سهبارهت به لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان، لایەنە سیاسییەکان هۆشداری دەدەن
K24 - بهغدا:
دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەتی ههڵبژاردنی ئهنجوومهنی پارێزگاكان و لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە بەشێکی بنکەکان، لایەنە سیاسیەکان هۆشداری دەدەنە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەمبارەیەوە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە راگەیهندراوێكدا دڵنیایی دەدەنە لایەنە سیاسیەکان، کە سندوقەکانی دەنگدانی تایبەت پارێزراون و لە رۆژی دەنگدانی گشتی گرفتی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان دووبارە نابێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەر لە دەستپێکی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت دڵینایی دابووە لایەنە سیاسییەکان کە ئامێرەکانی دەنگدان پێشکەوتوون و هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نابێت، بەڵام لە رۆژی دەنگدانی تایبەت لە زۆربەی بنکەکانی دەنگدان ئامێرەکان لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە نە دەکوژانەوە و نە رێژەی دەنگەکانیشی ئاشکرا دەکرد، ئەمەش توڕەیی لایەنە سیاسییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.
خالد وەلید سەرۆکی هاوپەیمانی هێزی نیشتمانی لهمبارهیهوه رایگهیاند، چەند تێبینیەکی تەکنیکیمان تۆمارکردووە، کە رێگاخۆشکەرن بۆ تەزویر و گزیرکاری لە هەڵبژاردنەکان، بۆیە داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین، زۆر بەخێرایی ئەو کێشانە چارەسەربکەن، چونکە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان نەیانتوانی بە وردی چاودێری جیاکردنەوەی ئەنجامەکان بکەن، بە هۆی ئەوەی لە زۆربەی بنکەکان ئامێرەکانی دەنگدان لە کارکەوتن.
لە دوایین راگێندراویاندا کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جارێکی دیكه دڵنیایی دایەوە لایەنە سیاسیەکان، کە ئامێرەکانی دەنگدان چاککراونەتەوە و سندوقەکانی دەنگدانی تایبەتیش پارێزراون و 24 کاتژمێر پاش دەنگدانی گشتی به ئامادەبوونی کیانە سیاسیەکان بەدەست دەژمێردرێنەوە ، هاوکات سکرتێری حزبی شیوعی عێراق دەڵێت "له کارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان گوماناویە و نابێت ئەو حاڵەتە لە هەڵبژاردنی گشتی دوبارە ببێتەوە"
رائد فەهمی سکرتێری حزبی شیوعی عێراقی لهمبارهیهوه به كوردستان24ـی راگهیاند، کیانەسیاسیەکان ڕاستەوخۆ ئەنجامەکانیان دەستنەکەوت ، پڕۆسەی وردبینی لە شوێنێکی تر دور لە چاوی ڕاگەیاندەکان ئەنجامدرابوون ، گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان بۆ شوێنێکی تریش بەرپرسیارێتی کۆمسیونە ، بەڕاستی جێگای پرسیاریشە.