگه‌یاندووه"پارێزه‌ری ئه‌و پیاوه ئاینیانه‌ی له سێداره‌دراون گوتوویانه ڕێگه نه‌دراوه زیندانییه‌كان ده‌ستیان به پارێزه‌ره‌كانیان ڕابگات و له‌و رووه‌شه‌وه مافیان پێشێلكراوه.
گروپه‌كانی مافی مرۆڤ پییانوایه، ئه‌و "20" كه‌سه به‌شێكن له‌و "33" كه‌سه سوننی مه‌زهه‌به‌ی كه له نێوان ساڵانی 2009 تا 2012 دا ده‌ستگیر كران و به "دوژمنی خوا" تۆمه‌تبار كرابوون.
ڕێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" گۆڕانكارییه‌كانی یاسای سزادانی ئێرانی،له دادگا ده‌خوازێت پێداچوونه‌وه به بڕیاری له سێداره‌داندا بكات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌و تۆمه‌ته له‌سێداره ده‌درێن،ئه‌گه‌ر هاتوو راسته‌وخۆ خۆیان چه‌كیان له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا به‌كارنه‌هێنابیت.
له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ئێران زیادیكردووه و له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2009 دا "24" كه‌س له قاچاغچیه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی "ره‌جائی شه‌هر" له ڕۆژئاوای تاران له‌سێداره‌دران كه هه‌مان زیندانه كه ئه‌و "20" كه‌سه‌ی تێدا له سێداره‌دا.
له ته‌مووزی 2008 دا "29" كه‌سی دیكه به تاوانی قاچاغی به مادده هۆشبه‌ره‌كان و كوشتن و ده‌ستدرێژی له‌سێداره‌دران،چونكه له‌و وڵاته‌دا سزای له‌سێداره‌دان بكوژ و ده‌ستدرێژی كار و زینا و قاچاغچی مادده هۆشبه‌ره‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2009 ئێران له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا "44" كه‌سی له‌سێداره‌دا و تۆمه‌ته‌كه‌شیان قاچاغچێتی مادده هۆشبه‌ره‌كان بوو، ئه‌وه‌ش به گه‌وره‌ترین له‌سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵ دانرا له‌و وڵاته‌دا.
له ساڵی 20013 شدا "16" هاوڵاتی سوننه مه‌زهه‌بی له پارێزگای"زه‌هدان" له‌سێداره‌دا و ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌ر به گرووپی چه‌كداریی "جوندوڵڵا" ی سوونه مه‌زهه‌ب بوون، كه له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارییان پێكهێناوه.