دادگای فیدراڵی سکاڵای عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتکردەوە

kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سکاڵای عەرەب و تورکمانەکانی کەرکووکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکی رەتکردەوە، بەوپێیەش بێت هەڵبژاردن لە 18ـی ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

هاووڵاتیانیش لەگەڵ ئەوەن هەڵبژاردن لەکاتی خۆی بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردن تەواوکردووە و پاساوەکان رەتدەکەنەوە.