ته‌واوی ورده‌كاریی له‌باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ولێر و زاخۆ
ئه‌مڕۆ له دێربی هه‌رێمی كوردستان هه‌ولێر له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق كاتژمێر 19:00 به‌كاتی هه‌ولێر میوانداریی زاخۆ ده‌كات.
بریارە لە گەری پێنجەمی خولەكە لەسەر یاریگای شەھید فرانسۆ ھەریری هه‌ولێر و زاخۆ رووبەرووببنهوه.
هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه دوورخرانه‌وه‌ی دوو یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه راگه‌یاند كه پێكهاتوون له بڕۆنۆ بیسپۆ و محه‌مه‌د موحسین.
باردۆخی ھەولێر لە چوار گەری رابردوو باش نییە تیپه‌كەی عەباس عوبێد یەك سەركەوتنی ھەیە ولە دوو یاریش دۆراوە و لە دوویاریش بەرامبەربووە.
یانەی زاخۆ دوای گەشتنیان بە ھەولێر دوایین مەشق و راھێنانیان بۆ یارییەكە ئەنجام دا، زاخۆش ھەمان دۆخی ھەولێری ھەیە لە رووی خاڵەوە تاوەكو ئێستا راھێنەرە قەتەرییەكە نەیتوانی سەركەوتن بۆ یانەكە بە دەست بەھێنێت.
زاخۆ بۆ یارییەكەی بەرامبەر بە ھەولێر تەنیا ئارییان جەوھەر نەبێت تەواوی یاریزانەكانی ئامادەن و ئەمجەد عتوانی ئەستێرەی یانەكەش لە مەشقەكانی یانەكە بینرا.
هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا 31 یاریی فه‌رمی به‌رامبه‌ر زاحۆ كردووه، هه‌ولێر 16 یاریی بردووه‌ته‌وه، 5 شكست و 10 یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه.
هه‌ولێر له مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان 38 گۆڵی كردووه و 21 گۆڵی لێكراوه. له دوایین یاریی نێوان هه‌ولێر و زاخۆ له خولی نایابی عێراق، هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی 2 ـ 1 گۆڵ برده‌وه.