بێده‌نگی راگه‌یاندن بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن
K24 - هەولێر:
بێده‌نگی راگه‌یاندن بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌چێته واری جێبه‌جێكردن و پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌تیش ده‌ستپێده‌كات.
له كاتژمێر 6ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، "بێده‌نگی راگه‌یاندن" چووه بواری جێبه‌جێكردن به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاران به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و دوور له ژاوه‌ژاوی میدیایی. هاوكات سبه‌ی شه‌ممه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها عه‌لی موئه‌یه‌د، كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن دوێنێ پێنجشه‌ممه پێكهێنانی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی ناوه‌ندی بۆ پشتگیری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و چاودێریكردنی ئه‌ركه‌كانیانی له ماوه "بێده‌نگی راگه‌یاندن" و رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان راگه‌یاند و داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد ئه‌ركی نیشتمانیانه‌ی خۆیان له‌و پڕۆسه‌یه‌دا و به‌هێزكردنی دیموكراسی له عێراق به‌جێبهێنن.
رۆژی (دووشه‌ممه 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له سه‌رجه‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كرد پابه‌ندی واده‌ی دیاریكراوی "بێده‌نگی راگه‌یاندن" بن كه كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ماوه‌ی 15 بۆ 18ـی ئه‌م مانگه‌ی دیاری كردووه.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن رایگه‌یاندبوو، له‌پێناو سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان وه‌ك پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، داوا له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و ده‌زگا میدیاییه‌كان ده‌كات هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نیشتمانی هه‌ڵبرگن به‌تایبه‌تی بۆ كردنه‌وه‌ی بوار له به‌رده‌م ده‌نگداران بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی بژارده و كاندیده‌كانیان و دوور له فشاری هه‌ر جۆره پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن.
كۆمیسیۆنی راگه‌یاندن و گه‌یاندن روونیكردووه‌ته‌وه پابه‌ندبوونه‌كه كاتژمێر 6ـی به‌یانی رۆژی هه‌ینی داهاتوو 15ـی كانوونی یه‌كه‌م تاوه‌كو داخستنی دوایین بنكه‌ی ده‌نگدان له رۆژی 18ـی مانگ كه ده‌كاته رۆژی دووشه‌ممه ده‌گرێته‌وه.
بڕیارە رۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بێجگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. زیاتر لە 23 ملیۆن و 368 هەزار کەس دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بدەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.
لەبارەی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە یاسای ژمارە (4)ـی ساڵی 2023 کە تایبەتە بە هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ژمارە (12)ـی ساڵی 2018، زۆرترین کورسی لە بەغدای پایتەختە بە 49 کورسی و دوای ئەویش پارێزگای نەینەوا دێت بە 26 کورسی و پارێزگای بەسرەش 22 کورسی هەیە و پارێزگای کەرکووکیش 15 کورسی هەیە. بەشێوەیەک، کۆی گشتی ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی هەر 15 پارێزگاکە بریتییە لە 275 کورسی و 75 کورسییان تایبەتە بە کۆتای ئافرەتان.