دادگای فیدراڵی محەممەد حەلبووسی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پەرلەمانی عێراق

K24 - هەولێر

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد. 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 14-11-2023، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بڵاویکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.

هەروەها دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیارێ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی پەرلەمانتار لەیث مستەفا حەموودیشی دا.

بەگوێرەی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، محەممەد حەلبووسی بەتۆمەتی گەندەڵی و ساختەکاری لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە محەممەد حەلبووسی و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ راگەیەندراوێکی فەرمییان لەبارەی بڕیارەکە بڵاونەکردووەتەوە.

محەممەد حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە؛ هاوکات سەرۆکی حیزبی تەقەدوومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.