هاوپەیمانیی تەقەدووم: دوای هەڵبژاردن جێگرەوەی حەلبووسی دیاریدەکرێت
K24 - هەولێر
ئەندامێکی هاوپه‌یمانی ته‌قدووم رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان دیاریدەکرێت.
ئه‌نوه‌ر عه‌لوانی، ئەندامی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوومی سووننه‌كان، کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات؛ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هه‌نگاو و گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامن و تاوەكو ئێستا هێزه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی".
عه‌لوانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هه‌ر یه‌كه له خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده و محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم سه‌رپشك كراون بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، "به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئه‌م پرسه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه".
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، نووسراوی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵیی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی گەیشتە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق.
رۆژی سێشەممە، 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بە تۆمەتی "ساختەکردنی واژۆی پەرلەمانتار لەیس دلێمی" ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی هەڵوەشاندەوە.
رۆژێک دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی؛ حەلبووسی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە، بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن".