فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا: سەربازەکان لە دەنگدان ئازادن

kurdistan24.net

K24 - هەولێر

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لە یەکێک لە بنکەکانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند: لە پرۆسەی دەنگدان سەربازەکان ئازادن دەنگ بە کێ دەدەن و لەژێر هیچ فشارێکدا نین.

ئەمڕۆ شەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی2023، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عەبدوڵڵا رەمەزان، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا گوتی: "دەبێت بەپێی رێنماییەکان هەڵسوکەوت بکرێت، هەر شتێک پەیوەست بێت بە هەڵبژاردن و دەنگدانەوە لەناو بنکەکان، راگەیاندنەکان دەتوانن تەنیا وێنە بگرن بۆیان نییە لێدوان لە دەنگدەران وەربگرن، ئامادەکارییەکان هەمووی کراوە، دەنگدان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت، سەربازەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای نەینەوا لە سەرەتای پڕۆسەکەوە هاتوون دەنگ بدەن، بەبێ ئەوەی لەژێر هیچ کاریگەرییەک یاخود فشارێکدابن".

گوتیشی: "ئەفسەر و سەربازەکان ئازادن لەوەی دەنگ بە کام لیست و کاندید دەدەن، فشار لەسەر کەس دروست ناکرێت هەڵبژاردن پڕۆسەیەکی دیموکراسیی و ئازادانەیە، تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەکیش نەبووە، هەموو کەسێک مافی دیموکراتی خۆی پیادە دەکات، سەربازەکانمان دەتوانن بە هەرکاندیدێک کە دەیانەوێت دەنگبدەن، بەبێ هیچ فشارێک".