ئەوروپا سزای نوێ بەسەر پرۆگرامی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێراندا دەسەپێنێ

رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پرۆژەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر پرۆژەکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان

K24-هەولێر:

ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، شەش کەس و پێنج لایەن دەخاتە نێو لیستی سزادانی سەر سوپای پاسدارانی ئێران، بەهۆی پشتیوانیان لە رووسیا بۆ شەڕی دژ بە ئۆکرانیا.

ئەمرۆ دووشەممە (11ی کانوونی یەکەمی 2023)، یەکێتی ئەوروپا شەش کەس و پێنج لایەنی خستۆتە نێو لیستی سزاکانی خراوەتە سەر سوپای پاسدارانی ئێران، بەهۆی پشتیوانیان لە رووسیا بۆ شەڕی دژ بە ئۆکرانیا.

بەپێی زانیاری لە میدیاکان بڵاوبۆتەوە، ئەوانەی سزا نوێکەی یەکێتی ئەوروپا دەیانگرێتەوە، کۆمپانیای ( تشکاد صنعت اسماري) و بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگرەکەی و گەورە زاناکانیان، لەگەڵ کۆمپانیاکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لەوانەش کۆمپانیای ( بهارستان کیش) و کۆمپانیای ( سعد سازە فراز شریف) و بەرێوەبەری جێبەجێکارن.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە، ئەو سزایانە بەهۆکاری پشتیوانی سەربازیی ئێران هات بۆ رووسیا دژی ئۆکرانیا.

یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە،سزا نوێکان، کۆمپانیای ( سرمد الکترونیک سباهان) و کۆمپانیای(کیمیا بارت سیوان) یشی گرتەوە بەتۆمەتی پشتیوانیکردنیان لە پەرەپێدانی پرۆگرامی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەرووی ئەندازیارییەوە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران، لەگەڵ باڵی هەواڵگری و سەربازیان لە دەرەوەی فەیلەقی قودس.

سزاکان، دەستبەسەرداگرتنی سامانی ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتەوە، لەگەڵ قەدەغەکردنی گەشتیان بۆ یەکێتی ئەوروپا و رێگەگرتن لە حەواڵەکردنی دراو بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ.

کارزان حەیدەر